ئەنجومەنی باڵای فتوا لەجیاتی داوای جێبەجێكردنی یاسا دژی ئەوانەی سوكایەتی بەژن دەكەن لەناو تاكسی و لە شوێنە گشتیەكان. فەتوا دژی ئازادی ژن و دژی سەربەستیەكانی ژن دەردەكەن.
لەبەغدا مەرجەعیەت پشتیوانی ژنان و پیاوان دەكەن لەداوای عەدالەت و ئازادی و دژایەتی ستەم
لە كوردستانیش ئەنجومەنی باڵای فتوا رووبەڕووی كۆمەڵگاو ژن دەبێتەوە لە جیاتی دژی ئەو هەموو ستەمە بێت كە لەخەڵك دەكرێ.
لەجیاتی بەشداریكردنیان لەهەڵمەتی رووبەرووبونەوەی توندوتیژی دژی ژنان خۆیان دەبنە بەشێك لەهاندانی توندوتیژی.
یاساكانی كوردستان و دەستوری هەمیشەیی عیراق مافی بە ژن داوە بژی و زیانی بۆ كۆمەڵگاو نەریتی كۆمەڵایەتی نەبێ بەڵام ئەم بەیاننامەی فەتواكاران پێچەوانەی یاساكار پێكراوەكان و دەستوریشە.
داواکارم زانایانی ئاینی بەڕێزو مەلاکان ئەم ناحەقیە قبوڵ نەکەن و ئەوان لە جیاتی ژنان بێنە دەنگ و ئەنجومەنی باڵای فتواش پەشیمان ببنەوە لە نوسراوەکەیان.