پۆگبا دەیەوێت یانەی مانچستەر یونایتد جێبهێڵێت

  2021-07-26 10:51      258 جار بینراوە        کۆمێنت
پۆڵ پۆگبای فەرەنسی

یانەی مانچستەر دەستی كردووە بەجوڵەیەكی جددی بۆ گواستنەوەی یاریزانێكی نوێ بۆ هێڵی ناوەڕاستی یانەكەی، ئەمەش لەپێشبینی ڕۆیشتنی پۆڵ پۆگبای فەرەنسی لە یانەكەی لەمێركاتۆی هاوینەدا. 
بەپێی هەواڵێكی ڕۆژنامەی دەیلی مەیڵى، یانەی مانچستەر یونایتد ئۆفەرێكی 45 ملیۆن پاوەندی بۆ ئیمزاكردنی یاریزانی هێڵی ناوەڕاستی یانەی ئەتلەتیكۆ مەدرید سائول نیگویز ئامادە دەكات. 
چەندین ڕاپۆرت بانگەشەی ئەوە دەكەن كە پۆگبا دەیەوێت لە مێركاتۆی ئەم هاوینەدا ڕیزەكانی یانەی مانچستەر یونایتد جێبهێڵێت و پەیوەندی بە یانەی پاریس سان جێرمانی فەرەنسییەوە بكات. 
هەمان سەرچاوە ئاماژەی بۆ ئەوە كرد، كە ماوەیەكی زۆرە سائول لەژێر چاودێری یانەی مانچستەر یونایتدەو لە ئێستادا بەهۆی كێشەی دارایی ئەتلەتیكۆ مەدریدەوە دەیەوێت ئەو یاریزانە بۆ یانەكەی بگوازێتەوەو بیكاتە جێگرەوەی پۆڵ پۆگبا. 
ئەوەشی ئاشكراكردووە، كە هەریەكە لە یانەكانی بەرشەلۆنەو یۆڤانتۆس و لیڤەرپوڵ گرنگی بە تواناكانی ئەو یاریزانەی یانە ئیسپانیەكە دەدەن. 

.

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو