نوێترین ئاماری تووشبووانی كۆرۆنای هەرێم بڵاوكرایەوە

  2021-11-18 14:45      241 جار بینراوە        کۆمێنت

وەزارەتی تەندروستی هەرێم رایگەیاند، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 464 كەس لەهەرێمی كوردستان تووشی ڤایرۆسی كۆرۆنا بوون.
ئەمرۆ پێنجشەممە 18-11-2021، وەزارەتی تەندروستی حكومەتی هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا نوێترین ئاماری نوێی تایبەت بەتووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای بڵاوكردەوەو ئاشكرایكرد، لەماوەی 24 كاتژمێری رابردوودا 5 هەزارو 890 پشكنینی ڤایرۆسی كۆرۆنا ئەنجامدراوە، دەرەنجام 464 كەسی دیكە تووشی كۆرۆنا بوون 685  كەسیش چاكبوونەتەوەو نەخۆشخانەیان جێهێشتووە.
تەندروستی هەرێم ئاماژەی بەوەشكردووە، لە 24 كاتژمێری رابردوودا 16 تووشبووی كۆرۆنا لەهەرێم گیانیان لەدەستداوە.
H.S.A

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو