یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لەتوركیا ناكرێت

  2021-05-14 13:40      293 جار بینراوە        کۆمێنت

یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا (یوفا) ئاشكرایدەكات، بەهۆی مەترسییەكانی ڤایرۆسی كۆرۆنا یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا كە لەنێوان مانشستەر سیتی و چێڵسی دایەو بڕیار بوو لەئەستانبوڵی توركیا بەڕێوەبچێت، لەتوركیا ناكرێت و گوازراوەتەوە بۆ پۆرتۆی پورتوگال.
یەكێتی تۆپی پێی ئەوروپا لەبەیاننامەیەكدا رایگەیاندووە: بڕیاربوو یاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا لە29ی ئەم مانگە لەیاریگای ئەتاتورك لەئەستانبوڵ ئەنجامبدرێت، بەڵام لەبەرئەوەی حكومەتی بریتانیا بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە توركیای خستووەتە لیستی سوورەوە بۆ گەشتكردنی هاووڵاتیانی و بەدووری دەزانێت هاندەرانی هەردوو یانە ئینگلیزییەكە بتوانن گەشت بۆ توركیا بكەن، لەبەرئەوە یوفا بڕیاریداوە یاری كۆتایی بگوازرێتەوە بۆ پورتوگال و بۆ یاریگای دراگاو-ی تایبەتە بەیانەی پۆرتۆ.
لەیاری كۆتایی یانە پاڵەوانەكانی ئەوروپا رێژەیەكی كەم هاندەر ئامادەدەبێت و هەر یانەیەك رێگەپێدراوە 6 هەزار بلیتی یارییەكە بفرۆشن.
سەرچاوە: رۆیتەرز

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو