ستران عەبدوڵڵا

لە نێوان كۆشكی ئەلیزێ ‌و گرین زۆندا

  2017-12-05 13:12      849 جار بینراوە        کۆمێنت

هیچ شتێك وەكو دۆسێی دیپلۆماسیی نێودەوڵەتی (عیراقی پۆست تەوافوق) ناشەمزێنێ ‌و تووشی دڵەڕاوكێی ناكات. لە ماوەی كەمتر لە دوو مانگی رابردوودا كە بە حیساب كۆمەڵی نێودەوڵەتی پشتیوانی لە حكومەتی عەبادی كردووە بۆ پاراستنی (یەكێتیی عیراق) لە بەرامبەر ریفراندۆمی كوردستاندا، چەند رووداوێك قەومان، بەغدایان خستە ژێر پرسیاری دیپلۆماسی‌و فۆكسی پایتەختە دۆستەكانی عەبادی-یەوە.
ئەمریكا وردیلە سەرنجی لەسەر حەشدی شەعبـی ‌و تۆماری تیرۆری سەركردەكانی دەربڕی، لێیان كردە هەڵڵا. فەرەنساش كە ماكرۆن لەگەڵ عەبادی قسەی كرد بە تەلەفۆن، راگەیەنراوی كۆشكی ئەلیزێ لە پاریس جیاوازبوو لە راگەیەنراوی گرین زۆن لە بەغدا. سەرۆك وەزیرانی بەریتانیا خانم تیریزا مای شتێكی وت ‌و نووسینگەی راگەیاندنی سەرۆك وەزیران عەبادی شتێكی تری وت، راستتر پەیڕەوی (وەرگێڕان بە دەستكارییەوە)ی كرد.
كە ماكرۆن لە پاریس سەرۆكایەتیی حكومەتی هەرێمی كوردستانی دیت، دیاربوو بەغدا پێی ناخۆش بوو. مالكی خۆی پێ نەگیراو لەسەر چەككردنی حەشدی شەعبـی نوتقی فەرموو. ئەلیزێ جوابی دایەوە گوایە پاریس لەسەر ئەمە لەگەڵ عەبادی سازاون ‌و بڕاوەتەوە.
بە كورتی وردە وردە جیاوازی دیپلۆماسیی عیراق ‌و دیپلۆماسیی پایتەختی نێودەوڵەتی دەردەكەوێت. واشنتۆن ‌و پاریس ‌و بۆن بە عیراق دەڵێن هێلكەی پشتیوانیمان دووزەردێنەیە: عیراقێكی یەكگرتوو و پارێزراو لە تیرۆری داعش، بەڵام فیدرال ‌و دیموكراتیش كە مافی دەستووریی كورد بپارێزێت، عیراق بەشەكەی خۆی خۆش دێتە گوێ ‌و لەوی كورد رانەهاتووە.
كاتی خۆی هەڤاڵ مام جەلال، لە دەورانی رژێمی بەعسدا، بە خزمانی روسیای دەوت ئێمە ناڵێین دۆستی بەغدا مەبن كە بەرژەوەندییان لەگەڵی هەیە. بەڵكو دەڵێین وەكو روسیاكەی جاران بن، دۆستی بەغدا و دۆستی بزووتنەوەی كوردیش بن.
باشترین شتێك كە دیپلۆماسیی كوردستان بیكات ئەوەیە لە واقیعی گەمارۆدانی هەرێمدا بە هێمنی دنەی دۆستانی بەغدا بدات كە بە دۆستی بەغدا و هی كوردستانیش بمێننەوە تا زوو دووڕوویی دیپلۆماسیی بەغدایان بۆ دەردەكەوێت. با بزانن جەماعەت لە بەغدا حەزیان لە چەك ‌و تەقەمەنی دۆستانە بۆ بەرپەرچدانەوەی تیرۆری داعش ‌و حەزیان لە گوشاری رۆژئاوایە بۆ گەمارۆدانی كورد، بەڵام كە قسە دێتە سەر دیوی دووەمی گوشارەكە: دابینكردنی مافەكانی كورد، ئەوا ناكرێ‌و نابێ لەكایەدایە.
كوردستانێكی بەهێز لەچوارچێوەی عیراقێكی ئیتیحادیدا مانشێتی دیپلۆماسیی رۆژئاوایە، وەرگێڕی بەدەستكاری وەك عیراقێكی (وەحدەیی) ئحمی بۆ دەكات، ئەمما كە دێتە سەر مەرجی كوردستانێكی بەهێز، ئەوا تووشی كۆكەو پژمین دەبن.
خێربێ ئینشائەڵڵا!

 

وتاری زیاتر





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      153 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      81 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      211 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      216 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      142 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      128 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      166 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      301 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      274 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      289 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      382 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو