سیانزەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب لەهەولێر كرایەوە
2018-10-10 12:06     583 جار بینراوە      کۆمێنت
پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لەهەولێر
سیانزەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لەهۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر بەئامادەبوونی بەرپرسانی ئیداری و رۆشنبیران كرایەوە.
ئەمڕۆ چوارشەممە (10-10-2018)، سیانزەیەمین پێشانگای نێودەوڵەتیی كتێب لەهۆڵی پێشانگای نێودەوڵەتی هەولێر لەپاركی سامی عەبدولڕەحمان بەڕێوەچوو و بۆ ماوەی 10 ڕۆژ بەردەوامدەبێت.
ئیهاب قەیسی بەڕێوەبەری پێشانگاكە رایگەیاند، پێشانگای ئەمساڵی كتێب بەبەشداری 300 ناوەندی چاپ و بڵاوكردنەوەو دامەزراوەی رۆشنبیری كوردستان، عێراق، عەرەبی و جیهانی بەشدارن، لە 17 وڵات بەشدارییان كردووە.
بابەتی زیاتر