یەكێتی و هاوپەیمانی راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە

  2021-09-16 14:06      277 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ پێنجشەممە (16/9/2021) لەبارەگای مەكتەبی یەكێتی لەسلێمانی، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانیی نیشتمانیی كۆبوونەوەو دوای كۆبوونەوەكەش راگەیەندراوێكی هاوبەشیان بڵاوكردەوە.
دەقی راگەیەندراوەكە...
راگەیەندراوی كۆبوونەوەی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانیی نیشتمانی
لەچوارچێوەی ئامادەسازی و خۆسازدان بۆ گۆڕانكاری و پێشهاتەكانی قۆناغی داهاتووی هەرێم و عیراق و ناوچەكە بەگشتی.
وەفدی باڵای هەریەك لە یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و هاوپەیمانیی نیشتمانیی بەئامادەبوونی بەڕێزان هاوسەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بافڵ تاڵەبانی و ئارام قادر سەرۆكی هاوپەیمانی نیشتمانی، ئەمڕۆ (16/9/2021) لەبارەگای مەكتەبی سیاسی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان كۆبوونەوە.
لەكۆبوونەوەكەدا هەردوولا رێككەوتن لەسەر چەندین تەوەری گرنگ و پەیوەند بەخەڵكی كوردستان و عیراق، هاوكات پشتگیری و داكۆكیكردن لەپرۆسەی چاكسازی لەسەسرجەم جومگەو پێگە ئیداری و سیاسییەكان.
هەردوولا رێككەوتن لەسەر راگۆڕینەوەو هەماهەنگی لەپرسە سیاسییەكانی جێگەی بایەخی هەردوولا.
هەردوولا رێككەوتن لەسەر كاركردن بۆ سەرخستنی پرۆسەی هەڵبژاردن و جەختكردنەوە لەسەر بەڕێوەچوونی هەڵبژاردنێكی پاك و بێگەردو سەرخستنی دڵسۆزانی خەڵكی كوردستان و فراوانكردنی چەتری هاوپەیمانی لەداهاتوودا.
تەوەرێكی تری رێككەوتنەكە جەختكردنەوە بوو لەسەر كاركردن بۆ بنیاتنانی سیستەمێكی سیاسی هاوچەرخ لەسەر بنەمای دادپەروەری و زامنكردنی مافەكانی مرۆڤ.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو