870 وێستگەی دەنگدان ژماردنەوەی دەستی بۆ دەكرێت

  2021-11-23 10:54      144 جار بینراوە        کۆمێنت

كۆمسیۆنی باڵای ھەڵبژاردنەكانی عیراق رایگەیاند، ژماردنەوەی دەستی بۆ 870 وێستگەی دەنگدان دەكات.
عیماد جەمیل، ئەندامی تیمی راگەیاندنی كۆمسیۆن ئاشكرایكرد، لەسەر داوای دادگاو دوای قبوڵكردنی تانەكان، لەمڕۆوە ژماردنەوەی دەستی بۆ دەنگەكانی 870وێستگەی دەنگدان دەكرێت، بەدووریشی نەزانیوە ئەو ژماردنەوەیە ئەنجامە سەرەتاییەكانی ھەڵبژاردنەكەی 10ی مانگی رابردوو بگۆڕێت. 
ھەر لەو چوارچێوەیەدا ھادی عامری، سەرۆكی ھاوپەیمانی فەتح ئاماژەی بەوەكرد، رەتكردنەوەی ئەنجامی 18٪ی ناوەندەكانی دەنگدان گۆڕانكاری دروست دەكات، موقتەدا سەدر، سەرۆكی رەوتی سەدریش ھۆشداری داوە لەھەوڵی چەند لایەنێك بۆ گۆڕینی ئەنجامەكان.  

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو