ستران عەبدوڵڵا

ئەو شۆڕشەی نەدەبا رووبدات، ئەو شۆڕشەی هەر دەبوا رووبدات

  2020-03-12 15:03      348 جار بینراوە        کۆمێنت

(جەلال عامر) ئەدیب و نووسەرێكی بزۆزی میسری بوو، كتێبێكی هەیە بە ناوی (میسر علی كف عفریت) كە مانا حەرفییەكەی وا دێتەوە (میسر لە چنگی دێودا) بەڵام مانای ڕاستەقینەی ئەوەیە (میسر خەریكە ئاوە و ئاو دەچێت).
ئەم كتێبە ساڵی (2009) چاپ كراوە، بەندە هەفتەیەك پێش (بەهاری میسری) لە قاهیرە كڕیم و هەر لەوێش، لە نووسینگەكەی مەلا یاسین خوێندمەوە. هەر كەسێك ئەو كتێبەی خوێندباوە دەیزانی بە فیعلی میسر خەریكە ئاوە و ئاو دەچێت، میسری نێو كتێبەكەی جەلال عامر پڕە لە كێشە و گرفتی ئابووری و گوزەران، بۆیە ئەوە روویدا كە هەر دەبوو رووبدات: شۆڕش لە گۆڕەپانی تەحریر.
من گەڕامەوە و شۆڕشم بۆ مەلا یاسین و هاوار موستەفاخان و بڵند شاڵی و محەمەد مورسی بەجێهێشت. ئیتر قەوما و قەومانەكەشی تا ئێستا، كە سێ ساڵ بەسەر ئەم شۆڕشەدا گوزەر دەكات، هەروا درێژەی هەیە.
باشە ئەم گێڕانەوەیە چ پەیوەندی بە ناونیشانی وتارەكەوە هەیە: ئەو شۆڕشەی نەدەبوا رووبدات، ئەو شۆڕشەی هەر دەبا رووبدات...؟
بەڕای من پەیوەندی هەیە، من كە جارێكی تر ئەم كتێبەی جەلالم خوێندەوە ئەم ناونیشانە لێك جیاوازەم بە خەیاڵدا هات. برام كتێبەكە لەسەردەمی موبارەكدا دەرچووە و لە سەردەمی موبارەكدا ئەو هەموو رەخنە و توانج و سەرزەنشتانە نووسراوە. یانی ئەم كتێبە (و چەند كتێبێكی تریش كە لەوێ دیتم و كڕیم) دەری دەخەن شتێك دیموكراسی لە میسر هەبووە.. ئەمەش دەرخەری ئەوەیە كە ئەو (شۆڕشە نەدەبا رووبدات)، بەڵام لە عەینی كاتدا كە ئەو هەموو كێشە و گرفتانە دەبینی كە كتێبەكە (میسر خەریكە ئاوە و ئاو دەچێت) نیشانیان دەدا، تێدەگەی كە ( ئەو شۆڕشە هەر دەبا رووبدات). حاڵی میسر لە دۆخی هەژاری و لە داڕمانی ئابووریدا حاڵ نەبوو برا، بۆیە شۆڕش روویدا و (دیموكراسییە)كەی موبارەك دادی نەدا و لە جێی ئەوەی میسر (ئاوەوئاو چێت) دێوەكە ئاوە و ئاو چوو.
ئەم كتێبەی جەلال كە بە بەرواری دەرچوون قەبارەی ئازادی هەبوو لە میسر دەسەلمێنێت و بە ناوەڕۆكی كێشەكانی باسیان دەكات قەبارەی ئازارەكانی خەڵكی میسر دووپات دەكاتەوە، بە كردەوە بۆچوونەكەی نووسەری بە توانا (جۆن برادلی) دەردەخات كە پێی وایە شۆڕشی میسر بە تایبەتی و شۆڕشەكانی بەهاری عەرەبی بە شێوەیەكی گشتی، لەبەر دیموكراسی و لیبرالیزمی شێوە رۆژئاوایی بەرپانەبوون. بەڵكو بە پلەی یەكەم لەبەر كەرامەت و مەعیشەت و ژیانێكی بەڕوومەتی ئابووری و كۆمەڵایەتی بووە كە لە حوكمی موبارەكدا دابین نەدەبوو. جۆن برادلی لە كتێبی (لە ناو دڵی میسر، سەرزەمینی فیرعەونەكان لە لێواری شۆڕشدایە) پێش بەهاری میسری پێشبینی ئەم بەهارەی كردووە كە لە شوباتی 2011 قەوما.
برادلیش وەك جەلال عامر پێش شوباتی 2011 پێی وابوو شۆڕشێ دەقەومێت، ئەمما لەبەر كەمی دیموكراسیی نا، بەڵكو لەبەر كەمی نان و نزمی گوزەران. برادلی چونكە زانی رۆژئاوا بە هەڵە لە شۆڕشە برسییەكەی میسر تێگەیشتووە و فاڵی لیبرالیزمی بۆ گرتۆتەوە، كتێبێكی دیكەشی نووسی لە ژێر ناوی (دوای بەهاری عەرەبی)، لەوێدا دەڵێت ئیخوان دێتە سەر حوكم و ئەوانیش دەڕۆن و عەسكەر دێتەوە.
جەلال لەخۆپیشاندانێكی 2012دا فەوتی كرد، فەقەت من نەم بیستووە برادلی كتێبی تری نووسیبێت تا بزانین میسری مەحروسە دواجار چی لێ دێت؟
لە ئەرشیفی نووسینەکانم لەسەر بەھاری عەرەبی
- شوباتی 2014

وتاری زیاتر


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      86 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      172 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      109 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      101 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      141 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      281 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      258 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      270 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      353 جار بینراوە

ئەمڕۆ 15-5 رۆژی زمانی كوردییە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-15 13:17      313 جار بینراوە





نۆتی ناكام‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-02-17 15:31      517 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو