عیراق پلەی شەشەمی بەدەستهێنا

  2021-06-21 12:34      228 جار بینراوە        کۆمێنت

عیراق بە بردنەوەی میدالیای ئاڵتون لە ڕاكردنی چوار بە 400 مەتردا، كۆتایی بە یارییەكانی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەب هێنا، كە لە تونس بەرێوە چوو. 
لە پاڵەوانێتی گۆڕەپان و مەیدانی عەرەب، كە ماوەی چوار ڕۆژ لە تونس بەڕێوەچوو، لە ڕاكردنی 4 بە 400 مەتردا، هەڵبژاردەی عیراق پلەی یەكەمی بردەوە و میدالیای ئاڵتونی بەدەستهێنا.
هەڵبژاردەی عیراق لەو یارییەدا لە یاسر عەلی و ئیهاب جەبار و محەمەد عەبدولڕەزا و تەها حسێن پێكهاتبوون، كە ماوەی ڕاكردنەكەیان بە سێ خولەك و و 11 چركە بڕی.
بەمەش عیراق لە كۆتایی پاڵەوانێتییەكەدا ژمارەی میدالیاكانی بۆ 13 میدالیا بەرزكردەوە، كە پێكهاتوون لە پێنج میدالیای ئاڵتون و دوو میدالیای زیو و شەش میدالیای بڕۆنز. 
عیراق بەو پێنج میدالیە ئاڵتونە پلەی شەشەمی پاڵەوانێتییەكەی وەرگرت و مەغریبیش بە بردنەوەی 10 میدالیای ئاڵتون پلەی یەكەمی بەدەستهێنا. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو