نوێترین نرخی‌ نه‌وت خاو

  2021-09-16 15:33      185 جار بینراوە        کۆمێنت
نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 75.26 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا

نرخی نەوتی‌ خاو لە بازاڕەكانی‌ جیهاندا هه‌ر به‌به‌رزی‌ مایه‌وه‌، ئه‌گه‌رچی‌ به‌راورد به‌ دوێنی‌ چه‌ند سه‌نتێك دابه‌زیووه‌ ، هۆكاری‌ به‌رزبوونه‌وه‌ی‌ نرخی‌ نه‌وت بۆ دابه‌زینی‌ ئاستی‌ نه‌وتی‌ عه‌مباركراوی‌ ئه‌مریكا ده‌گه‌ڕێته‌وه‌. 
كاتژمێر3:29ی‌ پاشنیوەڕۆی‌ ئەمڕۆ پێنجشه‌ممه‌ 16ی‌ ئەیلول،  هەر بەرمیلێك لە نەوتی‌ خاوی‌ برینت بە 75.26 دۆلار ‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.
نەوتی‌ خاوی‌ خۆرئاوای‌ تیكساسیش بە‌ 72.24 دۆلار بۆ هەر بەرمیلێك‌ مامەڵەی‌ پێوەكرا.

سەرچاوە: سایتی‌ ئێف ئێكس نیوز تودەی‌
ئامادەكردنی‌: فەریق حەبیب

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو