بڕیار لەسەر خەرجكردنی مینحەیەكی دارایی بۆ زانكۆو پەیمانگاكان درا

  2021-11-24 13:18      145 جار بینراوە        کۆمێنت
كۆبوونه‌وه‌ی ئه‌مڕۆی ئه‌نجومه‌نی وه‌زیران

ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی بودجەیەك بۆ چارەسەركردنی كێشەی زانكۆو پەیمانگاكان.
ئەمڕۆ چوارشەممە 24ی تشرینی دووەمی 2021 ئەنجومەنی وەزیرانی هەرێمی كوردستان  بەسەرۆكایەتی، سەرۆكی حكومەتی هەرێمی كوردستان و ئامادەبوونی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆكی حكومەت كۆبۆوە، لەكۆبوونەوەكەدا بڕیاردرا بەخەرجكردنی بودجەیەكی تایبەت بەخوێندكارانی زانكۆو پەیمانگەكانی هەرێمی كوردستان.
سەمیر هەورامی، وتەبێژی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیرانی هەرێمی كوردستان رایگەیاند: لەكۆبوونەوەی ئەمڕۆیدا ئەنجومەنی وەزیران رەزامەندیدا لەسەر خەرجكردنی بودجەیەكی دارایی بۆ چارەسەركردنی كێشەی زانكۆو پەیمانگاكانی هەرێم.
ئەم بڕیارەی حكومەتی هەرێمی كوردستانیش دوای ئەوە دێت، ماوەی چەند رۆژێكە خوێندكارانی زانكۆو پەیمانگەكانی شارو شارۆچكە جیاوازەكانی هەرێمی كوردستان خۆپیشاندانیان ئەنجامدا بەمەبەستی گەڕاندنەوەی دەرماڵەكانیان.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو