بریتانیا دراوێک دەردەكات وێنەی گاندی لەسەر دەبێت

  2020-08-02 18:43      1904 جار بینراوە        کۆمێنت

بریتانیا بیر لەدەرچوواندنی دراوێكی نوێ دەكاتەوە كەوێنەی گاندی لەسەر بێت.
وەزارەتی خەزانەی بریتانیا ئاشكرایكردووە، بیر لە دەرچوواندنی دراوێک دەکاتەوە کە بەوێنەی مهاتما گاندی نەخشێندرا بێت، ئەمەش لەچوارچێوەی بایەخدانی زیاتری ئەو دەوڵەتە بە دانپێدان بەبەشداریکردنی کەمینەکان لەوڵاتەکەیان.
ریشی سۆنا وەزیری دارایی بریتانیا، داوای لە لیجنەی راوێژکاریی پاشایەتی کردووە تاوەکو ئەو دراوە دابڕێژن، وەک پێزانینێک بۆ رۆڵی رەشپێست و ئاسیاوییەکان و کەمینەکانی تر لە بریتانیا گێڕاویانە. ئێستاش ئەو لیجنەیە سەرقاڵی ئەو کارەیە تاوەکو لەیادی مهاتما گاندی دەری بچوێنن.
مهاتما گاندی (موهانداس کرمشاند گاندی) لە ٢ ئۆکتۆبەری ١٨٦٩ لەولایەتی گوجاراتی هیندی لەخێزانێکی زۆر ناودار بەکاری سیاسی لەدایکبووەو لە ٣٠ یەنایەری ١٩٤٨ کۆچی کردووە.
لەفەیسبووكی فەیسەلچ عەلی وەرگیراوە...

 

بابەتی زیاتر

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو