بەچەند رێگایەك تەمەنی پاتری مۆبایلەكەت درێژبكەرەوە
2021-08-01 18:36     706 جار بینراوە      کۆمێنت
ژمارەیەك هۆكار وادەكەن باتری مۆبایل بەرەو لاوازیی و خرابپوون بچێت و ببێتە هۆی تێكچوونی ئەیسی مۆبایل.
هۆكارەكان...
١- کاتێك مۆبایلەکەت شەحنی پاتری دەبێتە کەمتر 5% باشترە مۆبایلەکەت شەحن بکەیتەوە، یاخود بیکوژێنیتەوە.
٢- ئەگەر مۆبایلەکەت لەبێ شەحنیی بکوژێتەوە بەڕێژەیەکی زۆر پاتری مۆبایلەکەت ھێز لەدەستدەدات .
٣- لەشوێنی زۆر ساردو زۆر گەرم مۆبایل جێمەھێڵە.
٤- ئەو ئەپانەی کە مۆبایل گەرم دادێنن بەتایبەتی یارییە ئۆنلاینەکان دەبنەھۆی دابەزینی ھێزی پاتری مۆبایلەکەت .
٥- بەھیچ شێوەیەك ئەداپتەرو وایەر شەحنی عادی بەکارمەھێنە، باشترە شەحنی ئۆرجیناڵ یاخود مارکەی باش بەکاربێنی تا پاتری و ئایسی مۆبایلەکەت تووشی کێشە نەبێت.
وایەرو ئەداپتەری ئۆرجیناڵ یاخود مارکەی باش نرخیان گرانترە، بەڵام بۆ کاتێکی زۆر دەتوانی بەکاریان بهێنیت.
بۆئەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەكەت درێژتر بێت پەیڕەوی ئەم خاڵانە بكە...
1- لەكاتی شەحنكردن، مۆبایلەكەت بكوژێنەوە.
2- هێلی ئینتەرنێت لەسەر مۆبایلەکەت بکوژێنەوە.
3- مەهێڵە مۆبایلەكەت بەر گەرمی بكەوێت، بۆ ئەوەی بە خێرایی شەحن بێتەوە، پلەی گەرمی نێوان سفر بۆ 30 پلەی سەدی باشترین پلەیە.
4- باشترە شەحنی كارەبا بەكاربهێنی نەوەك لەڕێگای لاپتۆپەوە.
5- چاوەڕێ بكە تاوەكو مۆبایلەكەت بەتەواوەتی شەحنی نامێنێت، ئەوكاتە بیخەرەوە سەر شەحن تاوەكو بەتەواوەتی شەحن دەبێتەوە.
6- شەحنی ئۆرجیناڵ بەكاربهێنە نەوەك شەحنی كۆپی، لەبەر ئەوەی شەحنی كۆپی دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی تەمەنی پاتری مۆبایلەكەت.
7- باشترە مۆبایلەکەت بەتەواوی پڕشەحن بکەی.
بابەتی زیاتر