هەڵوێستی یەکێتی لەبارەی خۆپێشاندانی خوێندکاران راگەیەندرا

  2021-11-23 19:42      233 جار بینراوە        کۆمێنت
دیمەنێک لە خۆپێشاندانەکانی ئەمڕۆی خوێندکارانی سلێمانی(فۆتۆ: رەنجدەر بەهادین)

یەكێتی رایدەگەیەنێت: پشتیوانی داواكاری رەوای خوێندكارانن و داواش لەحكومەتی هەرێم دەكات دەرماڵەكانیان بۆ خەرجبكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات. دەشڵێت: داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكەین دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چونكە داواكارییەكانیان رەوایەو خۆپیشاندەرانیش رێگە بەهیچ لایەنێكی نابەرپرس نەدەن خۆپیشپاندانەكان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبكات و بەكاربهێنێت.
ئەمین بابە شێخ وتەبێژی رەسمی یەكێتیی نیشتمانی كوردستان لەبارەی هەڵوێستی یەكێتی لەسەر خۆپیشاندان و داواكاری خوێندكاران راگەیەنراوێكی بڵاوكردەوەو لەبەشێكیدا هاتووە: یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان پشتیوانی داواكاری رەوای خوێندكاران دەكات و داواش لەحكومەتی هەرێم دەكات داواكاریییەكانیان لەبەرچاو بگرێت و دەرماڵەی خوێندكاران خەرجبكات و كێشەكانیان بۆ چارەسەر بكات.
وتەبێژی یەكێتی راشیگەیاند: داوا لەهێزە ئەمنیەكان دەكەین دانبەخۆیاندا بگرن و توندوتیژی دژی خۆپیشاندەران بەكارنەهێنن، چونكە داواكارییەكانیان رەوایە، داواش لەخۆپیشاندەران دەكەین بەشێوەیەكی شارستانی و ئاشتیانە خۆپیشاندان بكەن و  دوور بكەونەوە لەهەموو كارێكی توندوتیژی و ئاژاوەنانەوەو رێگەش بە هیچ لایەنێك نابەرپرس نەدەن خۆپيشاندانەكان بۆ بەرژەوەندی و سیاسەتی چەوتی قۆرغبكات و بەكاربهێنێت.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو