پرۆژەیەك بۆ شەقامێكی سلێمانی ئەنجامدەدرێت

  2021-11-25 10:05      382 جار بینراوە        کۆمێنت

بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەرایەتی گشتیی كارەبای سلێمانی، لەسەر بودجەی داهاتی (8%) كارەبا بەبڕی (17) ملیۆن دینار قۆناغی دووەمی پرۆژەی نۆژەنكردنەوەی تۆری رووناكی شەقامی سالم لەسلێمانی جێبەجێ دەكرێت.
پرۆژەكە بریتیە لە، نۆژەنكردنەوەی تەواوی تۆڕی رووناكی (ئینارە)ی شەقامی سالم لەپردی خەسرەوخاڵ تا سەهۆڵەكە كە خۆی دەبینێتەوە لەدانانی ستوونی نوێ و گۆڕینی گڵۆپەكان بەلید.
كۆی تێچووی پرۆژەكە بریتیە لە، (177.728.000) سەدو حەفتاو حەوت ملیۆن و حەوسەدو بیست و هەشت هەزار دینار، پرۆژەكەش لەلایەن كۆمپانیای (پەڕەژاڵ) جێبەجێ دەكرێت و بڕیارە لەماوەی (150) رۆژدا تەواو بكرێت.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو