نوێترین نرخی‌ نەوتی خاو

  2021-09-17 11:38      177 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ لەبازارەكانی جیهاندا نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی برێنت  بە ٧٥ دۆلار و ٦١ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ نرخی نەوت زیاتر لەدوو دۆلار بەرزبۆتەوە.  
ھاوكات، نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمریكیش بە ٧٢ دۆلارو ٧٦ سەنت مامەڵەی پێوە دەكرێت، بەمەش بەراورد بەدوێنێ  دوو دۆلار بەرزبۆتەوە، ئەمە لەكاتێكدایە ٢٣ی مانگی رابردوو نرخی بەرمیلێك نەوتی خاوی ئەمەریكی بە ٦٧ دۆلارو ٦٨ سەنت بوو و رۆژی ٢٥ی ٧ی ئەمساڵ، بۆ یەكەمجار لەماوەی سێ ساڵدا نرخی نەوتی خاوی برێنت بۆ زیاتر لە ٧٦ دۆلار بەرزبۆتەوە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو