بڵێسە جەبار فەرمان

واز لە دەستبردن بۆ موچەی فەرمانبەران بێنن

  2020-03-31 20:16      466 جار بینراوە        کۆمێنت

لەم چەند رۆژەی کە تێپەری زۆرترین قسە لەبارەی کەمکردنەوەیان موچەی فەرمانبەرانەوە کرا.
باس لە نەمانی داھاتی ناوخۆیی کراو و نزم بوونەوەی نرخی نەوت و کەمھێنانی میزانیە و ھاتن و نەھاتنی موچە لە بغدادوە.
چی بکرێت بۆ ئەوەی مووچەی خەڵک بەردەوام بێت؟؟
لە چەند سەعاتی داهاتوودا راسپێردارو بۆ حکومەتی داهاتوو روو دەکاتە کوردستان بۆ داوای پشتیوانی، پێویستە بە زامنکردنی مووچەی فەرمانبەران بۆ ئەم قۆناغە کاتیە لایەنە کوردیەکان رازیبن بۆ سەرکەوتنی کابینەکەی عدنان زورفی. 
گەرەنتی قوتی خەڵک بکرێتە اساسیاتی دانوسانەکان، چونکە پشێوی زیاتر لە بەغداد لە قازانجی کورستان نیە.
ڕاستە کە بەژداری کردنی کورد لە ھەموو جومگەکانی حکومەتی عیراق دا گرنگە و کورد دەبێت ھاوبەشبێت کە حکومەتی توافقی عیراق دا بەڵام ئەمانە ھەموو کاتێک بوون کە کورد دۆست و پشتیوانی زۆری ھەبوو و خاوەنی وتارێکی یەکگرتوو و روئیای خۆی بوو.
لەسایەی سیاستی ھەڵەو شکست خواردووی حکومەتە یەک لە دوای یەکەکانی ھەرێم دەبێت ھەر ھیچ نەبیت بتوانین موچەی خەڵمان پێ دابین بکرێت و بازار خاپور نەکەین.
استقراری ئابوری لەبەغداد یارمەتی بەردەوامی مووچەو ئیدارەی حکومەتی هەرێم دەدا. چونکە هەموو حکومەت و حزبەکان هەر چاویان لە هاتنی پارەی بەغدادە بەداخەوە خۆزگا وا نەبوایە!
لە پشک و وەزیرو مدیر عام گرنگتر بۆ ئەم کابینە کاتیە پەیداکردنی پارەیە بۆ بەردەوامی مووچەی ئەو خەڵکەی لەماڵەوە کەرەنتینە کراوە. 
کاتی بەتەواوەتی دور کەوتنەیە لە دروشمی سیاسی ناواقعی و موزایەداتی ئعلامی. بە کورتی هیچ لە کابینەکانی حکومەتی عیراق مافە گەلی کوردستانی نادەن تا کورد خۆی بەزۆر وەری نەگرێ. دروست کردنی ئەو ھێزەش لە یەکگرتویی دروست ئەبێ کە بەداخەوە لە نێوان حزب و فراکسیونە کوردیەکان نابینرێت. 
خوڵاسە بۆ زامنکردنی مووچەی پێویستیمان بە تەشکیلی حکومەتە کە بغداد.
زورفی رووی لە کوردستانە....
بۆ دروست کردنی کابینەکەی پێویستی بە ئێمەیە.
با داواکاریەکانمان واقعی بێت و لەگەل ھەل و مەرجی ئێستای عیراق و کوردستان دا گونجا و بێت و واز لە دروشم و ته‌که‌بور بھێنین.

وتاری زیاتر







راپەرین بۆ كرا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-03-05 13:45      126 جار بینراوە



دادگای ئیتحادی بڕیاریدا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-02-06 20:16      157 جار بینراوە





کارەبا بەرانبەر بە ئاو‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2021-11-22 21:23      137 جار بینراوە















نەوەی چوارەم لە جەنگ (4GW)‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2021-03-08 21:28      252 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو