ستران عەبدوڵڵا

نۆبەتی ئێمەو ئێوەی نوێبوونەوەخوازە

  2019-12-14 15:03      393 جار بینراوە        کۆمێنت

1
نۆرەی ئەوەیە یەكێتییە كۆنگرەخوازەكان، یەكێتییە دیموكراتخوازەكان، قسەی خۆیان بكەن و تەوقیتی خۆیان بچەسپێنن و رێنەدەن كەس تەوقیتی خۆی بسەپێنێ.
رۆژو دوو رۆژ كێشە نییە، حەوتی مانگ پێیان نەكرا، ٢١ی مانگ هەموومان پێمان دەكرێت و پێمان دەچەسپێندرێت. تا ئەو رۆژەش جگە لەكۆنفرانسی مەڵبەندەكان، رووداوی دیموكراسی و نوێبوونەوەی زۆرتریش دەبینین.
نۆبەتی ئێوەیە هەڤاڵانی یەكێتی، نۆبەتی نوێبوونەوەیە تا كوردایەتی نوێ ببیتەوە .
ساڵی نوێ سەركردایەتییەكی نوێ دەخوازێ و سەدەی نویێ كوردایەتییەكی تازەی گەرەكە.
ئیتر نۆرەی هەڤاڵانی كۆنگرەخوازە كە بەگیانی یەكێتییانەی دێرینەوە هەڤاڵ هەڤاڵ یەكێتی پتەو بكەن و خشت بەخشت تەلاری جەلالیزم بینا بكەینەوە.
2
نۆرەی بەهاری یەكێتی و یەكێتییەكانە
نۆبەتی بەهارێكی حزبیانەیە، بەهارەكانی تر لە دونیای عەرەب تا دونیای عەجەم پشتی بەدامەزراوەی حەریفانە نەبەستبوو.
بەهارەكانی تر بۆ ئازادی بوو ، بەڵام ئازادیخوازان لە بەرەكەیان نەخوارد. كۆنەپەرست و لۆمپەنەكان پێچە بەدەورەیان پێكرد. هەرچی بەهاری حزبایەتییە، ئەوا بەهاری دیموكراسیی بەرپرسانەیە. خاوو لەسەرخۆیە، بەڵام بەپتەویی دەڕواو هەنگاو دەنێ. شت ناشكێنێ، بەڵكو لەسەر خەرمانی رابردوو توێی خەرمانی تر دەچێنێ.
بەهاری نوێبوونەوە لەناو یەكێتی بۆ قازانجی هەموو یەكێتییەكانە، بۆ قاودان و تەوەلاكردن و ئەفرۆزكردنی كەس نییە، بەڵكو بۆ ئەبدەیتكردنەوەی ئاسۆیی و ستوونی رێكخراوەیی و بۆ هەڤاڵبەندی نوێ و شەراكەتی نەوە جیاجیاكان و بێگومان هێنانە پێشەوەی خوێنی تازەشە. بەهاری یەكێتی بەڕێوەیە و هۆڵی كۆنگرەش گۆڕەپانی بەهارەكەیە.
3
نۆرەی ئەوەیە یەكێتییەكان لەم كۆنگرەو لەوێ بەدواش دیادەیەكی خراپی حزبایەتی كوردستانی چارەسەر بكەن كە ئەویش دیاردەی بە بارمتەگرتنی حزبە بۆ خواستە كەسییەكان. سەرچاوەی ئەم بەڵایە هەر تەكەتول و باڵباڵێن نییە، بەڵكو هەندێك جار خودپەسەندی و خود تەوەری دەبێتە باعسی ئەوەی حزب بە جەماوەری دڵسۆز و شانوشەوكەتی خۆشییەوە دەرەقەتی دیاردەكە نەیات، چونكە خودپەسەندان كاتی هەستیار و وەرچەرخانی ململانێ گەورەكانی حزب هەڵدەبژێرن بۆ هەڕەشە لە حزب و یەكڕیزییەكەی.
حزبایەتی تێكۆشانێكی دەستەجەمعی و گشتییە كە هەقە دەركەوتنی كارەكتەر و دەركەوتووەكان بڕژێتە رووباری حزبەوە و هێزی بداتێ نەك ببێتە هەڕەشە و حزب و هەڤاڵەكانی و جەماوەری گەلیش بە بارمتە بگرێت تا ویستەكانی مسۆگەر دەكات.
4
نۆبەتی بوژاندنەوەی یەكێتایەتییەكی خاڵس و سەوزەڵانییە.
نۆرەی پابەندبوونە بە وادەی كۆنگرەكانەوە، خۆی قەرار بوو حەوتی دوانزە، رۆژی بەستنی كۆنگرە بێت، بەڵام رۆژەكەی خلیسكا ‌و ئیتر هەر چۆنێك بێت پێش سەری ساڵ دەكرێت.
لە كۆنفرانسی مەڵبەندەكانەوە یەكێتییەكان بەگڕ ‌و تینێكی دیموكراتی ترەوە تێهەڵچوونەوە بۆ بەرواری تازە لە (21/12) دا.
عەرەب بەمە دەڵێن لعل المانع یكون خیرا ‌و توركمانیش ئێژن: ئاخیرە باخن. كوردی دڵسۆزیش وای گوزارشت كردووە كە (كنگر ‌و ماست بە وادەی خۆی) .
هیوای یەكێتییەكان ئەوەیە ئەمجارە كۆنگرە لە وادەی خۆیدا بكرێت ‌و رەوشەكە ماستی مەیوو بێت، نەك موویەكی تێدا بێت.
نۆبەتی ئەوەیە كۆنگرەكانی یەكێتی ئیتر لە وادەی خۆیاندا بكرێن ‌و ئیلتزامی وادەكان و ئەجینداكان ببێتە بەشێك لە بڕیارەكانی چوارەمین کۆنگرە، ببێتە بەشێك لە نەریتی حزبایەتی ناو یەكێتی تا وەكو ئەم تەنگژانەی ئێستا بەهۆی كەڵەكەبوونی نەوەكان ‌و قەرەباڵەغیی ئیستحقاقی كۆنگرەوە دروست بوون، دووبارە نەبێتەوە.
5
نۆرەی نوێبوونەوە و نۆبەتی ئیستحقاقی ئەركە تازەكانە
دوا سێیەمین كۆنگرەی یەكێتی لە ساڵی 2010 كە مام ، گەورەترین پاوەری كوردایەتی و دیموكراتی و یەكێتایەتی، لە كایەدا بوو . ئەمە لەسەرەوە.
چیتر؟
ئەوسا بەهاری عەرەبی بە چاپی یەكەم لە ساڵی 2011 و چاپی دووەمی لە 2019 نەقەوما بوو، مارینزی ئەمریكا لە عیراق بوو ، نەك داعش و حەشدی شەعبی، كەركوك لای خۆمان بوو ، نەك لای شۆڤێنییەكان بە تایفەگەر و تۆرانی و رەفتار بەعسییەكانەوە.
ئەوسا دیمەشق و بەغدا و ئیقلیم دۆست بوو، ئێستا كەس نازانێ كێ دۆستەو كێ سەری تێدا دەچێ ؟! ئەوسا چاپی یەكەمی ئەردۆگان لە كایەدا بوو كە موخاتیبی ئاشتیخوازی كورد بوو كە ئێستا دووەمین چاپی زیاتر لە ئەتاتۆرك دەستی بە خوێنی گەلی كورد سوورە. ئەوسا مەسەلەی رەوای كوردستان لە هەموو بەشەكان سەرەتاتكێی بەهاری دیموكراتی و ئازادی بوو ، ئێستا نەك كوردایەتی، بەڵكو نەتەوە و نیشتمانەكەشمان بەر ملهوڕی دوژمنان و بەر دۆخی شڵەژاوی ناوخۆیی كورد كەوتووە. پڕیشكی ئەم شڵەژاوییەش بەر یەكێتی كەوتووە كە نەیاران هەوڵی ئیحتواو لە قاڵبدانی ئەم شاخە بڵندەی كوردایەتییە پێشكەوتنخوازە دەدەن.
ئەوسا وا و سەد ئێستای جیاواز هەیە كە دەبێ چوارەمین كۆنگرە هەڵوێستەی لە ئاستدا بكات و تیمی داهاتووی پێشمەرگایەتی سیاسیی خۆی لەسەر بنچینەی پێداویستی خەباتی نوێ دابرێژێتەوە.
6
بەیانیتان باش هەڤاڵانی یەكێتی
بەیانیتان باش دۆستان و لایەنگرانی یەكێتی
ئەمرۆ رۆژی شادی و شا رێی نوێبوونەوەیە
رۆژی دیموكراسی حزبی و زیندووكردنەوەی ژیانی حزبایەتی و گیانی هەڤاڵێتییە
رۆژی ئەوەیە بیسەلمێنین دیموكراسیی لە كۆمەڵی كوردەواری و لە دەزگای پەرلەمان و لە شارەوانییەكان و لە حكومەت، بە كوردستانی و فیدرالییەوە، هەموویان لە دیموكراتیزەكردنی ژینگەی حزبایەتییەوە دەست پێدەكات.
دیموكراسیی بێ حزبایەتی نابێ و حزبایەتییش بێ دیموكراسیی و دەنگدان و دەنگەدەنگ و دەنگ بەرزكردنەوەی ناوخۆیی و هەڤاڵانە نابێت.
ئێوە بە كۆنفراسیی مەڵبەندەكان و پێشتریش بە كۆنفرانسی كۆمیتەكان و دوای هەردوو كیشیان بە رۆژی حەشری كۆنگرە دووپاتی دەكەنەوە ئەسڵی سیاسەت و پرۆسەی دیموكراسیی حزب و حزبایەتییە.
ماكی كێشەكانی كوردستان نەمانی حزبایەتی دروست و دیموكراتە. چونکە ژیانی رێكخراوەیی بە قەدر و عافیەت و سەلامەت رێگایە بۆ ژیانێكی سیاسیی زیندوو و دیموكرات. بێ حزبی ئازا و ئازاد و دیموكرات زەحمەتە كوردەواری ئەبدەیت ببێتەوە بۆ روبەڕوبوونەوەی ئەركەكانی داهاتوو . چونكە فاقد الشئ لایعگیه، چونكە دەبێ ئەسپەكە لە پێش عەرەبانەكە دابنرێ. نەك پێچەوانەوە.
پیرۆزە لە هەڤاڵان بە بردنەوەی دەرچوون و بە بردنەوەی دیموكراسییەوە
پیرۆزە كۆنگرەی چاوەڕوان
*بەشێكە لە زنجیرە نووسینی ۆرەی نوێبوونەوە ، نۆبەتی ئێوە و ئێمەی نوێبوونەوە خوازە»

وتاری زیاتر








رەفیقەکانی شەهید ئاتیلە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-08-25 17:41      179 جار بینراوە



قسە هەزار و یەکی بەکارە ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-07-06 17:43      292 جار بینراوە


شایەتی ترم ماوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-21 10:18      168 جار بینراوە

زنجیر و تەگبیر‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-20 06:28      122 جار بینراوە

دەنگ و رەنگ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-18 22:36      125 جار بینراوە

چیرۆکی یاداشت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:07      84 جار بینراوە

شاری پەنهان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      107 جار بینراوە

مامۆستای هیوا ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-17 19:06      119 جار بینراوە

شۆرشگێران‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 23:28      126 جار بینراوە

پێنج ئەستێرە‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-14 11:13      85 جار بینراوە

شەهادەکان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-13 20:47      95 جار بینراوە

ماسییەکانی سورداش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 22:14      112 جار بینراوە

ڕاماڵینی جەنەڕال‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-11 11:42      94 جار بینراوە

هەڵۆی سوورەکانی بەغدا‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-10 18:40      97 جار بینراوە

تیپی شەهادەت‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-09 17:09      106 جار بینراوە

جەولە و كاروان‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-08 13:45      117 جار بینراوە

پاڵەوانەکەی مونیف‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:31      75 جار بینراوە

پەڕینەوەی شۆڕش‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:30      125 جار بینراوە

زەماوەندی شەرمن‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-07 10:10      112 جار بینراوە

ئەیهێنێ‬ ستران عەبدوڵڵا
2023-05-01 00:25      161 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو