تورکیا کۆمەڵێک هێرشی ئاسمانی کردە سەر باشووری کوردستان لەچەند کاتژمێری رابردوودا، بۆ خوێندنەوەی ئەم هێرشە لەم کاتەدا دەبێت چەند فاکتەرێک لەبەرچاو بگرین.
یەکەم، هەدەپە بەنیازی ڕێپێوانە، ئەم هێرشە بۆ هەڕەشەیە لەسەر ئەوان و هەروەها بۆ ختوکەدانی یادەوەری تورکە بەپرسی پەکەکە، وەک هێرشێکی پڕوپاگەندەیی بۆ سەر هەدەپە.
دووەم، هێرشەکە چەند ڕۆژێک دوای سەردانە نهێنییەکەی حەقان فیدان دێت بۆ بەغدا. حەقان نزیکایەتی لەگەڵ کازمیدا هەیە، چونکە کازمی کاری پێشووی بەرپرسی دەزگای ئیستخبارانی عیراقی بو، لەڕێگای ئەو کەناڵەوە پەیوەندییان هەبووە، بەدڵنیاییەوە، پرسی ئەم هێرشە تاووتوێکراوە.
سێیەم، دەستپێکردنی گەڕی یەکەمی دانوستانی ئەمریکاو عیراق، تورکیا دەیەوێت ئەم پرسەش بکاتە پرسێکی دانوستان لەمانگی داهاتوودا.
چوارهەم، سەردانی نهێنی مەزڵوم کۆبانی بۆ بەغدا، پاڵنەری سەرەکیی سەردانەکی حەقان فیدان بوو، هێرشەکانیش بۆ هەمان مەبەستە.