ڤانگال لە وەرگرتنی ڕاهێنەرایەتی هۆڵەندا نزیكدەبێتەوە

  2021-07-22 12:53      224 جار بینراوە        کۆمێنت

دەنگۆی وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەی هۆڵەندا لەلایەن لویس ڤانگالەوە لە ئارادایە
ڕۆژنامەی دی تلیگراف بڵاویكردەوە، درەنگانی شەوی ڕابردوو بەرپرسانی یەكێتی تۆپی پێی هۆڵەندا لەكەڵ ڤانگالی هاونیشتیمانیان گەیشتوونەتە ڕێكەوتن، بۆ وەرگرتنی ئەركی ڕاهێنەرایەتی هەڵبژاردەكەیان لە جێگەی فرانك دیپۆری كە لەدوای یۆرۆ دەستی لەكار كێشایەوە. 
ئاشكرایكردوە، ڕێكەوتنی سەرەتایی لە نێوان هەردوولادا ئەنجامدراوەو لە داهاتوویەكی نزیكدا ڕێكەوتنی كۆتایی دەكرێت، هەرچەندە تا ئێستا بەرپرسانی تۆپی پێی هۆڵەندی هیچ ڕگەیاندراوێكیان لەسەر ئەو بابەتە دەرنەكردووە.

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو