لە یارییەكی یەكلاكەرەوەدا ئەمڕۆ عیراق و ئێران بەیەكدەگەن

  2021-06-15 12:37      264 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەمڕۆ هەڵبژاردەی عیراق لە پێناو گەیشتن بە قۆناغی كۆتایی پاڵاوتن بۆ مۆندیالی 2022 یارییەكی چارەنووسساز بەرامبەر ئێران،  ئەنجامدەدات و خەڵاتیش بۆ یاریزانەكان دانراوە.  
ئەمڕۆ كاتژمێر7:30ى  ئێوارە، لە یارییەكانی پاڵاوتنی وڵاتانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022، لەكۆمەڵەی سێیەمدا هەڵبژاردەی عيراق لە یاریگای مەحرەق لە بەحرەین لە یاریەكی بەهێزدا رووبەڕووی هەڵبژاردەی ئێران دەبێتەوە. 
عیراق لەم یاریەدا پێویستی تەنها بە یەكسانبوون هەیە، بۆ ئەوەی راستەوخۆ سەركەوتن بۆ قۆناغی كۆتایی پاڵاوتنەكانی وڵاتانی ئاسیا بۆ مۆندیالی 2022 بەدەستبهێنێت و لە ئەگەری بردنەوەشیان ئەوا هەر یاریزانێكی عیراقی بە بڕی هەزار دۆلار خەڵاتدەكرێت. 
عیراق لە دوو یاری رابردوودا، توانیویەتی سەركەوتن بەسەر هەردوو هەڵبژاردەی كەمبۆدیا و هۆنگ كۆنگ بەدەستبهێنێت و ئێرانیش لە بەحرەین و كەمبۆدیای بردووەتەوە. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو