شوان كەریم كابان

ئاسۆیەك كە روون نییە!

  2020-04-27 23:02      323 جار بینراوە        کۆمێنت

من خەڵكی ئەم بەشە خۆشەویستەی كوردستانم، بەخۆشییەكانی دڵشاد ئەبم و كێشەو گرفتەكانیشی دڵگران و بێزارم ئەكات، بەتایبەتیش ئەندامی حزبێكم پەرۆشی هەرێمەكەو خەڵكەكەشێتی، بەداخەوە ئێستا كوردستان بەبارودۆخێكی نالەبارو ترسناكدا دەڕوات و ئایندەیەكی ناڕوونی لێ دیارە كە ئەگەر كاری حەكیمانەو وردی بۆ نەكرێ، ئەوا مەترسی زۆر گەورە رووبەڕووی هەرێمەكەمان دەبێتەوە، گەرچی لەدەرەوەی دەسەڵاتی هەرێمیش بوو، بەڵام هاتنی پەتای كۆرۆناو ئەو رێكارە پێویستانەی حكومەت گرتییەبەرو بەتایبەت قەدەغەی هاتوچۆو داخستنی بەشێكی زۆری دوكان و بازاڕو شوێنی كاسپی، ژمارەیەكی زۆری خەڵكی رووبەڕووی بارودۆخێكی ناهەمواری دارایی كردووەتەوەو تووشی زەرەرێكی گەورەی كردوون كە قەرەبووكردنەوەی هەروا ئاسان نابێ. بڵاوبوونەوەی پەتای كۆرۆناو نەمانی بەشێكی گەورەی سەرچاوەی داهاتی ناوخۆو نزمبوونەوەی ترسناكی نرخی نەوت، داهاتی حكومەتی هەرێمی لەسفر نزیككردووەتەوە، رێكنەكەوتنی هەرێم وبەغدا لەمەسەلەی نەوت و بودجە و پێداگری هەندێ لایەنی كوردستانیش لەسەر هەندێ پاڵێوراو بۆ حكومەتەكەی كازمی، كارەكەی گەیاندووەتە ئاستی بڕینی بڕە مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم ئەمەش مەترسییەكی گەورەیە لەسەر ژیانی هاووڵاتیان. 
دروستبوونی گرژی و ئاڵۆزی لەنێوان دوو حزبی گەورەو سەرەكی سەر گۆڕەپانی كوردستان، یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردشتان بەهۆی جێبەجێ نەكردنی دەقی رێكەوتنە سیاسی و ئیدارییەكانەوە لەلایەن پارتییەوە، هەروەها دروستبوونی بێ متمانەیی لەنێوان هەموو لایەنە چالاكەكانی سەر گۆرەپانی هەرێم، نادیاری و ناشەفافیییەت لەداهات و خەرجییەكانی حكومەتی هەرێمدا بەتایبەت داهاتی فرۆشتنی نەوت، دیارە بارودۆخێكی دژوارو ترسناكی لەمجۆرە هەرێمەكەمان و خەڵكەكەی تیایدا زەرەرمەند دەبن، لەحاڵەتێكی ئاوهاشدا یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بەحوكمی ئەوەی هەڵقوڵاوی نێو كۆمەڵانی خەڵكە تەرەفداری بەرژەوەندییەكانی خەڵك دەبێ كە دەرەنجام بەرژەوەندی هەرێمەكەو ئەزموونەكەشمانە، بەدڵنییاییەوە یەكێتی بژاردەی زۆری لەبەردەمدایە كە بە قازانجی خەڵك بشكێتەوەو ئەم قەیرانە مەترسیدارە تێ پەڕێنین.

وتاری زیاتر

عیراق وڵاتی ئینقیلاب!‬ شوان كەریم كابان
2022-08-30 20:54      196 جار بینراوە

شیمال ئەلعیراق‬ شوان كەریم كابان
2022-08-02 21:59      168 جار بینراوە


بەهیوای دیدار‬ شوان كەریم كابان
2022-06-05 10:14      119 جار بینراوە







راستییەکان ناشاردرێنەوە‬ شوان كەریم كابان
2022-03-12 13:45      202 جار بینراوە



رەوتی سەدر چی دەوێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-22 18:57      166 جار بینراوە

ئاسایش بۆ کێ؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-20 16:54      155 جار بینراوە

سلێمانی نزیکترە یان نەجەف؟‬ شوان كەریم كابان
2022-02-05 20:14      174 جار بینراوە

ئاواتەکەی شەھد‬ شوان كەریم كابان
2022-01-08 16:35      174 جار بینراوە


وەرزش وسیاسەت‬ شوان كەریم كابان
2021-12-21 15:14      218 جار بینراوە

میدیای سەدەی بیست و یەک‬ شوان كەریم كابان
2021-12-19 17:32      198 جار بینراوە



نامرن ئەوانە‬ شوان كەریم كابان
2021-11-21 23:07      168 جار بینراوە




هەڵبژاردن وگومانەكان!‬ شوان كەریم كابان
2021-10-21 22:09      155 جار بینراوە




نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو