د.سەردار عەزیز

ئەمریکاو عیراق، دانوستان

  2020-06-07 19:19      285 جار بینراوە        کۆمێنت

پێشنیاری حکومەتی ئەمریکی بۆ سازکردنی دانوستانی ستراتیژی لەگەڵ عیراقدا، ئاماژەیە بۆ چەند ئەگەرێک، یەکەم، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمریکا ستراتیژی گۆڕی بێت، دووەم، ئەگەری ئەوە هەیە کە ئەمریکا ئامرازو شێوازو تاکتیکی بگۆڕێت. سێیەم، دەکرێت هەردووکیان بێت.
یەکێک لەو ئەگەرانەی کە باسی لێوە دەکرێت ئەوەیە کە ئەمریکا، کە هەتا ئێستا ئامانجی ئەوە بووە کە شەڕی ئێران لەعیراقدا بکات، لەمەولا دەیەوێت عیراق بەئاراستەیەکدا ببات کە عیراق خۆی توانای ئەو شەڕەی هەبێت، ئەم وەرچەرخانە رەنگە لەئێستادا بۆ ئەوانەی کە لەنزیکەوە لەدۆخی عیراق ئاگادارن هەتا ئاستێکی زۆر ناواقیعی بێت.
بەڵام ئەگەر ستراتیژ بێت، ئەوا مانای وەهایە کە ئەمریکا جۆری مامەڵەی لەگەڵ عیراقدا دەگۆڕێت، یەکەم، ئەمریکا هەوڵدەدات کە هەموو هێزەکان لەحکومەتی عیراقیدا هەبن، دووەم، هێزە ئەمریکییەکان رۆڵی پشتیوانی ببینن، لەگەڵ رۆڵی راهێنان و فێرکردن، سێیەم، ئەمریکا دەیەوێت کە هێزەکانی نزیک لەئێران بخاتە ژێر فشارەوە.
ئەم دانوستانەی کە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەدەچێت لەڕێگای ڤیدیو کۆنفرانسەوە، لەلایەن ئەمریکاوە دیپلۆمات و شارەزای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، دەیڤد هەیڵ، سەرپەرشتی دەکات و لەلایەن عیراقەوە ئەگەری هەیە، لوقمان فەیلی سەرکردایەتی بکات، بەپێی ئاستی پلەی تیمەکە دانوستانەک لەپلە سێدایە، وەها دەردەکەوێت کە تیمی عیراقی بچووك بێت و تیمی ئەمریکی کە باس لە ٢١کەس هەیە، گەورەبێت، ئەمە نیشانەی ئەوەیە کە ئەمریکا دیدی و ئامرازو ئامانجی دەگۆرێت، بەڵام عیراق ئەو لایەنە نییە کە ئەنجامدەری گۆڕانکارییە.
نزیکبوونەوەی وادەی دانوستانەکان مشتومڕێکی لە واشنتۆن دروستکردووە لەنێوان ئەوانەی کە خوازیاری مانەوەن، ئەوانەی کە هیچ ئامانجێک لەمانەوەی ئەمریکا نابینن، لەگەڵ ئەوانەی کە ئەمریکا مەرجی هەبێت لەگەڵ حکومەتی نوێی عیراقدا.
ئەوەی شایانی باسە لەساڵی ٢٠١٥ ئەم سەرۆک وەزیرانەی ئێستای عیراق رۆژنامەنووسی بوو. لەسایتی المۆنیتەر بابەتێكی نووسیوە دەربارەی ئەوەی کە پەیوەندی نێوان ئەمریکاو عیراق پێویستی بەسەرلەنوێ داڕشتنەوەیە، دەکرێت ئەو داوایە ئێستاش رەوا بێت یان ئێستا دەرفەتی هەبێت کە بێتە دی.
ئێستا ئەمریکا لەناوچە کوردییەکانی سوریا و هەرێمی کوردستانیش ڕۆکێتی پاتریوتی هەیە، ئەم دۆخە ئاماژەیە بۆ سوودوەرگرتن لەخاکی کوردستان لەململانێکانی ناوچەکەدا، دەبێت کورد لەدانوستانی هەفتەی داهاتوودا بەشداربن، وەک ئەمریکییەکان دەڵێن.
هەرچیەک و هەرچۆنێک بێت ئەمساڵ هەتا پاش ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکانی ئەمریکا پەیوەندی عیراق و ئەمریکا هێندە لەژێر فشاردا نابێت. دەرئەنجامی هەڵبژاردنەکان راستەوخۆ کاریگەری دەبێت لەسەر پەیوەندی ئەمریکاو عیراق و ئێران.

وتاری زیاتر

بۆ کۆچ؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-11-13 21:32      117 جار بینراوە


بۆچی سەربەخۆکان سەرنەکەوتن؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-10-16 17:57      125 جار بینراوە

قەیرانەکانی خێزانی کوردی‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-16 13:36      199 جار بینراوە

ناین ئیلێڤن ٩١١‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-11 17:27      747 جار بینراوە


کۆمیونیزم و جیهادیزم لەگوند‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-27 11:18      146 جار بینراوە

کەوتنی کابول ‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-16 19:04      565 جار بینراوە



تڕەکەڵەکی کازمی‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-24 15:40      411 جار بینراوە

تارماییەکانی مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-17 19:27      757 جار بینراوە


ئەردۆگان و یاریی کورد‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 17:15      404 جار بینراوە

پاش ئەوروپا‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 10:08      229 جار بینراوە


بایدن و ئەردۆگان پاش دیدار‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-18 13:53      134 جار بینراوە

بایدن و ئەردۆگان‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-09 10:10      195 جار بینراوە



ئایا خاکی کوردستان فرۆشراوە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-02 18:57      178 جار بینراوە

جەمشیدو مەعریفەی بێ رێچکە‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-31 14:48      259 جار بینراوە

نەفرەتی بێدەوڵەتیی!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-29 17:57      169 جار بینراوە

ئایا مەترسی لەئارادایە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-22 17:55      174 جار بینراوە


دەستوورێک بۆ هەرێم؟!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-10 14:31      197 جار بینراوە

سەما لە سەردەمی بازاڕدا‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-03 15:14      174 جار بینراوە

بایدن و جینۆسایدی ئەرمەنی؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-01 16:30      151 جار بینراوە

قەیرانی گەشە لە کوردستان‬ د.سەردار عەزیز
2021-04-26 18:41      264 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو