به‌شی یه‌كه‌م
(1)
نووسینم هه‌یه ته‌واوم نه‌كردووه. نووسینتان هه‌یه ته‌واوتان نه‌كردووه. نووسینێك له شوێنێكه‌وه ده‌ستی پێكردووه لێ له شوێنێك نه‌گیرساوه‌ته‌وه. فاریزه‌و كۆما هه‌یه و نوقته سه‌ری دێری نییه. بڕگه‌ی لێ قیت بۆته‌وه و بڕگه‌ی لێ عاسێ بووه. وه‌ك دێر و ڕسته له قورگا گیری خواردووه. هاوارێكی تاساو و حه‌سره‌تێكی له جێ‌دا پێكوتهكردوو، ناگه‌رێته‌وه (سیرته الاولی) و تا (ڤه‌رسای) یش رایناماڵێ. ئهخول ده‌ڵێ ( هه‌ناسه‌ی ساردی ناكامی له سینه‌مدا ئه‌تاسێنێ).
ئه‌مه‌م ناونا (نۆتی ناكام)، كامڵ نه‌بوو، به‌ڵام كامی دڵه. له ده‌فته‌ر و قوژبنی كتێبانه‌دا جێیان گرتووه به ئومێدی كامڵ بوون، فه‌قه‌ت كه نه‌بێ نابێ و كه كتێبخانه‌ش له‌به‌ر ڕه‌شه‌با و بارانی زستان بێت كتێبان ناپارێزێ ئیتر ده‌فته‌ری خاتیرات چۆن؟ له‌به‌ر ئه‌وه‌یه ئه‌م نۆته ناكامانه ئه‌مانه‌تێكه به خوێنه‌رانی دهسپێرمهوه. بۆ ئه‌وان نووسیم ئه‌گه‌رچی وه‌ك به‌یتی بێ مهسرهعی دووه‌م مانه‌وه. به‌ڵكو جیا له ئه‌مانه‌ت كه‌ڵكێكی تێفكرینیشی هه‌بێ. له‌وه ده‌چێ نۆتی به‌جێماو و له‌ته كاغه‌زی تاساو سهبورییش بێت بۆ جوله‌كه كه ئیفلاس ده‌كا و به تۆماری قه‌رزی كۆندا ده‌چێته‌وه.
نۆتی ناكام
(2)
دوای ئه‌وه‌ی له ئه‌ده‌بیاتی كوردایه‌تی هاوچه‌رخدا مام جه‌لال كه‌ركوكی ناونا قودسی كوردستان، وه‌ك ھه‌وڵێك بۆ تۆخكردنه‌وه‌ی قودسیه‌تی ئه‌و كێشه‌یه لای كوردستانییان. ناوی دایه‌وه به‌م دواییه‌ش د. مه‌شهه‌دانی كه تازه له حه‌جی مه‌ككه گه‌ڕایه‌وه له شپرزه‌یی وازهێنانی پۆستی سه‌رۆكی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌راندا وتی: كورد به كه‌ركوك ده‌ڵێ قودسی كوردستان و ئێمه‌ش پێی ده‌ڵێین كه‌عبه‌ی عیراق. یانی بۆ دواجار سه‌رده‌سته‌ی گروپی 22 ی تهمووز كه به‌ناوی زۆرینه‌ی په‌رله‌مانییه‌وه پاشقولی له ھه‌ڵبژاردنی كه‌ركوك گرت، ئه‌ویش تێزێكی خسته روو و گه‌ره‌كێتی ناوی بێته ناو ناوانه‌وه .
وه‌ڵامی ئه‌و پێشنیازه وارده ، بۆ نموونه ده‌شێ كه‌ركوك ئاوێته‌یه‌ك بێت له كوردستانی و عیراقی، به‌شێك بێت له كوردستان و له چوارچێوه‌ی عیراقی فیدراڵیش كهعبهیهك بێت بۆ حه‌ج و زیاره‌ت سه‌ری لێ بدرێت. هه‌ر بۆ حه‌ج و زۆری تێدا نه‌مێنێته‌وه.
پایزی 2009
(3)
خه‌ڵك هه‌قی خۆیه‌تی خۆپیشاندان بكات. ئه‌مه ههقێكه ئازادی كوردستان دابینی كردووه و ده‌ستووری عیراقیش، كه تێكۆشانی كوردستانیشی تێدایه، ئه‌و هه‌قه به ده‌قی ده‌ستووری ده‌سه‌ڵمێنێ. ئه‌مه‌یان ئاشكرا‌و و روونه.
*كاره‌با و سوته‌مه‌نیش كه‌مه. ئه‌مه ته‌فسیرێكه حكومه‌ت رۆژانه به شێوازی جۆراوجۆر و له رێی نوێنه‌ران و به‌رپرسی یه‌كه ئیدارییه‌كان و سه‌رداری داموده‌زگاكانی كاره‌با و نه‌وته‌وه له میدیاكانه‌وه بڵاوی ده‌كاته‌وه ئه‌مه‌شیان هه‌قی حكومه‌ته.
ئه‌ی كه‌وابێ گرێ كوێره‌كه له كوێدایه؟ بۆ حكومه‌ت به خۆپیشاندان بێ تاقه‌ت ده‌بێ و بۆچی خه‌ڵك به رونكردنه‌وه‌كانی حكومه‌ت دێته ژان؟
له‌ڕاستیدا ئه‌م دوو هه‌ق و پره‌نسیپه له تایتڵی سه‌ره‌كیدا بێگه‌رد و ساف و لوسن.
ئه‌مما ماسته‌كه مووی تێدایه و عه‌ره‌ب وته‌نی: « شه‌یتان له وردهكاریدایه) له‌كاتێكدا كورد «حكومه‌ته‌ن و شهعبهن» به دوای ورده‌كارییدا ناگه‌رێت.

هاوینی ساڵی 2006
(4)
دواكه‌وتن له جێبه‌جێكردنی ئیستحقاقاته‌كانی تری سیاسه‌تی كوردایه‌تی كه ئه‌ركی حزبه ههڵسوراوهكانی له بابه‌ت یه‌كێتییه، ده‌ركه‌وتێكی ناجۆره و ئه‌گه‌ر زۆر بخایه‌نێت حزب خۆشی مشتوماڵكاتهوه، خۆشی چاكسازێنێ و نوێبكاته‌وه له باشترین حاڵ‌دا ده‌بێته حزبێكی چاكسازیكراوی نوێكراوه‌ی دواكه‌وتوو له كاروانی به په‌له‌ی سیاسه‌ت. ده‌بێته حزبێكی پوخت و خاوێن و خنجیلانه‌ی دوور له كاریگه‌ری له‌سه‌ر نێوه‌نده سیاسییه‌كه.
(5)
-هه‌ر پرۆسه‌یه‌كی دیموكراسیی كه سیستمی نوێنه‌رایه‌تیكردن فۆرماتدهكاتهوه ده‌بێ لانی كه‌می ئاشتی كۆمه‌ڵایه‌تی بپارێزێ و له‌پاڵ ده‌ركه‌وته ڕاست و ڕه‌واكانی هه‌ڵبژاردن له‌و كه‌سانه‌ی ده‌یبه‌نه‌وه و ده‌رده‌چن ده‌بێت لانی هه‌ره كه‌می ره‌زامه‌ندی گشتی مسۆگه‌ر بكات. مه‌به‌ست له ره‌زامه‌ندی گشتی ئه‌وه‌یه رێژه‌یه‌كی به‌رچاو، یان لانی كه‌میش بێت، له ده‌ره‌وه‌ی براوه‌كان، قه‌ناعه‌تیان به ره‌وتی پرۆسه دیموكراسییه‌كه‌ی هه‌ڵبژاردن و ئاكامه‌كه‌ی هه‌بێت، بۆ ئه‌وه‌ی زۆرینه‌ی براوه بتوانن له‌گه‌ڵ كه‌مینه‌دا له تهفاعول و هاریكاریدا بن چ بۆ دۆزینه‌وه‌ی میكانیزمێكی دروستی ئۆپۆزسیۆنێتی و چ بۆ مامه‌ڵه‌ی ئیجابی له‌گه‌ڵ بڕیار و سیاسه‌ته نوێیه‌كانی ده‌سته‌ی نوێ‌دا.
پایزی 2006 سلێمانی
(6)
قسه له‌سه‌ر ئه‌و كێشه و گرفتانه نیه كه هه‌ڵبژاردنه حزبییه‌كانی ئه‌م دواییه‌ی رێكخستنه‌كانی یه‌كێتی به خۆیانه‌وه بینیویانه. چونكه ده‌شێ ئه‌مه حاڵه‌تێكی سروشتی هه‌ر هه‌ڵبژاردنێك بێت له وڵاتانی دونیای سێ‌دا. كاڵا به قه‌د باڵایه و كۆمه‌ڵگه رۆژهه‌ڵاتییه‌كان هه‌ر ئه‌وه‌یان لێ ره‌چاو ده‌كرێت كه لێره‌وله‌وێ ته‌قوتۆق بقه‌ومێن، سوێند و ته‌ڵاقدانی تێبكه‌وێ و چاو سووركردنه‌وه و دهعوتكردن، كارت و سیمكارتكڕین بۆ هه‌ماهه‌نگی ته‌كه‌تول ببنه به‌شێك له پرۆسه دیموكراسییه‌كه. زۆر ئاساییه، شتی وا ته‌نانه‌ت له یه‌مه‌نیش قه‌وماوه!!
هه‌روه‌ها قسه له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه خودی هه‌ڵبژاردن دایكی دیموكراسییه بێ ئه‌و دایكه‌ش دیاره دیموكراسی ناڕه‌سه‌نه و هه‌ر له چوارچێوه‌ی دروشم و خۆ پێوهباداندا ده‌مێنێته‌وه. ئه‌مانه بهدیهاتهكانن، سه‌ره‌تاكانی كاری دیموكراسیین له حزبێكدا بیه‌وێ چاكسازی و گۆڕان بكات. به‌ڵام سێ خاڵ شایه‌نی ئاماژه پێكردنه تا جه‌وهه‌ری ره‌خنه‌كان چڕ ده‌بنه‌وه:
یه‌كه‌م: هه‌ڵبژاردن له‌ناو رێكخستنه‌كاندا رێژه‌یه‌كی كه‌م له ئیستحقاقاتی سیاسیی پرۆسه‌ی ریفۆرم و نوێكردنه‌وه پێكدێنێت (رێژه‌ی 1 بۆ 10%) ئه‌مرۆ بۆ حزبێكی حوكمڕان ته‌ندروستی له به‌ده‌نی حزبدا مه‌سه‌له‌یه‌كی گرنگه، به‌ڵام له به‌ده‌نی حزب گرنگتر ئه‌و ژینگه‌یه‌یه كه ئه‌می تێدا ههڵدهسورێ، ئه‌مرۆ ئه‌وی زیاتر ته‌نگژه و گرفته بۆ حزبی حوكمڕان كۆی رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانێتی له‌گه‌ڵ ژینگه و ده‌وروبه‌ری خۆیدا. له‌گه‌ڵ جه‌ماوه‌ر، له‌گه‌ڵ ده‌ستگای حوكمڕان، رایه‌ڵه‌ی په‌یوه‌ندییه‌كانێتی به سیاسه‌تی هێزه‌كانی تر له ئاستی كوردستان و عیراقدا ئاستی خزمه‌ت یان كه‌موكوڕی كادیر و ههڵسوراوانێتی كه نوێنه‌رایه‌تی ئه‌و ده‌كه‌ن له پێگه گشتییه‌كانی وڵات‌دا و رۆژانه رووبه‌رووی جه‌ماوه‌ر ده‌بنه‌وه و ته‌ماسیان له‌گه‌ڵدا ده‌كه‌ن. دروسته كه گۆڕان و چاكسازی له كۆمه‌ڵ و ژینگه‌ی ده‌وروبه‌ردا له خۆمشتوماڵكردن و پوخته‌كردنی حزب وه‌ك ئامرازی گۆڕان له كۆمه‌ڵ و ده‌وروبه‌ره‌وه ده‌ست پێده‌كات، به‌ڵام ئه‌م ره‌وشی چاككردنی ناوخۆ و خۆمشتوماڵكردنی حزب زۆری خایاند، نزیكه‌ی دوو ساڵه قسه له‌سه‌ر دۆخی ناوخۆیی و چاككردنی هه‌یه، لێ تازه له قۆناغی هه‌ڵبژاردنی كۆمیتهكانداین. له حاڵێكی وا دا خودی مشت‌ومڕ له‌سه‌ر چاكسازی و رێوشوێنه‌كانی هێنده بخایه‌نێت كه حزب پێی وا بێت خه‌ڵك و ره‌وتی رووداوه‌كان خۆیان له‌سه‌ر ئه‌و محتهڵ ده‌كه‌ن، ئه‌مه وه‌همێكی گه‌وره‌یه و ده‌سته‌واژه‌ی دێرین:» جه‌ده‌لی بێزه‌نتی» به‌سه‌ردا چێده‌بێت: دوژمن، لێره‌دا كات و زه‌مه‌ن و ره‌وتی رووداوه‌كان و فاكته‌ره دهركییهكهی ده‌وری حزبه، له‌به‌ر ده‌رگایه و كه‌چی تازه هه‌ڵسوراوان له بێزه‌نته جه‌ده‌لی بێ بڕانه‌وه ده‌كه‌ن.

(7)
برادهرانێكی زۆر كه به ته‌نگ یه‌كێتییه‌وه‌ن و حه‌ز ناكه‌ن ره‌وت و گروپی تری له هه‌ناودا دروست بێت، نیگه‌رانن له‌وه‌ی نه‌كا نوێبوونه‌وه‌ی یه‌كێتی و بونیاتنانه‌وه‌ی وه‌ك ره‌وتێكی په‌رۆشی بۆ بنه‌ما فیكری و سیاسییه‌كانی یه‌كێتی ڕه‌گی رێكخستنێكی تر بێت، هه‌قه هه‌موو هه‌ڤاڵان بزانن كه بۆ یه‌كێتییه‌كان، به ئێمه‌شه‌وه، پرۆسه‌ی ئه‌نجامدانی كۆنگره‌ی چواره‌م ئهولهوتێكی له دواخستن نه‌هاتووه و پێمان وایه له‌وێدا شوێنی ڕاسته‌قینه‌یه بۆ داڕشتنه‌وه‌ی هه‌یكه‌لی رێكخراوی یه‌كێتی. لای ئێمه هه‌ر هه‌ڤاڵێك ئه‌م ئه‌ركه جێبه‌جێ بكات سوپاسی ده‌كه‌ین و پشتیوانی ده‌بین. ره‌وت و گروپ لای ئێمه‌مانان گرنگ نییه حاسیلات گرنگه. وه‌ك مامۆستا حه‌سه‌ن قزلجی له زمانی ئاغای پاڵه‌وانی چیرۆكه‌كه‌یه‌وه ده‌ڵێ (بیهێنه به‌س ناوی مه‌به).
22/12/2018
(8)
به‌ڵام ئه‌م سوڵتانه‌ی وا ئه‌مرۆ له كۆشكی هه‌زار ژووریشدا جێی نابێته‌وه، سه‌ره‌تا وا به هه‌ڵپه‌ی كۆنترۆڵكردنی هه‌موو شتێكه‌وه نه‌بوو. ته‌نانه‌ت كه بۆ گه‌ل و به ناوی گه‌لیشه‌وه قسه‌ی ده‌كرد ئه‌و گه‌له‌ی ئه‌و باسی ده‌كرد متوازیعتر بوو له‌وه‌ی ئێستا به‌ناوییه‌وه له نه‌یاره‌كانی ده‌خوڕێ، كۆشك دروست ده‌كات و پرۆگرامی داهاتووی بۆ داده‌رێژێ. ئه‌ردۆگانی سه‌ره‌تا قه‌ت له ئه‌ردۆگانی ناوه‌ڕاست و ئه‌وی ئێستا و بێگومان ئه‌وی كۆتایی دراماكه‌ش ناچێت. ئه‌مه‌ش نه‌ك به مانای په‌ره‌سه‌ندنێكی ئاسایی ته‌مه‌ن و گه‌شه‌ی سیاسیی، به‌ڵكو به مانای وه‌رگۆڕانه. دراماتیكییه‌كان كه رێك له دراماكاندا باس ده‌كرێ و گرێی رووداوه‌كانی پێ ئاڵۆزتر ده‌كرێت. ئهردۆگانهكهی سه‌ره‌تا له كتێبێكی ( سه‌د ) لاپه‌ڕه‌یی ئاسایی‌دا جێی ده‌بۆوه، به‌ڵام چیرۆكه‌كانی ئاسان و له‌به‌ر دڵان بوو. چیرۆكی ئیماندارێكی موحافهزهكاری سه‌ركز كه به به‌شی دینداری خۆی له توركیای عه‌لمانی رازییه و له‌گه‌ڵ هاوه‌ڵه‌كانی له حزبی ره‌فاهی دایك هه‌وڵ ده‌ده‌ن ته‌نانه‌ت سۆزانێكی ئه‌سته‌نبولیش رازی بكه‌ن. ئه‌ردۆگان سه‌ره‌تا دیموكراسیی و تهوازیع و لێبورده‌یی لێ ده‌تكا، مه‌شروب خۆرهكانیش لای ئه‌و هاووڵاتی بوون، تورك بوون و موسڵمان بوون و خاوه‌نی هه‌ق بوون كه له‌سه‌ر ده‌ستی عه‌سكه‌ر و عه‌لمانییه توندڕه‌وه‌كان خوراوه. سه‌یری ئه‌و دیمه‌نه بكه‌ن كه نووسه‌ری كتێبی(ژیاننامه‌كه‌ی) وه‌سفی ده‌كات و به‌راوردی بكه‌ن به سه‌لیقه‌ی ئه‌و پیاوه‌ی وا له‌ناو كۆشكی هه‌زار ژووری‌دا هه‌ڕه‌شه له سوپا و جه‌هه‌په و مه‌هه‌په و هه‌ده‌په و قه‌واره‌ی هاوته‌ریبی خزمه‌ت و لاوه‌كانی پاركی عازی ده‌كات و به سه‌رخۆشه‌كانی راده‌بوێرێت.
(9)
كه یانزه‌ی سێبته‌مبه‌ر روویدا ئه‌مه‌ریكییه‌كان پرسیاریان كرد بۆچی رقیان لێمانه. هه‌بوون وتیان بۆیه رقیان لێمانه چونكه نه‌یارانی مۆدێلی ئه‌مه‌ریكا ئیره‌ییمان پێ ده‌به‌ن كه ده‌بینن ته‌رزی ژیانی ئه‌مه‌ریكایی سه‌ركه‌وتووه. هه‌بوو گوتیان نا ئه‌و دیتنه جۆرێك له خودپه‌سه‌ندی تێدایه، چونكه ماقوڵ نییه خه‌ڵكێك هه‌بن له‌وبه‌ری ئۆقیانوسه‌وه حه‌سوودی به ئێمه به‌رن له‌كاتێكدا ئه‌م ژیانه‌ی ئێمه‌یان نه‌دیوه و ئه‌مه‌ریكاشیان هه‌ر له فیلمی هۆلیۆده‌وه ته‌ماشا كردووه. لهئهخیر له‌وێ نییه، له ئیره‌یی و حه‌ساده‌ته‌وه نییه، له شوێنی دیكه به دوای ئه‌م رازهدا بگه‌رێن. ئه‌وانه‌ش په‌یدا بوون كه بڵێن با له ناسنامه‌ی بكوژه‌كان بپێچینه‌وه كه یارمه‌تیمان ده‌دات له‌م رقه تێبگه‌ین. به‌س به تێپه‌ڕی زه‌مه‌ن وازیان له‌و پرسیاره هێنا تا جارێكی تر په‌رچه‌كردارێكی تر رق به‌رهه‌م دێنێته‌وه و دیسان په‌ژاره ده‌بێت.
(10)
عیراق به درێژی و پانی
تانوپۆی پێكهاته‌كان و دابه‌شبوونیان به‌سه‌ر وردیله ئاراسته‌دا.
ئه‌م بابه‌ته‌ی لێره‌دا له‌سه‌ری ده‌دوێم په‌یوه‌ستی ئایندهی عیراق و كوردستانی پێوه لكاوهیهتی له‌به‌ر رۆشنایی ئه‌زموونی رابردووی ئه‌م ووڵاته و وێستگه جیاجیاكانی سه‌ده‌ی بیست و یه‌ك و ئێستایه‌تی. پێشتر له دوو كۆڕی جیاوازدا، له هه‌ڵه‌بجه و له هه‌ولێر، پێشكه‌شم كردوون. بۆیه ئه‌مه‌ی ئێره وه‌ك پوخته‌ی بیروبۆچوونه‌كان، گفتوگۆی ئاماده‌بووان و په‌رسڤی منن بۆ ئه‌و بیروڕایانه‌ی له‌گه‌ڵی نه‌بووم و ده‌مه‌ته‌قێمان له‌باره‌یانه‌وه كه‌لێنی باسی پڕ كردۆته‌وه.
لێره فلاش ده‌خه‌ینه سه‌ر یاری دروستكردنی عیراق و باوه‌ڕی عیراقییه‌كان به‌م قه‌واره‌یه‌ی ئینگلیز بۆی دروست كردوون. كه‌سه‌كان و رۆڵیان باشترین گوزارشتن له‌سه‌ر رێره‌وی چیرۆكه‌كه به‌و ئیعتباره‌ی هه‌موو زه‌مانێك جوامێری خۆی هه‌یه كه گوزارشتی لێ ده‌كات و له شه‌خسی خۆیدا رێره‌وه‌كه نه‌خشه ده‌كێشرێت.

(11)
ئه‌زموونی سیاسیی مه‌سه‌له‌ی كورد له عیراق پێمان ده‌ڵێت ئه‌وی تری عیراقی، ئه‌ویتری حكومه‌تی مه‌ركه‌زی له به‌غدا، هیچ شتێك ناسه‌لمێنێ. مه‌گه‌ر كورد به كرده‌وه بیكات و بیچه‌سپێنێ. ئیتر عیراقیش وه‌ك ته‌حسیل حاسڵ ده‌یسه‌ڵمێنێ و له‌گه‌ڵ سه‌لماندنیشی هه‌وڵ ده‌دا ئیحتوای بكات، یان له ناوه‌رۆكی خۆی به‌تاڵی بكاته‌وه، یان قاچوقوچی لێ بكات. هه‌موو مافه‌كان بیرۆكه و كۆششی خۆمان بووه، دوایی عیراق ناچار بووه بیسه‌لمێنێ و قبوڵی بكات. له‌وه ده‌چێ بۆ به‌غدا مه‌سه‌له هه‌ر نه‌سه‌لماندنی مافی كورد نه‌بێ، به‌ڵكو به‌غدا وا گێژ و گێل بێ كه بیرۆكه‌ی نه‌بێ و بیر نه‌كاته‌وه له چاره‌سه‌ری سیاسی دۆسێی كورد. هه‌ر له‌سه‌ر سفره‌ی حازری دابنیشێ.
(12)
خه‌ریكه عیراق له گۆڕه‌پانی دیموكراسی و كایه‌ی سیاسییه‌وه ده‌گۆرێت بۆ مه‌یدانێكی مه‌ترسیدار كه به‌شداری كورد تێیدا دژوار ده‌بێ و خه‌باتی پێویسته. عیراق به‌ره‌و ئه‌وه ده‌چێت ببێته زه‌مینه‌یه‌كی نه‌یار بۆ داخوازییه سیاسییه‌كانی كورد.
له‌م حاڵهیهدا ئیشكردن له دیموكراسیی عیراقدا وه‌ك خه‌بات وایه، نه‌ك ئیشكردن. چونكه زه‌وییه‌كه نه‌یار و دژه كورده و وه‌كو جاران نییه. به‌ڵام به مه‌رجێ جه‌ماعه‌ت داوای به‌ده‌ل تالف و به‌ده‌ل مه‌ترسی نه‌كه‌ن!
27/4/2019
(13)
دوو ئیداریی نه‌خێر، لامه‌ركه‌زیه‌ت به‌ڵێ… مه‌رج نییه دانووستاندنه‌كانی یه‌كێتی و پارتی هه‌ر ده‌بێ مل بكێشن بۆ دوو ئیداره‌یی ئه‌گه‌ر رێككه‌وتنێكی شه‌رافه‌تمه‌ندانه و هاوسه‌نگ نه‌كرا. له جێی دوو ئیداره‌یی یه‌كێتی ده‌توانێ ئیداره‌ی لامه‌ركه‌زی به‌هێز بكات له پارێزگای سلێمانی، پارێزگای هه‌ڵه‌بجه و ئیداره‌ی گه‌رمیان و راپه‌ڕین. ئه‌مه‌ش ببێته پرۆڤه بۆ هه‌مان داخوازی له پارێزگای هه‌ولێر و پارێزگای دهۆك. بۆچی حكومه‌تی یه‌كگرتوو هه‌ر ده‌بێ یه‌كسان بێت به حكومه‌تێكی مه‌ركه‌زی له هه‌رێم. یه‌كێتی ده‌توانێ به‌شداری له حكومه‌تی هه‌رێم نه‌كات، به‌ڵام به‌شداری حكومه‌تی لۆكاڵی پارێزگاكانی نفوزی خۆی بكات و له پارێزگاكانی ژێر كۆنترۆڵی پارتی ئۆپۆزسیۆن و به‌شداری كارا بێت.
(14)
خه‌ڵاتی نۆبڵ درایه ئۆباما بێ ئه‌وه‌ی كارێكی شایانی كردبێ كه كرێی خه‌ڵاته‌كه بێت. خه‌ڵاته‌كه درایه ئۆباما له‌سه‌ر ئه‌و بیرۆكه و قسانه‌ی كردونی و هێشتا له كرداردا تاقینه‌كراوه‌ته‌وه داخۆ بیرۆكه‌ی باشن؟ یان ته‌نانه‌ت خۆی وه‌فادارییان ده‌بێت ئه‌وكاته‌ی ده‌سه‌ڵاتی پایه‌دار ده‌بێت. ده‌بێ ئۆباما له‌سه‌ر ئه‌وه نۆبڵی وه‌رنه‌گرتبێ كه به‌رتیل بێت یان ده‌رمانی وزه به‌خش بێت بۆ ئه‌و تا وه‌كو له پێشبركێی خزمه‌تدا بیباته‌وه؟ واتا وه‌ك ئه‌وه وایه به عه‌ره‌بی پێی ده‌ڵێن (بأعتبار ما سیكون).
بڵێم چی؟