ستران عەبدوڵڵا

كۆتای كەمینەكان لەكەمینی زۆرینەدا

  2020-05-09 22:37      367 جار بینراوە        کۆمێنت

وەك نەریت كەمینەكان لەگەڵ حكومەتن نەك ئۆپۆزسێۆن كە هێشتا روون نییە كەی دەگەنە دەسەڵات؟ لەگەڵ سیاسەتی رەسمیین نەك میزاجی رای گشتی كە دەشێ بگۆڕێت، لەگەڵ حكومەتی مەركەزین كە بڕیاری جەوهەری و یەكلاكەرەوە لای ئەوە، نەك لەگەڵ حكومەتە لۆكاڵی و كەنارەكان، چونكە بەمە خۆیان لەكەوتن و غلۆربوونەوە دەپارێزن و لەبەڵای ناگەهانی زۆرینەی ژمارەیی پارێزراو دەبن، قبتییەكان لەگەڵ قاهیرەی پادشایی، ئینجا قاهیرەی عەسكەری ناسرو موبارەك و ئێستاش سیسین، مەسیحییەكانی عیراق لەگەڵ بەغدابوون بەهەموو جۆرەكانی بەغداوە . ئێزدی خۆیان لە ئێمە بەكوردتر دەزانن، بەڵام وەك كەمینەی ئاینی لەناو كوردی سوننەو عیراقی شیعەدا حەز ناكەن بخرێنە بەردەم ئانە پانەوەو پێیان خۆشە ئارامی و جێگیری سیاسیی فەرهەنگی كوردانەیان بپارێزێ بێ داعش و بێ هاڕینی توندی ناسیونالیستی و بێ مەزهەبێتی حوكم، توركمانی عیراق دوای سەد ساڵ دوورەپەرێزی و سیاسەتی موحافەزەكاری، تازە بەتازە مامەڵە لەگەڵ كورد دەكەن زەحمەتە لەمەشدا بچنە ناو وردەكاری سیاسەتی كوردییەوەو بەلای دۆستەكانی توركیا داینەشكێنن، بۆیە خۆپارێزی كەمینەكان لەناو سیاسەتی كوردستانیدا دەبێ شتێكی چاوەڕوان كراوبێت. ئەوان لەهەموو حاڵێكا لەگەڵ زۆرینەی ئیستقرار دەبن، بەڵام ئەوەی جێی لۆمەیە لەدوا هەڵوێستەكانی كەمینەكانی كوردستاندا بەكارهێنانیانە وەكو دەسكەلا لەدژی زۆرینە: زۆرینەی خەڵكی، زۆرینەی كتلە سیاسییەكان و زۆرینەی سەنگی نوێنەرەكانی گەل لە ناو پەرلەماندا. دەبێ كەمینەكان خۆیان كۆتای خۆیان وەك سەنگی زێرین، نەك وەك دەنگی زۆر و بۆر، بپارێزن و لەهەموو شتێكا بەكاری نەهێنن. ئەمە وا دەكات دەنگیان سواو بێ و سەنگی زۆر بەكارهێنراویان ژەنگ هەڵبێنێ. دەنگی زێرینی كۆتا ئەمانەتێكی كەمینەكانە لای نوێنەرەكانیان و هی ئەوەنییە سیاسەتی نزمی پێوەبكرێت، هەتا ئەگەر كورسی كەمینەكان بارمەتی حزبی زۆرینەش بێت و فرەیی كەمینەكان بەم یاسای هەڵبژاردنە زەردهەڵگەڕابێ. چارەسەری ئەم دەركەوتە تازەیەی دەنگی كەمینە وەك كەمینی راوكردنی زۆرینە بەكارهاتووە، بەدەستكاری یاسای هەڵبژاردن و یاساكانی پەرلەمان دەبێت كە كۆتای كەمینەكانی خستۆتە بەر رەشەبای ململانێی سیاسی ناو زۆرینەكانەوە. لەوەش گرنگتر حزب و لایەنە سیاسییەكانی تریش ئەلتەرناتیفیان هەبێ بۆ كەیسی كەمینەكان تا هەم فرەیی نوێنەرایەتی كەمینەكان لەگەڵ ناوەرۆكی كۆتای كەمینەكان جووت بێت و هەمیش كەمینەكان لەدەست بارمەتیی سیاسیی كتلەی زۆرینە دەربازیان بێت. 
ئێوارەی ئەمڕۆ نۆی ئایار- سلێمانی

وتاری زیاتر

زمان، رێڕەوی غەمگینی نەتەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-02-21 18:04      95 جار بینراوە





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      183 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      91 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      230 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      236 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      148 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      137 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      172 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      304 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      277 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      292 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو