هه‌فته‌ی پێشوو ته‌واوی جیهان تووشی شۆکێکی گه‌وره‌بوو، کاتێک دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆکی ئه‌مریکا دانی به قودس وه‌کو پاته‌ختی ئیسرائیل‌دا ناو دواتریش فه‌رمانی ده‌رکرد، که باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریکا له ته‌ل ئه‌بیبه‌وه بگوێزرێته‌وه بۆ قودس. دیاره قسه‌وباسی زۆر له‌مباریه‌وه کراوه، هه‌ر‌که‌سه‌و به‌پێی دیدو تێڕوانینی خۆی بۆ ئه‌و پرسه کردووه، به‌بڕوای منیش چه‌ند فاکته‌رێکی نهێنی له‌پشت ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپه‌وه هه‌یه، که‌لێره‌دا به‌کورتی باسی لێوه ده‌که‌ین.
به‌ڵێنه‌کانی تره‌مپ
به‌بڕوای من ئه‌م بڕیاره‌ی تره‌مپ زیاتر په‌یوه‌ندی بەڕه‌وشی ناوخۆی ئه‌مریکاوه هه‌یه به‌تایبه‌تی کاتێک تره‌مپ کۆمه‌ڵێک به‌ڵێنی باشکردنی ئابووری و دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی کار بۆ بێكاران داوه، لێ له‌ئێستادا به‌وشێوه‌یه نییه، بگره خراپتریشه. هه‌ربۆیه زۆرجار تره‌مپ به‌وه تۆمه‌تبارده‌کرێت، به‌رامبه‌ر به‌ڵێنه‌کانی وه‌فادار نه‌بوو. له‌ڕێگه‌ی ئه‌م بڕیاره‌شهوه تره‌مپ ویستی ئه‌وه به‌ده‌نگده‌رو هه‌وادارنی بڵێت، که‌ئه‌و به‌ڵێنه‌کانی ده‌باته سه‌ر، چونکه له‌میانه‌ی هه‌ڵمه‌تی هه‌ڵبژاردنه‌کاندا ئه‌م به‌ڵێنه‌ی بهده‌نگه‌دارنی داوه.
خۆدزینه‌وه له‌کێشه ناوخۆییه‌کان
خاڵێکی تر هه‌ر په‌یوه‌ندی بەڕه‌وشی ناخۆوه هه‌یه، چونکه ماوه‌یه‌که دۆسێی ته‌داخولکردنی روسیا لههه‌ڵبژاردنه‌کان و دادگایی‌کردنی کۆمه‌ڵێک که‌سی نزیکی تره‌مپ، بۆته مایه‌ی نیگه‌رانی بۆ تره‌مپ و ته‌واوی میدیاکانی ئه‌مریکاو جیهانیش، هه‌رباسی ئه‌وه‌یان ده‌کرد. به‌مشێوه‌یه‌ش گه‌ر بۆ ماوه‌یه‌کی که‌میش بێت، ئه‌و هه‌را ئیعلامییه له‌خۆی دوورده‌خاته‌وه.
زیادکردنی ده‌نگده‌رانی
خاڵێکی تر په‌یوه‌ندی به ده‌نگده‌ران وهه‌وادارانی تره‌مپه‌وه هه‌یه، ئه‌مانه‌ش زیاتر که‌سانی دژه بێگانه و مه‌سیحی توندڕه‌و له‌خۆ ده‌گرێت. له‌ئێستادا هه‌موو ئه‌و خۆپیشدانان و توندوتیژییه که‌له‌جیهاندا دژی تره‌مپ کراوه، هه‌موو به به‌رژه‌وه‌ندی ئه‌و ده‌شکێته‌وه، چونکه هێنده‌ی تر لایه‌نگرانی وابه‌سته‌ی ده‌بن.
به‌هێزیی لۆبی ئیسرائیلی
خاڵێکی تر که‌مایه‌ی سه‌رنج و تێڕامانه، ئه‌وه‌ش ئه‌وه‌یه ئایا بۆچی ئه‌مریکا ئاماده‌یه له‌به‌ر خاتری ئیسرائیل، هه‌موو ئه‌و ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بییان بکاته دوژمنی خۆی؟ گرنگی ئه‌م ده‌وڵه‌ته له چیدایه بۆ ئه‌مریکا؟ لێره‌دا ده‌گه‌ینه ئه‌و ده‌رئه‌نجامه‌ی، که لۆبی ئیسرائیلی به‌راستی لۆبییه‌کی به‌هێزه‌و ده‌توانێت کاربکاته سه‌ر بڕیاری سیاسی ئه‌مریکا، چونکه گه‌ر کاری به‌رده‌وامی ئه‌و لۆبییه نه‌بوایه، ئه‌وا هه‌روا کارێکی ئاسان نییه، ئه‌مریکا بڕیارێکی چاره‌نووسسازی وا ده‌ربکات، که سوور ده‌زانێت ، هه‌موو ده‌وڵه‌ته عه‌ره‌بی و ئیسلامییه‌کان دژی ده‌وه‌ستنه‌وه.
شکستی سیاسه‌تی ده‌وڵه‌تە عه‌ره‌بییه‌کان
گه‌ر سه‌یری نه‌خشه‌ی سیاسی وڵاتانی عه‌ره‌بی بکه‌ین، ده‌بینین زۆربه‌یان رووبه‌روی کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ناوخۆیی و بگره هه‌ندێکێشیان له‌جه‌نگێکی ناوخۆی گه‌وره‌دان. ولاته گه‌وره‌کانی عه‌ره‌بیش بۆ نموونه میسر، له‌ئێستادا خۆی به‌ده‌ست کۆمه‌ڵێک کێشه‌ی ئه‌منیی و ئابووریی و سیاسیی گه‌وره‌دا ده‌بینێته‌وه. عه‌ره‌بستانی سعودیه‌ش، تووشی جه‌نگێکی گه‌وره له‌یه‌مه‌ن بۆته‌وه، له‌جه‌نگێکی ساردی گه‌وره‌شدایه له‌گه‌ڵ ئێران. هه‌موو ئه‌مانه‌ش رێگا خۆشكه‌ربوون، بۆئه‌وه‌ی دۆناڵد تره‌مپ ئه‌م بڕیاره سه‌یره‌ی بدات و هیچ گوێش به ناڕه‌زایی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بیی نه‌دات.
بڕیاری تاکلایه‌نانه
ئاماژه‌یه‌کی تری ترسناکی ئه‌م بڕیاره په‌یوه‌ندی به رۆڵی ئه‌مریکا له‌جیهانه‌وه هه‌یه، تره‌مپ له‌رێگه‌ی ئه‌م بڕیاره‌یه‌وه ویستی ئه‌وه به زلهێزه‌کانی تری جیهان بڵێت له‌سه‌روو هه‌مووشیانه‌وه» روسیا و چین و یه‌کێتی ئه‌وروپا» ئه‌وه ئه‌مریکایه ده‌توانێت بڕیاری تاک لایه‌نانه بدات و ده‌شتوانێت له‌دژی هه‌موو جیهان بوه‌ستێته‌وه. خاڵێکی تریش ئه‌وه‌یه له‌ئێستادا تره‌مپ ده‌بینێت که زلهێزه‌کانی تری جیهان، هه‌ره‌یه‌که‌یان تووشی کۆمه‌ڵێک كێشه‌ی ناوخۆ بۆته‌وه، که‌سیشیان ئاماده‌نین له‌به‌رخاتری عه‌ره‌ب، بکه‌ونه دژایه‌تیکردنی ئه‌مریکاوه.
هه‌موو ئه‌مانه‌ش وایکرد ، که‌تره‌مپ بڕیاره گه‌وره‌ی بدات و گوێش به‌ناڕهزایی ده‌وڵه‌تانی عه‌ره‌بی و جیهان نه‌دات.