د.سەردار عەزیز

بەتایبەتکردن، حوکمداری لەڕێگای کەرتی تایبەتەوە

  2020-05-23 14:33      385 جار بینراوە        کۆمێنت

گواستنەوەی خزمەتگوزاری و حوکمداری لەکەرتی گشتییەوە بۆ کەرتی تایبەت، یەکێکە لەهەرە دیاردە ئاڵۆزو بەربڵاوەکان لەئاستی دونیادا، لەپەنجا ساڵی رابوردوودا.
لەئاستی جیهانی چەمکی وەک واشنتۆن کۆنسێنسیس، نیولیبرالیزم، کۆنزێرڤەتیڤی نوێ نوێنەرایەتی دەکەن یان دەربڕینی. لەئاستی دەزگاییدا، بانکی جیهانی، ئای ئێم ئێف و لەئاستی هێزدا ئەمریکا.
ئەم وەرچەرخانە لەپاش داڕووخانی سۆڤییەت بەربەستی لەبەردەمدا نەما، وەک فۆکۆیاما وتی مێژوو کۆتایی هات، دیارە لەئاستی کارگێڕیدا چەندین چەمکی تایبەت هەیە وەک کارگێڕی گشتی نوێ، نیو پەبلیک مانجمێنت، پی پی پی، هاوبەشی گشتی و تایبەت، بەبازاڕکردن، مارکێتنیگ و زۆری تر.
پاساوی ئەم وەرچەرخانە ئەوەیە کە کەرتی گشتی بەباشی کارەکان بەڕێوەنابات، بۆیە دەبێت کارەکان یان کەرتی تایبەت بیبات بەڕێوە، یان بە ئیسۆسی کەرتی تایبەت بەڕێوەبچێت، یان هاوبەش بن.
هەموو ئەمانە چەمکی ئاڵۆزن، دەبێت بە کاوەخۆیی کاری لەسەر بکرێت.
گواستنەوە لەکەرتی گشتییەوە بۆ کەرتی تایبەت بەگشتی بەدوو شێوازە، یان کوتوپڕ، کە پێی دەڵێن شۆک تیرەپی، یان بەهەنگاو.
ئەم گواستنەوەیە لەدونیادا نموونەی سەرکەوتوو و نموونەی شکستخواردووی خراپیشی زۆر هەیە، بۆیە تەنها لەسەر مۆدێلەکە نەوەستاوە، بەڵکو لەسەر زۆر بنەمای تر، وەک ئازادی ئابووری، دۆخی ئابووری سیاسی، ئاستی دیموکراسی، ئاستی دەزگا، ئاستی حوکمی یاساو زۆر بواری تر.
لەهەمانکاتدا لەبوارێکەوە بۆ بوارێک دەگۆڕێت، بۆ نموونە هەندێک بوار هەیە کە دەبێت هەموو هاوڵاتییان مافیان هەبێت کە لێی بێبەری نەبن، وەک خوێندن، تەندروستی، کارەبا، ئاو، بەڵام بواری تر هەیە کە سەرەکی نین.
ئەمڕۆ لەدونیادا پرایڤەتایزەیشن یان بەتایبەتکردن یەکێکە لەبوارە فیکریی و فەلسەفییەکانی نیوان چەپ و ڕاست، کە قسەی زۆری لەسەر دەکرێت، لای چەپ پەبلیک یان گشت باشە، لای ڕاست خاوەندارێتی گشت خراپە، هەردوولا بەهانەی خۆیان هەیە.
بەتێڕامان لەم پاشخانە، بیرکردنەوە لەدۆخی کوردستان پێویستی بەپێکەوەگرێدانی دۆخی جیهانی و دۆخی ناوخۆیی هەیە.
بۆ نموونە یەکێک تیما زاڵەکانی ناو کۆمێنتەکانی ئەو راپرسییە بچکۆلەیە کە لەپۆستەکەی پێشوومدا کردوومە، ئەوەیە کە کەرتی تایبەت بوونی نییە، ئەوەی هەیە کەرتی حزبییە، کەرتی حزبی دیاردەیەکی ناجۆری نەخوازراوە، چونکە نە پەیوەستە بەڕێساکانی کەرتی تایبەتەوە، نە کەرتی گشتییەوە، خەڵك لەبەرامبەریدا بێتوانان، چونکە لەکاتێکدا وەک کەرتی تایبەت کاردەکەن، بەڵام کەرتی گشتی بەتەواوی پشتیوانیانە لەبەرامبەر خەڵکدا.
لەهەمانکاتدا زاڵبوونی کەرتی تایبەت، چەمکی هاووڵاتی کۆتایی پێدەهێنێت و دەیگۆڕیت بۆ بەرخۆر یان کۆنسیومەر، ئەمەش بەپێی سیستەمەکە دەگۆڕیت، بەڵام لەدۆخی کوردستاندا مافی کەمدەکاتەوە.
بەڵام پرسی کارەبا جیاوازە، بەهیوام کاتم هەبێت زیاتر هەڵوێستی لەسەر بکەم، هەردوو دیدی چەپ و ڕاست بۆ ئێمە بەسوودە، نابێت ئایدەلۆژییانە بیربکەینەوە، دەبێت تایبەتمەندی دۆخی خۆمان لەبەرچاو بگرین.
ئیتر وایە حوکمداری ئاسان نییە، بیری وردیشی دەوێت، هەر بە ....

وتاری زیاتر

بۆ کۆچ؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-11-13 21:32      117 جار بینراوە


بۆچی سەربەخۆکان سەرنەکەوتن؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-10-16 17:57      125 جار بینراوە

قەیرانەکانی خێزانی کوردی‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-16 13:36      199 جار بینراوە

ناین ئیلێڤن ٩١١‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-11 17:27      747 جار بینراوە


کۆمیونیزم و جیهادیزم لەگوند‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-27 11:18      146 جار بینراوە

کەوتنی کابول ‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-16 19:04      565 جار بینراوە



تڕەکەڵەکی کازمی‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-24 15:40      411 جار بینراوە

تارماییەکانی مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-17 19:27      757 جار بینراوە


ئەردۆگان و یاریی کورد‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 17:15      404 جار بینراوە

پاش ئەوروپا‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 10:08      229 جار بینراوە


بایدن و ئەردۆگان پاش دیدار‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-18 13:53      134 جار بینراوە

بایدن و ئەردۆگان‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-09 10:10      195 جار بینراوە



ئایا خاکی کوردستان فرۆشراوە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-02 18:57      178 جار بینراوە

جەمشیدو مەعریفەی بێ رێچکە‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-31 14:48      259 جار بینراوە

نەفرەتی بێدەوڵەتیی!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-29 17:57      169 جار بینراوە

ئایا مەترسی لەئارادایە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-22 17:55      174 جار بینراوە


دەستوورێک بۆ هەرێم؟!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-10 14:31      197 جار بینراوە

سەما لە سەردەمی بازاڕدا‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-03 15:14      174 جار بینراوە

بایدن و جینۆسایدی ئەرمەنی؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-01 16:30      151 جار بینراوە

قەیرانی گەشە لە کوردستان‬ د.سەردار عەزیز
2021-04-26 18:41      264 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو