د.سەردار عەزیز

لوئەی ئەلخەتیب، عيراق و گازو هەرێم

  2020-05-22 11:28      316 جار بینراوە        کۆمێنت

لەدیدارێکدا کە ناوەندی پۆلەسی جیهانی لەگەڵ لوئەی ئەلخەتیبدا سازیکرد، بەگشتی دوو تەوەرەی گرنگ باس کرا.
تەوەرەی یەکەم:
حکومەتی پێشوو، دەرئەنجای هەڵبژاردنێک بوو کە بە ڕای لوئەی تەنها ٢٥٪ خەڵکی عیراق تیایدا بەشدار بوون. لەئەنجامدا فشارێک دروستبوو بۆ ئەنجامدانەوەی هەڵبژاردن، بەڵام حزبەکان ترسان لەوەی کە ئەگەر هەڵبژاردن بکەنەوە، دان بەدۆخەکەدا دەنێن و رەنگە کورسییەکانیان کەمبکات.
هێنانی عبدوالمهدی بۆ راگرتنی دۆخەکەبوو، لەکاتێکدا کەس بەمەترسی دانەدەناو کەسیش بەتەواوی پشتگیری نەدەکرد، لوئەی ووتی، لە ٢٥/ ٩ حکومەت دروستبوو، هەر لەسەرەتاوە پێیان ووتین کە لەساڵێک تێناپەڕێنێت، بۆیە دوو مانگ پێش گەیشتە ساڵێک لەتەلەفزیونەکانەوە بانگەشەی ئەوە دەکرا کە ماوەیەکی تر حکومەت دەڕوخێت.
بە ڕای ئەو خۆپێشاندانەکان سەرەتا خەڵکانی سەر بەحزبەکان بوون بۆ رووخاندنی حکومەت، بەڵام پاشان بەئاراستەیەکدا ڕۆشتن کە دژی هەموان بوو و لایەنگری هیچ لایەک نەبوو.
بە پێی ئەم دیدەبێت، وەک چۆن لەکوردستان دابڕانێک لە نێوان خەڵك و پارتە سیاسییەکاندا دروستبووە، لەبەشی عەرەبی عیراق دۆخەکە خراپترە، بەجۆرێک کە چەندین میکانیزم لەئارادایە بۆ ڕێگری لەهاتنە ئارای حکومەتێکی کارا، لەدۆخێکی وەهادا بەدیدی لوئەی پەرلەمان دەزگایەکی دژە خەڵکە، کە وەک ئامرازی حزبەکان دژ بەحکومەت کار دەکات، حزبەکا ن لەڕێگای پەرلەمانەوە بەردەوام لەهەوڵی فشارن لەسەر حکومەت نەک بەمەبەستی باشترکردن و کاراکردنی، بەڵکو بەمەبەستی ئاراستەکردنی بەخزمەتی حزبەکان، چونکە لەسەرەتدا پەرلەمان ٧٥٪ نوێنەری خەڵكی نین یان ٧٥٪ خەڵك هیچ نوێنەرێکی نەناردووە بۆ پەرلەمان.
پرسی دووەم، پرسی پەیوەندی هەرێم و پرسی دابینکردنی کارەباو غاز بوو. حکومەتی عیراقی ئێستا لەئێرانەوە ڕۆژانە ١٢٠٠ میگاوات کارەبا لەئێرانەوە هاوردە دەکات و هەروەها برێکی زۆریش لە غاز یان گاز.
ئەمانە هەوڵیانداوە کە گازی عیراق ببوژێننەوە، کە بەگشتی دوو جۆرە: گازی هاوەڵ یان ئەسۆشییەتد، ئەوەیە کە لەگەڵ نەوتدا هەیە، لەگەڵ گاز بەتەنها، لەگەڵ حکومەتی هەرێمدا قسەکراوە لەسەر ئەوەی کە پەرە بەکێڵگەکانی خۆمۆر بدرێت بۆ ئەوەی سەرەتا ٢٥٠ ملیۆن قم قم پاشان لەماوەی سێ بۆ چوار ساڵدا بکرێتە بڕی ٥٠٠ ملیۆن قم قم. هەروەها لەگەڵ هەموو وڵاتانی دراوسێ پلانی گاز بەرامبەر کارەبا هەبوو، سعودیە، کوێت، ئوردون، تورکیا.
دیدی ئەو بەرامبەر بەهەرێم زۆر باش بوو، بەڵام پیی وابوو ئەو دەرفەتەی هەرێم هەیبووە دەکرا زۆر زۆر باشتر بکرایە، پرسیارێک کە حەزمئەکرد بیکەم و وەڵامی بزانم پەیوەندی عیراق و چین بوو، بەڵام دەرفەت نەبوو، زۆر دەربارەی ئەمریکا قسەی کرد، بەڵام هیچی نوێی پێ نەبوو، وتی ئەمریکا جگە لەپرسی ویڤەردا نەبێت لەهیچ پرسێکی تردا زمانی فشاری بەکارنەهێناوە.

وتاری زیاتر

بۆ کۆچ؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-11-13 21:32      117 جار بینراوە


بۆچی سەربەخۆکان سەرنەکەوتن؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-10-16 17:57      125 جار بینراوە

قەیرانەکانی خێزانی کوردی‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-16 13:36      199 جار بینراوە

ناین ئیلێڤن ٩١١‬ د.سەردار عەزیز
2021-09-11 17:27      747 جار بینراوە


کۆمیونیزم و جیهادیزم لەگوند‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-27 11:18      146 جار بینراوە

کەوتنی کابول ‬ د.سەردار عەزیز
2021-08-16 19:04      565 جار بینراوە



تڕەکەڵەکی کازمی‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-24 15:40      411 جار بینراوە

تارماییەکانی مەکگۆرک‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-17 19:27      757 جار بینراوە


ئەردۆگان و یاریی کورد‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 17:15      404 جار بینراوە

پاش ئەوروپا‬ د.سەردار عەزیز
2021-07-10 10:08      229 جار بینراوە


بایدن و ئەردۆگان پاش دیدار‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-18 13:53      134 جار بینراوە

بایدن و ئەردۆگان‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-09 10:10      195 جار بینراوە



ئایا خاکی کوردستان فرۆشراوە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-06-02 18:57      178 جار بینراوە

جەمشیدو مەعریفەی بێ رێچکە‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-31 14:48      259 جار بینراوە

نەفرەتی بێدەوڵەتیی!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-29 17:57      169 جار بینراوە

ئایا مەترسی لەئارادایە؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-22 17:55      174 جار بینراوە


دەستوورێک بۆ هەرێم؟!‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-10 14:31      197 جار بینراوە

سەما لە سەردەمی بازاڕدا‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-03 15:14      174 جار بینراوە

بایدن و جینۆسایدی ئەرمەنی؟‬ د.سەردار عەزیز
2021-05-01 16:30      151 جار بینراوە

قەیرانی گەشە لە کوردستان‬ د.سەردار عەزیز
2021-04-26 18:41      264 جار بینراوە


نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو