راگەیەندراوێک لە مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانییەوە

  2021-11-23 20:04      183 جار بینراوە        کۆمێنت
راگەیەندراوی مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی

ئەمڕۆ سێشەممە 23ی تەشرینی دووەم، مەڵبەندی رێکخستنی سلێمانی، یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، لە راگەیەندراوێکدا، پشتیوانی خۆی بۆ داواکاریی رەوای خوێندکاران دووپاتکردەوە.
ئەمە دەقی راگەیەندراوەکەیە:

لە سەرەتای دەستپێكردنی  ناڕەزایی  بەشێك  لە  خوێندكارانی زانكۆی  سلێمانییەوە   وەك مەڵبەندی ریكخستنی  سلێمانی پشتگیریی  تەواوی ماف و داوا رەواكانی خوێندكارانمان كردوە.ئیدارەی  بەشە ناوخۆییەكانی  زانكۆشمان ئاگادار كردوە كە ئەمساڵیش وەكو ساڵانی  پێشوو  هاوكاریان  دەبین  لە دابینكردنی  پێداویستی بەشە ناوخۆییەكانی  زانكۆكان ،بە تایبەتیش زانكۆی سلێمانی .
لێرەوە جارێكی  تر  پشتگیری خۆمان بۆ داوا رەواكانیان دووپات دەكەینەوە و داوایان لێدەكەین  رێگە نەدەن كە گردبوونەوەو نارەزاییەكانیان بەلاڕێدا ببرێت و بۆ مەرامی تر بەكار  بهێنرێت  كە لە كۆتاییدا  نەك هەر بە قازانجی  ئەوان ناشكێتەوە،بەڵكو بە پێچەوانەوە   لە ڕەوایەتی  داواكانیان كەم  دەكاتەوە .  
داواش  لە دەزگا  ئەمنییەكان  دەكەین  كە وێڕای  پاراستنی گیانی  هەموو لایەك چاوكراوە بن لە بە لارێدا بردنی خۆپیشاندانی خوێندكاران.
بە پێویستی  دەزانین   بەبیری هەموو  لایەكی بهێنینەوە كە خوێندكاران  و هیزە ئەمنییەكان بە رۆڵە و كچ و كوڕی خۆمان دەزانین و ئازاردانی هەر لایەك لە لایەكەیترەوە بەئازاردانی هەموو خەڵكی شار دادەنێین و هەروەها رووكردنە  بینای  مەڵبەند و دامودەزگا حزبی خزمەتگوزارییەكان و هەوڵی  زیان پێگەیاندنیان  نە ئێستا و نە لەرابوردوشدا هیچ  دەسكەوتێكی   پیشەیی   بۆ كەس نەبووە و بە دڵنیایشەوە بۆ خوێندكارانیشی  نابێت، بەلّكو   تەنها ئارامی   شار  دەشێوێنێت    و ناوبانگی    توێژی  رۆشنبیریی خوێندكاران لەكەدار  دەكات .

مەڵبەندی  رێكخستنی  سلێمانی ( ی.ن.ك)

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو