ڕاهێنەری ئەرجەنتین: شایستەی بردنەوەی یارییەكەی چیللی بووین

  2021-06-15 12:18      195 جار بینراوە        کۆمێنت

ڕاهێنەری ئەرجەنتین پێیوایە شایستەی بردنەوەی یارییەكەی بەرامبەر چیللی بوون و ڕەخنەش لەچیمەنی یاریگاكە دەگرێت، لە بەرامبەر چیللیشدا شایستەی بردنەوە بووین. 
دوای یەكسانبوونەكەی بەرامبەر چیللی لە كۆپا ئەمریكا، لیۆنێل سكالۆنی ڕاهێنەری ئەرجەنتین ڕایگەیاند، لە دوای لێدانە سزاكە، كە بۆ چیللی هەژماركرا، یارییەكەیان لەسەر قورس بووە. 
سكالۆنی راشیگەیاند، یارییەكی باشمان كرد و ئێمە باشتر بووین، بەڵام لە یاریگایەكدا یاریمان كرد، كە بۆ تۆپی پێ نابێت و چیمەنەكەی زۆر خراپ بوو، هەروەها چەندین هەلی گۆڵكردنیان لە یارییەكەدا درووستكردووە، كە ئەمەش زۆر بە گرنگ دەزانێت، لە هەمان كاتدا چەندین هەڵەیان هەبووە، كە پێویستە باشیان بكەن و دووبارەیان نەكەنەوە. 
ئاماژەی بەوەشكرد، پاڵەوانێتییەكە دوور و درێژە و متمانەی تەواومان بە تیپەكەشمان هەیە، لە بەرامبەر چیللیشدا شایستەی بردنەوە بووین، بەڵام تەنیا خاڵێكمان بەدەستهێنا، بەهەرحاڵ ئەمە یەكەم یاریمان بوو لە پاڵەوانێتییەكی زۆر قورسدا. 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو