نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لەلایەنەكان كردووە پشوو درێژبن و پابەندبن بەخشتەی زەمەنی كۆمسیۆن

  2021-10-12 09:41      165 جار بینراوە        کۆمێنت

نەتەوە یەكگرتووەكان ستایشی ھەوڵەكانی كۆمسیۆنی ھەڵبژاردنەكانی عیراق و لایەنە ئەمنییەكان دەكات، بۆ رێكخستنی ھەڵبژاردنی پێشوەختی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق. 
ستیڤان دوجاریك، وتەبێژی ئەنتۆنیۆ گۆتێرێس ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان لەڕاگەیەنراوێكدا ستایشی ھەوڵی كۆمسیۆن و لایەنی زەمەنی كرد كە توانیویانە ھەڵبژاردنێكی ئارام ئەنجام بدەن، كە یەكێك بوو لەداخوازییەكانی گەلی عیراق بۆ چاكسازی و لێپرسینەوەو بەدیھێنانی داھاتوویەكی باشتر.
ئەمینداری گشتی نەتەوە یەكگرتووەكان داوای لەلایەنەكان كردووە پشوو درێژبن و پابەندبن بەخشتەی زەمەنی كۆمسیۆن بۆ یەكلاكردنەوەی تانەو سكاڵاكان و تەواوكردنی پڕۆسەی ھەڵبژاردن لەڕێگەی پێكھێنانی حكومەتێكی نوێ بەزووترین كات.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو