موقتەدا سەدر باس لە هەڵوێستی کورد و سوننە دەکات

  2021-11-24 19:29      376 جار بینراوە        کۆمێنت
موقتەدا سەدر

موقتەدا سەدر رایگەیاند، کورد و بەشێک لە سوننەکان رازین لەسەر دروستکردنى حکومەتى زۆرینە.  
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەم، موقتەدا سەدر، لەدیدارێکدا لەگەڵ کاندیدانی سەربەخۆ لە نەجەف رایگەیاند، بەهیچ شێوەیەک بەشدارى لە حکومەتى تەوافوقیدا ناکەم.
وتیشى "لایەنى دۆڕاو لە هەڵبژاردن دەنگى کاندیدانى سەربەخۆ دەدزن ئەوەش بەتەواوى رەتکراوەیە، تاکە چارەسەرى رزگارکردنى عێراق پێکهێنانى حکومەتە لەلایەن زۆرینەى براوەى هەڵبژاردن و ئۆپۆزسیۆن بوونى دۆڕاوەکانە.  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو