پێشمەرگە دێرینەکان: دەنگدان بە هاوپەیمانیی کورستان درێژکردنەوەی خەباتمانە
2021-09-29 18:02     321 جار بینراوە      کۆمێنت
ئهمرۆ چوارشهممه 29ی ئهیلول، لە کۆبونەوەیەکی فراواندا، پێشمەرگە دێرینەکانی لیژنەی پێنجوێن و چوارتا رایانگەیاند، یەکدەنگن بۆ سەرخستنی هاوپەیمانیی کوردستان.
لەو کۆبونەوەیەدا کە لە هوتێل تایتانیکی شاری سلێمانی بەرێوەچوو، ئاوات محەمەد ئەندامی سەرکردایەتی ی ن ک، لە وتەیەکدا ئاماژەی بەوەکرد بە ئەزموون بۆمان رونبووەتەوە کە هەرکاتێک لە بەغدا دورکەوتبێتینەوە و پەیوەندییەکانمان خراپ بوبێت کێشەکانمان زیادیان کردووە، بۆیە یەکێتی پێی وایە کە دەبێت قورسایی سیاسەتمان لە بەغدا بێت و بەبەهێزی دەربکەوین.
باسی لەوەکرد کە دەنگدان بە هاوپەیمانیی کوردستان وەکو ئەرکێکی نیشیمانی سەیربکەن و دڵنیابن لەوەی کە هاوپەیمانیی کوردستان خۆی بە نوێنەری راستهقینهی میللەتەکهمان دەزانێت.
هەر لەو کۆبونەوەیەدا ئەنجومەنی باڵای پێشمەرگە دێرینەکان و لیژنەی پێنجوێن و چوارتا پشتگیری خۆیان بۆ کاندیدەکانی هاوپەیمانیی کوردستان دوپاتکردەوەو رایانگەیاند دەنگدان بە هاوپەیمانیی درێژکردنەوەی خەباتی پێشمەرگایەتیمانە.
وێنەی زیاتر