خشتە و كاتی یارییەكانی ئەمرۆ یەكشەممە

  2021-06-27 10:44      308 جار بینراوە        کۆمێنت

یارییەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپا بەردەوامی هەیە و ئەمرۆش لەقۆناغی دووەمی ئەو پاڵەوانێتیەدا دوو یاریی ئاگرینی بەڕێوە دەچێت و دوو هەڵبژاردە دەگەنە قۆناغی داهاتوی پاڵەوانێتیەكە. 
شەوی رابردوو هەڵبژاردەی دانیمارك لەهەڵبژاردەی وێڵزی بردەوە بە چوار گۆڵی بێ وەڵام و سەركەوتنیان بۆ قۆناغی داهاتوی پاڵەوانێتیەكە مسۆگەر كرد، لەیارییەكی دیكەشدا هەڵبژاردەی ئیتاڵیا بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمیا یاریی كردو لە كاتی زیادكراودا بە ئەنجامی 2-1 گۆڵ یارییەكەیان لێبردنەوە. 
ئەمشەویش دوو یاریی بەڕێوەدەچێت، لە كاتژمێر 7:00ی ئێوارە بە كاتی باشوری كوردستان هەڵبژاردەی هۆڵەندا لە یاریگای پۆشكاش ئەرێنا بەرامبەر هەڵبژاردەی چیك یاریی دەكات و پاشان لە كاتژمێر 10:00 شەو و لە یارییەكی ئاگریندا بەلژیكا و پورتوگال لەسەر یاریگای لاكارتۆخا لە ئیشبیلیە روبەروی یەكتر دەبنەوە. 
دوور لەیارییەكانی یۆرۆ، لە گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكانی پاڵەوانێتی كوپا ئەمریكا، دو یاریی ئەنجام دەدرێت هەردو یارییەكەش لە كاتژمێر 12:00ی شەو بە كاتی باشوری كوردستان بەڕێوەدەچێت.

قۆناغی دووەمی یارییەكانی یۆرۆ
هۆڵەندا × چیك     7:00
بەلژیكا × پورتوگال      10:00

كوپا ئەمریكا - گەڕی پێنجەمی قۆناغی كۆمەڵەكان
ڤێنزوێلا × پیرۆ      12:00 شەو 
بەرازیل × ئیكوادۆر      12:00 شەو

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو