ئەرژەنتین و چیلی گەیشتنە قۆناغی داهاتوی كوپا ئەمریكا

  2021-06-22 12:57      236 جار بینراوە        کۆمێنت

شەوی رابردوو بە كاتی باشوری كوردستان و لە ڕكابەرییەكانی كۆمەڵەی یەكەم دوو یاریی ئەنجامدرا، كە هەڵبژاردەی ئۆرۆگوای و چیلی بە گۆڵێك هاوتا بوون و ئەرژەنتینیش بە گۆلێكی بێ بەرامبەر لە پاراگوای بردەوە.  
سەرەتا یارییەكەی ئۆرۆگوای و چیلی بەڕێوەچوو، كە لە خولەكی 26 ئیدواردۆ ڤارگاس گۆڵی پێشكەوتنی بۆ چیلی تۆماركردو لە خولەكی 66ی یارییەكەشدا سوراێز ئەنجامەكەی بۆ هەڵبژاردەكەی یەكسان كردەوە. 
لە یارییەكی دیكەدا هەڵبژاردەی ئەرژەنتین بەرامبەر پاراگوای یاریی كردو توانی بە گۆڵێكی بێ وەڵام كە ئەلیخاندرۆ گۆمێز تۆماریكرد، سەركەوتنێكی دیكە بەدەستبهێنن.  

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو