ئیتاڵیا بەردەوامە لە تۆماركردنی سەركەوتنەكانی

  2021-06-27 10:37      152 جار بینراوە        کۆمێنت

ئیتاڵیا ژمارەی پێوانەیی لە بردنەوە یەك لەسەر یەكەكانی تۆماركرد، لە 31 یاریدا 26 یاری بردۆتەوەو پێنج یاریش یەكسانبووە.  
دوای بردنەوەكەی بەرامبەر هەڵبژاردەی نەمسا لە جامی یۆرۆ، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا 31 یارییە لەسەریەك توشی شكست نەبووە، كە ئەمەش ژمارەیەكی پێوانەییە و ژمارەكەی پێشووی خۆی شكاند، كە 30 یاری لەسەریەك بوو لە نێوان ساڵانی 1935 بۆ 1939 لەسەر دەستی فیتۆریۆ بوزۆی ڕاهێنەر. 
ئیتاڵیا بەردەوامە لە بردنەوە یەك لەسەر یەكەكانی لە 31 یارییەدا 26 یاری بردووەتەوە و پێنج یاریش یەكسانبووە، 83 گۆڵی كردووە و تەنیا هەشت گۆڵی لێ كراوە، لە 23 یاریشدا گۆڵی لێ نەكراوە.
هاوكات ئیتاڵیا 12 یارییە لەسەریەك بردنەوە تۆماردەكات، بەمەش ژمارە پێوانەییەكەی پێشووی شكاند، كە بردنەوەی 11 یاری لەسەریەك بوو لە 2019دا، كە هەر لەسەر دەستی ڕۆبرتۆ مانچینی ڕاهێنەری ئێستادا بووە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو