ئەمڕۆ جەولەی دووەمی جامی یۆرۆ دەستپێدەكات

  2021-06-16 11:40      382 جار بینراوە        کۆمێنت

له جەولەی دووەمی جامی یۆرۆ ئەمڕۆ ئیتاڵیاو سویسرا یاری لوتكە، لەیاریگای گازپرۆم لەشاری پترسبۆرگی ڕوسی رووبەڕووی یەك دەبنەوە.  
ئەمڕۆ لەجەولەی دووەم قۆناغی كۆمەڵەكانی جامی نەتەوەكانی ئەوروپاو لەكۆمەڵەی دووەمدا، ئەمڕۆ سەعات چواری پاش نیوەڕۆ لەیاریگای گازپرۆم لەشاری سانت پترسبۆرگی ڕوسی، هەردوو هەڵبژاردەی فنلەنداو ڕوسیا ڕووبەڕووی یەكدەبنەوە.
له یارییەكی ترداو لە كۆمەڵەی یەكەمدا، هەڵبژاردەی توركیا بەرامبەر هەڵبژاردەی وێڵز یاری دەكات و یارییەكەش سەعات حەوتی ئێوارە لە یاریگای باكۆ لەئازەربایجان بەڕێوەدەچێت، هەر لەكۆمەڵەی یەكەمداو سەعات 10ی شەو، هەڵبژاردەی ئیتاڵیا، كە لە یاری جەولەی یەكەمدا لەتوركیای بردەوە، له یاریگای ئۆڵیمپیكۆ لە ڕۆمای پایتەختدا، یاری لوتكەی شەوەكە بەرامبەر سویسرا ئەنجام دەدات. 


بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو