بڵێسە جەبار فەرمان

كورد لەئەزمەیە و سەركردەیەكی پێویستە بڕیاری یەكلاكەرەوە بدات

  2020-02-24 09:22      333 جار بینراوە        کۆمێنت

ئەو سەركردە كوردانەی بڕیاری یەكلایی كەرەوەیان ئەدا بەشێكی زۆریان لەژیان دا نەماون.
كورد كەوتۆتە نیوان زلھێزێكی وەك ئەمریكا و وڵاتیكی دراوسێ كە یاریزانێكی باشە لە ساحەی رۆژھەڵات دا، وە تەحەكم بە چارەنوسی زۆرێك لەم وڵاتانەوە ئەكات.
ھەردوو وڵات شەری خۆیان لەسەر خاكی عیراق بەرێوە دەبەن و حزبە عیراقیەكانیان بەسەر خۆیان دا دابەش كردوە.
شەقام بە ئارەزووی خۆیان دەجوڵینن.
ئەمڕۆ سیاسەت لە عیراق دا بریتیە لەھمجیەت و خیتابی پۆپۆلیستی و رق دژ بە یەك.
ھەموان لە ناخدا دژ بە كوردن، ھەرچەندە مەزھەبی جیاوازیان ھەبێت بەڵام عرب بوون و خۆشەویستیان بۆ عیراق كۆیان دەكاتەوە و لەم خاڵەدا كورد بە دوژمن تەماشا ئەكەن.
ھەركامێك لە شیعە یاخود سونەكان بە قوەت بن دەست بۆ ھەمواركردنەوەی دەستور دەبەن و ھەموو ئەو بڕگەو مادانەی كە زامنی مافی كوردە دەیگۆرن.
لەمساڵانەی كۆتاییدا بە سیاسەتی زۆرینە و كەمینە لەپەرلەمانی عیراق دا چەندەھا یاسایان تێپەراندوە كە لە بەرژەوەندی كورد نەبوون.
ئێمە ھیچ دۆستێكمان نیە لە عیراق دا و ھەرجارەو بۆ ماوەیەك دوستی بەرژەوەندی پارێزی لایەكیانین تا دەگاتە دەسەڵات و پشتمان تێئەكات.
ئێستا وا ھەموو حزب و فراكسێونە كوردیەكان لەھەولێر كۆدەبنەوە.
كاك مسعود لەگەل حزبە كوردیەكان لە دەسەڵات و توانایان دایە بریاری یەكلا كەرەوە بدەن.
بڕیارێكی كوردانە دور لە محسەسەی حزبی و بەرژەوەندی تاكی.
ئەوەتا وەفدی دانوسانی كورد بە شكسخواروی بەرەو ھەولێر بەرێكەوت.
ئێمە نە حزبە سونەكان دۆستمانن و نەحزبە شیعیەكان
با ئەمجارە دوبارە بە زەلیلی نەرۆینەوە بغداد

 

وتاری زیاتر







راپەرین بۆ كرا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-03-05 13:45      126 جار بینراوە



دادگای ئیتحادی بڕیاریدا‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2022-02-06 20:16      157 جار بینراوە





کارەبا بەرانبەر بە ئاو‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2021-11-22 21:23      137 جار بینراوە















نەوەی چوارەم لە جەنگ (4GW)‬ بڵێسە جەبار فەرمان
2021-03-08 21:28      252 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو