مام جه‌لال كوڕى شێخ حیسامه‌دین كوڕى شێخ نورى كوڕى شێخ غه فوور. هاوینى ساڵى 1933 له گوندى ( كه‌لكان ) ى قه‌تپاڵى چیاى كۆسره‌ت له دایكبووه، كه ده‌ڕوانێته ده‌ریاچه‌ى دوكان. چه‌ند ساڵێك ته‌مه‌نى منداڵى له‌و گونده به‌سه‌ر بردووه‌و دواتر باوكى بووه به‌ر ێبهرى ته‌كیه‌ى تاڵه‌بانى له كۆیه. له‌وێ چۆته قوتابخانه‌ى سه‌ره‌تایى و به سه‌ركه‌وتوویى خوێندنى ته‌واو كردووه، خوێندكارێكى زیره‌ك لێهاتوو بووه، هه‌ر له ته‌مه‌نى منداڵییه‌وه نیشانه‌كانى سه‌ركردایه‌تى به جۆرێ لێده‌ركه‌وتووه كه پێش هاوڕێكانى ده‌كه‌وت بۆ كۆڕى پرسه و ئه‌و بۆنانه‌ى له‌و سه‌رده‌مه‌دا به‌ڕێوه ده‌چوون، به‌یانیان له كاتى ریزبوونى قوتابیاندا، مامۆستاكان پێش هه‌مووان ئه‌ویان هه‌ڵده‌بژارد بۆ خوێندنه‌وه‌ى شیعرى نیشتمانیى و نه‌ته‌وه‌یى.
له‌وێوه بیرۆكه‌ى نه‌ته‌وایه‌تى لاى ئه‌و چه‌كه‌ره‌ى كرد تا واى لێهات ورده ورده به‌سه‌ریدا زاڵ بوو، كه گه‌یشته پۆلى چواره‌مى سه‌ره‌تایى یه‌كێك بوو له پێشه‌نگه‌كانى خوێندكاران كه به په‌رۆشه‌وه به‌شدارى له چالاكیه‌كانى قوتابخانه ده‌كرد و به‌شدارى له وتار خوێندنه‌وه‌و شانۆدا ده‌كرد.
ئه‌گه‌رچى جه‌ژنى نه‌ورۆز له لایه‌ن حكومه‌ته یه‌ك له دواى یه‌كه‌كانى عیراقه‌وه یاساخ بوو، به‌ڵام له‌گه‌ڵ ئه‌وه‌شدا گه‌لى كوردستان له 21 / ى ئادارى هه‌موو ساڵێك به ئاهه‌نگ یادیان ده‌كرده‌ووه، ئه‌ویش به هۆى پیرۆزیى ئه‌م جه‌ژنه لاى كورد كه به رۆژى سه‌ركه‌وتنى گه‌لى كورد داده‌نێن به‌سه‌ر ئه‌و زاڵمانه‌ى ده‌یچه‌وساندنه‌وه.
* ساڵى 1945: ئاهه‌نگێكى میللى له كۆیه بۆ نه‌ورۆز سازكرا، تاڵه‌بانى كه له ته‌مه‌نى سیانزه ساڵیدا بوو به‌شدارى تێدا كرد و وته‌ى حهماسئامێزى خوێنده‌وه، بووه مایه‌ى سهرسۆڕمانى مامۆستا و به‌شداربووان.
* له ساڵى 1946 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هاوڕێیه‌كى خوێندكار و به ئامۆژگارى یه‌كێك له مامۆستاكانى كۆمه‌ڵه‌یه‌كى فێركارى نهێنى دامه‌زراندبه ناوى ( كۆمه‌ڵه‌ى پێشخستنى خوێندنه‌وه ) ( k.p.x ) و مام جه‌لال به سكرتێرى هه‌ڵبژاردرا، ئامانجێكى كۆمه‌ڵه‌كه هاندانى خوێندكاران بوو بۆ خوێندنه‌وه‌ى ده‌ره‌كى.
* له هه‌مان ساڵدا و دواى دامه‌زراندنى پارتى دیمو‌كراتى كورد له 16 / ى ئابى 1946 كه‌وته ژێر كاریگه‌رى به‌رنامه‌ى پارتى و له چوارچێوه‌ى رێكخستنه‌كانیدا كه‌وته چالاكى خوێندكارانه.
* دواى چوونه ناو كارى سیاسییه‌وه، رۆژنامه‌ى ( رزگارى ) كه پارتى دیمو‌كراتى كورد به نهێنى ده‌ریده‌كرد، كورته وتارى له‌ژێر نازناوى ( ئاگر ) دا بۆ بڵاو ده‌كرده‌وه.
* ساڵى 1947 بوو به ئه‌ندام له پارتى دیمو‌كراتى كورد و چالاك و لێهاتوو بوو له‌و ئه‌رك و فه‌رمانه حزبیانه‌ى پێی ده‌سپێردران.
* ساڵى 1948 خوێندنى سه‌ره‌تایى ته‌واو كرد و له ناوه‌ندى كۆیه بوو به خوێندكار، ئه‌و ساڵه به ساڵى ( وه‌سبه ) ( راپه‌ڕین ) ناسرابوو، كه گه‌لى عیراق توانى په‌یماننامه‌ى ( پۆرتسماوس )هه‌ڵبووه‌شێنێته‌وه‌و حكومه‌تى ساڵح جه‌بر بڕوخێنێ و حكومه‌تى محه‌مه‌د سه‌در دابمهزرێنێو له‌و كه‌ش و هه‌وا ئازادیه‌دا كه له سایه‌ى ئه‌م ( راپه‌ڕینه ) هاته كایه‌وه، هه‌ڵبژاردنێكى گشتى خوێ،دكاران ئه‌نجامدرا بۆ هه‌ڵبژادنى نوێنه‌رانى كۆنگره‌ى گشتى.
ئه‌وه بوو جه‌لال تاڵه‌بانى به نوێنه‌رى خوێندكارانى كۆیه هه‌ڵبژێردرا و به‌شدارى له یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى خوێندكارانى عیراقدا كرد كه له نیسانى 1948 له گۆڕه‌پانى ( السباع ) ى شارى به‌غداد به‌سترا.
* له‌م كۆنگره‌یه‌دا بۆ یه‌كه‌مین جار گوێى له شاعیرى مه‌زن ( محه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیرى ) بوو، كه شیعره به ناوبانگه‌كه‌ى ( رۆژى شه‌هید ) ى خوێنده‌وه، كه بۆ جه‌ع فهرى براى و بۆ شه‌هیدانى وه‌سبه وتبووى. ئه‌و ساتانه له ژیانى تاڵه‌بانیدا مێژوویى بوون و واى كرد ببێته یه‌كێك له مریدهكانى شیعرى ئه‌و و دواتریش بوو به ئازیزترین دۆستى و ئه‌و دۆستایه‌تیه تا دوا ساته‌كانى ژیانى شاعیر به‌رده‌وام بوو.
* ساڵى 1949 و له سایه‌ى حوكمى عور فى و تۆقاندن كه كوردستان و عیراقى گرته‌وه، تاڵه‌بانى له حزبدا سه‌ركه‌وت و بووه ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوچه‌ى كۆیه.
* له شوباتى 1951 دا و له كۆنگره‌ى دووه‌مى پارتى دیمو‌كراتى كورد، به ئه‌ندامى لیژنه‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردرا، به‌ڵام له‌به‌ر پاراستنى ریزه‌كانى پارتى پله‌كه‌ى خۆى به هه‌ڤاڵێكى خۆى به‌خشى كه دواى ده‌رچوونى له زیندانى به‌شدارى له كۆنگره‌دا كردبوو.
* له ساڵى 1951 دا له‌گه‌ڵ چه‌ند هه‌ڤاڵێكدا گیراو بۆ شارى موسڵ دوور خرایه‌وه، له‌وێش له خه‌باتى سیاسی‌دا به‌رده‌وام بوو و دواتر چووه كه‌ركوك بۆ ته‌واوكردنى خوێندن و سه‌ر له‌نوێ دامهزراندنهوهى رێكخستنه‌كانى حزب و بووه به‌رپرسى رێكخستنه‌كانى كه‌ركوك. له هه‌مان ساڵیش‌دا ئه‌ركى چاپ و بڵاوكردنه‌وه‌ى بڵاوكراوه‌كانى به شێوه‌یه‌كى نهێنى گرته ئه‌ستۆ تا ئه‌و رۆژه‌ى گیرایه‌وه.
* ساڵى 1952 چووه كۆلیژى ماف ( حقوق ) له به‌غداد كه ئه‌و ده‌مه رێكخستنه‌كانى پارتى دیمو‌كراتى كورد په‌رته‌وازه بوو، به‌ڵام مام جه‌لال توانیى رێكخستنه‌كانى حزب تۆكمه بكاته‌وه.
* له كانوونى دووه‌مى 1953 دا به‌شداریى كۆنگره‌ى سێیه‌مى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى كرد و به ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى هه‌ڵبژێردرا و له مانگى شوباتدا سه‌رپه‌رشتى یه‌كه‌مین كۆنگره‌ى یه‌كێتى قوتابیانى كوردستانى كرد و له كۆنگره‌یه‌دا به سكرتێرى گشتى قوتابیانى كوردستان هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان ساڵیش‌دا یه‌كێك بوو له دامه‌زرێنه‌رانى ( یه‌كێتیى لاوانى دیمو‌كراتى كوردستان )، هه‌ر له‌و كاتانه‌دا نوێنه‌رى پارتى بوو لاى زۆربه‌ى حزبه نهێنێ و ئاشكراكانى عیراقى.
* ساڵى 1954 به ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرا.
* ساڵى 1955 سه فهرى ده‌ره‌وه‌ى عیراقى كرد و له فیستیڤاڵى لاوان و قوتابیانى جیهانى له وارشۆ به‌شدارى كرد و له‌وێوه سه‌ردانى یه‌كێتى شووره‌وى ئه‌وسا و چینى كرد.
* ساڵى 1956 له‌به‌ر چاوان وون بوو، كه‌وته خه‌باتى ژێر زه‌مینى و ناچار بوو له پۆلى چواره‌مى ما فدا خوێندن به‌جێبهێڵێت.
* ساڵى 1957 سه فهرى سوریا و مۆسكۆى كرد و له فیستیڤاڵى لاوان و قوتابیانى مۆسكۆ به‌شدارى كرد و هاتنى بۆ سوریا به فرسه‌ت زانى بۆ په‌یوه‌ندى به كورده‌كانى ئه‌وێوه و په‌یوه‌ندیه‌كى سیاسى دروستبوو. له هه‌مان ساڵیش‌دا گه‌ڕایه‌وه عیراق و به‌شدارى له كاره‌كانى مه‌كته‌بى سیاسى پارتى دیمو‌كراتى كوردستانى یه‌كگرتوو كرد و بوو به به‌رپرسى رۆژنامه‌ى ( خه‌باتى كوردستان ) كه له سلێمانى به نهێنى ده‌ریان ده‌كرد.
* له یه‌كه‌مین رۆژى سه‌ركه‌وتنى شۆڕشى 14 / ى گه‌لاوێژى ساڵى 1958، سه‌رپه‌رشتى رێكخستنى خۆپێشاندانى جه‌ماوه‌رى سلێمانى كرد و به هاوكارى هه‌ڤاڵانى حزب له نێو شاردا، پاشان چووه به‌غداد و به‌شداریى له كاروبارى مه‌كته‌بى سیاسى و ده‌ركردنى گۆڤارى ( رزگارى ) ( التحریر ) دا كرد، هه‌روه‌ها ئه‌ركى ئه‌و خه‌باته‌ى له ئه‌ستۆ گرت كه له نێو ریزه‌كانى حزبدا فراوان ده‌بوو، وه‌ك پێویستییه‌كى بوونى حزبێكى پێشڕه‌وى كوردستانى و رێكخراوه پێشه‌ییه‌كان به‌رهه‌ڵستكارى كردنى ئه‌و هه‌وڵانه‌ى كه ده‌یانویست پارتى دیمو‌كراتى كوردستان بكه‌نه پاشكۆى حزبێكى عیراقى.
* ساڵى 1959 جارێكى تر به ئه‌ندامى كۆمیته‌ى ناوه‌ندى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان و مه‌كته‌بى سیاسى هه‌ڵبژێردرا و له هه‌مان كاتدا ئه فسهرى یه‌ده‌كى كه‌تیبه‌ى چواره‌مى تانك بوو، هه‌روه‌ها به‌شدارى له ده‌ركردنى رۆژنامه‌ى ( خه‌بات ) دا ده‌كرد كه به زمانى عه‌ره‌بى ده‌رده‌چوو، وه به ناوى ( پیرۆت ) ه‌وه وتارى تێدا بڵاوده‌كرده‌وه.
* ساڵى 1960 به‌رپرسى لقى سلێمانى و ئه‌ندامى مه‌كته‌بى سیاسى بوو كه خولێكى هۆشیارى بۆ كادێره‌كان كرده‌وه.
* ساڵى 1961 بووه سه‌رنووسه‌رى رۆژنامه‌ى ( كوردستان ) و دواى داخستنى رۆژنامه‌ى خه‌بات دووچارى راوونان بوو له به‌غداد، به‌ڵام له شه‌وى نه‌ورۆزى هه‌مان ساڵدا وتارێكى دژى دیكتاتۆریه‌ت خوێنده‌وه‌و به‌رگرى له بارزانى خوالێخۆشبوو كرد كه ئه‌و سه‌رده‌مه قاسم كۆمه‌ڵێك تاوانى دابۆوه پاڵ له ئه‌نجامى ئه‌وه‌دا فه‌رمانى گرتنى ده‌رچوو و به نهێنى گه‌ڕایه‌وه سلێمانى و خۆى شارده‌وه و به‌شدارى له رێكخستنى مانگرتنى گشتیدا كرد كه له شه‌شه‌ى ئه‌یلوولدا كرا.
* له ئه‌یلولى 1961 دا كه شۆڕش هه‌ڵگیرسا، به‌رپرسى ناوچه‌ى سلێمانى بوو، یه‌كه‌مین بنكه‌ى شۆڕشى له چه‌مى رێزان كرده‌وه‌و سه‌رپه‌رشتى كرد و فه‌رمانده‌یى هێزى پێشمه‌رگه‌ى لیواى سلێمانى كرد تا واى لێهات زۆر فراوان بوو و بووه هێزێكى گه‌وره، ئه‌وه بوو كرا به لێپرسراوى هێزى پێشمه‌رگه‌ى كوردستان.
* له نه‌ورۆزى 1962 دا، سه‌ركردایه‌تى ئه‌و هێڕشه به‌ر فراوانه‌ى كرد بۆ سه‌ر ناوچه‌ى شارباژێڕ و له ماوه‌ى چه‌ند رۆژێكدا ده‌ست به‌سه‌ر هه‌موو بنكه‌ى پۆلیسى ناحیه‌ى بناوه‌سووته و چوارتادا گیرا و هێزه‌كانى به‌ره‌و قه‌زاى پێنجوێن برد و ته‌واو ناوچه‌كه‌یان ئازاد كرد.
به‌م شێوه‌یه هه‌ردوو ناوچه‌ى شارباژێڕ و پێنجوین بوونه دوو ناوه‌ندى شۆڕش و سه‌ركردایه‌تى. له 1962 ـ 1963 زۆربه‌ى ناوچه‌كانى قه‌ره‌داغ و قه‌ڵاسێوكه و گه‌رمیان و سه‌نگاو ئازاد كران. ئه‌و ده‌مه مام جه‌لال فه‌رمانده‌ى هێزى رزگارى بوو، له هه‌مان كاتیش‌دا سه‌رپه‌رشتى دامه‌زراندنى ناوه‌نده‌كانى به‌مۆ و هه‌ڵه‌بجه و ته‌وێڵه و بیارهى ده‌كرد.
* ساڵێ 1963 و دواى كوده‌تا ره‌شه‌كه‌ى شوبات، مام جه‌لال به سه‌رۆكى وه فدى كوردى ده‌ستنیشان كرا بۆ گفتوگۆ له‌گه‌ڵ حكومه‌تى تازه‌دا كه له سه‌رتادا ره‌زامه‌ندیان له‌سه‌ر گفتوگۆ و چاره‌سه‌رى ئاشتیانه‌ى كێشه‌ى ره‌واى كورد نیشاندا، هه‌روه‌ها سه‌ردانى كۆمارى میسرى و جه‌زائیرى كرد و چاوى به عه‌بدولناسر و بن بێلا كه‌وت و له هه‌مان ساڵیش‌دا سه‌ردانى ئه‌وروپاى كرد و نوێنه‌رایه‌تى شۆڕشى كوردستانى كرد و سه‌ركه‌وتوو بوو بۆ ناساندنى كێشه‌ى كورد و ئاشكرا كردنى بارودۆخى كوردستان و كۆكردنه‌وه‌ى یارمه‌تى و هاوكارى بۆ شۆڕش له وڵاتانى فه‌ره‌نسا، ئه‌ڵمانیا، روسیا، چیكسلۆ فاكیا و نه‌مسا.
* ساڵى 1964 گه‌ڕایه‌وه كوردستان و ئه‌ركى خۆى له فه‌رمانده‌یى كردنى هێزى رزگارى گرته‌وه ئه‌ستۆ.
* ساڵى 1967 به‌شدارى له كۆڕى ( ئیشتراكیهكانى عه‌ره‌ب ) كرد له جه‌زائیر و لێكۆڵینه‌وه‌یه‌كى زۆر به پێزى ده‌رباره‌ى كێشه‌ى كورد و شه‌رعیه‌تى بزووتنه‌وه‌ى رزگاریخوازى گه‌لى كورد و دۆستایه‌تى نێوان كورد و عه‌ره‌ب پێشكه‌شكرد.
* ساڵى 1970 رۆڵى كاریگه‌رى خۆى بینى له یه‌كگرتنه‌وه‌ى هه‌ردوو باڵى پارتى دیمو‌كراتى كوردستان كه پێشتر ببوونه دوو باڵ و ناكۆكیه‌كى تاڵ و خوێناوى له نێوانیاندا هه‌بوو.
* ساڵى 1972 سه فهرى ده‌ره‌وه‌ى عیراقى كرد و ماوه‌یه‌ك له لوبنان و میسر و سوریا مایه‌وه و دواى رووخاندنى شۆڕشى كورد كه له ئه‌نجامى رێكه‌وتننامه‌ى نێوان سه‌دام و شاى ئێران له ئادارى 1975 له جه‌زائیر ئیمزا كرا، تاڵه‌بانى هه‌ر له‌و ناوچانه‌دا مایه‌وه.
* له 01 / 06 / 1975 له دیمه‌شق له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له هه‌ڤاڵانیدا یه‌كێتیى نیشتمانیى كوردستانیى دامه‌زراند و نه‌خشه‌ى بۆ هه‌ڵگیرسانه‌وه‌ى شۆڕشى نوێ دانا كه له 01 / ى حوزه‌یرانى 1976 راگه‌یه‌نرا و بووه سكرتێرى گشتى یه‌كێتیى.
* له ساڵانى دوای دامه‌زراندنى یه‌كێتى له‌سه‌ر چالاكى سیاسى و سه‌ركردایه‌تى حزب و شۆڕش به‌رده‌وام بوو له‌گه‌ڵ هه‌ڤاڵه‌كانى له چیا و ئه‌شكه‌وته‌كانى كوردستاندا ده‌ژیا.
* به گه‌واهى زۆر له چاودێره سیاسیه‌كان یه‌كێك بووه له بزوێنه‌رى سه‌ره‌كى بۆ لێك نزیك كردنه‌وه‌ى بۆچوونه‌كان له نێو ریزى ئۆپۆزسیۆنى عیراقى له كۆنگره‌كانى نیویۆرك و له‌نده‌ن و سه‌ڵاحه‌دین و هه‌موو دانیشتنه‌كانى دواى ئه‌وانه‌ش كه په‌یوه‌ندى به رێكخستن و نزیكبوونه‌وه‌ى ماڵى عیراقییه‌وه هه‌بوو، میواندارى زۆربه‌ى زۆرى هێزه عیراقیه‌كانى كرده‌وه له كوردستان و پشتگیرى هه‌مه جۆره‌ى كردوون.
* له‌سه‌ر گۆڕه‌پانى نێوده‌وڵه‌تیش، تاڵه‌بانى به‌شدارى چه‌ندین كۆنگره و كۆبوونه‌وه‌ى ئیشتراكى نێوده‌وڵتى كرده‌وه و چاوى به سه‌ركرده سیاسیه نێو دهوڵهتیهكانى زۆر وڵاتانى جیهانى كه‌وتووه.
* جگه له‌وه‌ى كه كه‌سایه‌تیه‌كى سیاسییه خهباتگێرێكى هۆشمه‌ند و نووسه‌ر و یاساناسه، وه‌ك رۆژنامه‌نووسێكیش له رۆژنامه‌ى نهێنى و ئاشكرادا نووسیویه‌تى و له ساڵى 1959 به ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى سه‌ندیكاى رۆژنامه‌نووسانى عیراقى هه‌ڵبژێردرا كه شاعیرى مه‌زن محه‌مه‌د مه‌هدى جه‌واهیرى نه‌قیبى بوو.
* تاڵه‌بانى جگه له‌وه‌ى یه‌كێكه له سیاسى و دیپلۆماسى و رۆژنامه‌نووسه‌ره دیاره‌كان، نووسه‌رێكى ناوداریشه و به شێوه‌یه‌كى كاریگه‌ر به‌شدارى له تیشك خسته سه‌ر تێكڕاى بزووتنه‌وه‌ى سیاسى عیراق و ناوچه‌كه و بزووتنه‌وه‌ى سیاسى كوردى كرده‌وه، له‌م بواره‌شدا چه‌ندین كتێبى له سه‌رده‌مى جیاجیادا نووسیوه كه كتێبخانهى عه‌ره‌بى و كوردى ده‌وڵه‌مه‌ند كرده‌وه و بوونه‌ته سه‌رچاوه‌یه‌كى گرنگ بۆ لێكۆڵینه‌وه له بوارى مێژووى جوڵانه‌وه‌ى سیاسى كوردى و عیراقی‌دا.
* دواى ئازادكردنى عیراق به ئه‌ندامى ئه‌نجوومه‌نى حوكم هه‌ڵبژێردرا و له مانگى نۆڤه‌مبه‌رى 2003 دا سه‌رۆكایه‌تى ئه‌نجوومه‌نى كرد و له‌م ماوه‌یه‌دا كارامه‌یى خۆى له هه‌ڵسوڕاندنى كاروبارى حوكم نیشاندا.
* له 06 / نیسانى 2005، مام جه‌لال 227 ده‌نگى له كۆى 248 ده‌نگى ئه‌ندامانى كۆمه‌ڵه‌ى نیشتمانى عیراقى به ده‌ستهێنا و به هه‌ڵبژاردنێكى راسته‌وخۆ به یه‌كه‌مین سه‌رۆكى هه‌ڵبژێراوى عیراق هه‌ڵبژێردرا، به‌م جۆره تاڵه‌بانى له فراوانترین ده‌روازه‌كانه‌وه چووه ناو مێژووى كورد و هه‌روه‌ها له جوانترین ده‌روازه‌شه‌وه چووه ناو مێژووى عیراق و له ناودارترین ده‌روازه‌شه‌وه چووه نێو مێژووى سیاسى و دیموكراسى جیهانه‌وه، ئێستاش به‌رده‌وامه له‌سه‌ر هه‌وڵى بێ‌وچان و شهودهخاته سه‌ر رۆژ بۆ هێنانه‌دى ما فهكانى كورد و گه‌شه‌كردنى عیراق و بیاتنانهوهى و قه‌ڵاچۆكردنى تیرۆریستان و په‌یوه‌ندى فراوان په‌یداكردن له‌گه‌ڵ ده‌رو دراوسێ و ده‌وڵه‌تانى عه‌ره‌بى و ئیسلامى و رۆژئاوا‌و هاوپه‌یمانان..