راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەگەڵ كۆریای باشوور لەواشنتۆن كۆبۆوە

  2021-10-13 10:56      73 جار بینراوە        کۆمێنت

بەپێی راگەیەندراوێكی كۆشكی سپی، جیك سۆلیڤان راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریكا لەگەڵ سوە ھون راوێژكاری ئاسایشی نەتەوەیی كۆریای باشور لەواشنتۆن كۆبوەتەوەو باس لەھەنگاوەكانی كۆریای باكور كراوە بۆ پەرەپێدانی چەك و موشەك.
ئاماژەی بەوەشكرد، پێویستە كۆریای باكور لەو كارانە دووربكەوێتەوە كە ئاڵۆزی دروست دەكات، پشتگیری ئەمریكاشی بۆ دانوستان و ھاوكاری نێوان ھەردوو كۆریا دووپاتكردوەتەوە.
پێشتر كیم جۆنگ  ئۆن سەرۆكی كۆریای باكور رایگەیاندبوو، گەشەپێدانی چەك كارێكی گرنگە بۆ بەرەنگاربونوەوەی سیاسەتە دوژمنكارییەكانی ئەمریكاو ھەرِەشە سەربازییەكانی كۆریای باشور لەناوچەكەدا، ئەمریكاشی بەھۆكاری ئاڵۆزییەكانی نیمچە دوورگەی كۆریا ناوبردبوو. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو