ڕۆناڵدۆ پشكی كۆكاكۆلای لە بۆرسەی جیهانیدا دابەزاند

  2021-06-15 12:49      284 جار بینراوە        کۆمێنت

ڕۆناڵدۆ بووە هۆی ئەوەی پشكی كۆكاكۆلا لە بۆرسەی جیهاندا دابەزێنێت، بەهۆی ئەوەی لە كۆنگرەكەدا ئاماژەی بەوە كرد تەنها ئاو بخۆنەوەو گرنگی بە خواردنەوە گازییەكان مەدەن. 
ڕۆناڵدۆ لەكاتی كۆنگرە ڕۆژنامەوانیەكەی بۆ یاری هەڵبژاردەكەی بەرامبەر هەنگاریا شوشەی كۆكاكۆلا لەبەردەمی لادەبات و تەنها ئاوەكە دەهێڵێتەوە، ئەمەش كاریگەری لەسەر بۆرسەی جیهانی كۆكاكۆلا دروست كردووە، بەهۆی ئەم كارەی ڕۆناڵدۆوە پشكی كۆكاكۆلا لە بۆرسەی جیهانیدا بە ڕێژەی لەسەدا سفرو سی و چوار دابەزاند، ئەمە لەكاتێكدایە كۆمپانیای ناوبراو یەكێكە لە سپۆنسەرەكانی یۆرۆی 2020 و پێویستە لەكاتی كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی یاریزانان و ڕاهێنەران بابەتەكانی ئەو كۆمپانیایە نمایش بكەن.  

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو