ستران عەبدوڵڵا

بۆ لەگۆڕانكاریی عیراق بترسین؟

  2019-10-26 18:10      382 جار بینراوە        کۆمێنت

خۆشحاڵم بەم گۆشەیە، چونكە هەر تێكەڵبوونێك لەگەڵ گەنجەكاندا مانای گەنج بوونەوەی نووسەرانی قۆناغ تێپەڕبووی وەكو بەندە دەگەیەنێت، لەباسی گەنجێتییەوە دەڵێم هەموو دەورانێك میرخاس و خانم خاسی خۆی هەیە. چەند ساڵی رابردوو لەتویتێكی كورتدا نووسیم كۆتایی هەموو دەورانێك كۆتایی دەستەبژێرێكە، ئەمەی ئێستا لەعیراق روودەدات، كۆتایی دەورانێك و كۆتایی دەستە بژێرێكە.
جا كوردستانیش هێشتا بەشێكە لەعیراق، راستە جێگیری سیاسی نیعمەتێكەو جێگەی سوپاسگوزارییە، بەڵام مانای ئەوە نییە كوردستان پێویستی بەگۆڕانكاریی دیموكراسی و شێنەیی لەدەستەبژێرەكەیدا نەبێت.
ساڵی 2003 بەیارمەتی ئەمریكییەكان رژێمی سەدام رووخاو ئەو شتە روویدا كە فوئاد عەجمی پێیدەوت (خەڵاتی بێگانە).
دیارە عیراقییەكان دوای شانزە ساڵ دڵیان ئاوی نەخواردۆتەوەو حەزیان لێیە گۆڕانكاریی خۆماڵیش رووبدات.
ئەو خۆپیشاندانانەی بە تینوتاوێكی زۆرەوە دەستیپێكردووە، قۆناغی دووەمە وەك قۆناغی دوای جیابوونەوە لەئۆردوگای سۆڤێتی و سەربەخۆیی كۆمارەكانی سۆڤێتدا.
ئەمە خەسڵەتی نەوەیەكی تازەیە لەناو كۆمەڵگەی عیراق كە هەر خۆی بەرهەمی قۆناغی دوای رووخاندنی رژێم و بەشێكە لەلایەنە باشەكەی گۆڕانكاری، هەروەها بەرهەمی كەموكوڕییە لەو مەنزومە سیاسییەی نوخبەی ئایینی و حوكمڕانی شیعە دایانمەزراند.
ئەم گۆڕانكارییانە زۆرگرنگن:
یەكەم: شیعەكان دەیانەوێت لە ژێر دەسەڵاتی مەرجەعییەت و حزبە دینییەكان و هەژموونی دەرەكی دەربازیان ببێت، دەیانەوێت بە حەق و ناحەق ناسنامەیەكی عیراقی دروست بكەن، دوای ئەوەی ئیتر دڵنیابوون حوكمڕانی بە شێوە دیموكراسییەكەی هەمیشە بۆ شیعەكان دەبێت، دەیانەوێت مۆركێكی عیراقیانەی نا دینی پێبدەن كە رەوتی ئیسلامی حوكمڕانی نەكەن، بەڵكو دیدێكی نوێ و دەستەبژێرێكی نوێ بێتە پێشەوە كە بەناوی ناسنامەیەكی عیراقییانەوە، نەك ناسنامەیەكی تایەفەگەری، هەمان زۆرینەی شیعە دابین بكەنەوە.
دووەم: دەوترێ هەندێك لەداخوازییەكان دەستوور دەگرێتەوە كە بەشێكی پەیوەندیی بەمافەكانی كوردەوە هەیە، پێموایە نابێت نوخبەی سیاسیی كورد ئەم ترسە بكات بەبیانوو تا لەگەڵ هیچ گۆڕانكارییەكدا نەبێت، چونكە ئەم تایفە حوكمڕانییە خاوەن مەیلی شۆڤێنییە زیانیشی لەكورد داوە، بەتایبەتی لەسەردەمی مالیكی و عەبادی كە بەشی دەستووریی كورد بەشێوەیەكی فراوان پێشێلكراوە. هەر لەبودجەو مووچە تا ماددەی 140، جارێ بودجەو مووچەیان كردووەتە دەستكەلاو كارتی سیاسیی دژی كوردستان و ئەزموونەكەی، كە سەرەڕای كەموكوڕییەكانی، هی خۆمان و بۆ خۆمانە. ئەسڵەن گۆڕانكاری لەنوخبەی سیاسیی عیراق كە چەندجار پاشقولی لەدەستەبژێری كوردستان گرتووە، چانسێكی تر دەدات بەكورد تا مەسەلەكانی خۆی بباتە پێشەوە.
راستە داخوازی بۆ گۆڕانكاریی دەستووریش لەئارادایە، بەڵام ئەمە مانای ئەوە ناگەیەنێت حكومەتی دەستەبژێری نوێی دوای ئەمەی عیراق، حكومەتێك دەبێت كە یەكسەر بتوانێت دەستوور هەڵبوەشێنێتەوە، ئەمە مەسەلەیەكی ئاڵۆزەو رێوشوێنی خۆی هەیە كە دەبێت سێ پارێزگا فلتەری بكەن. لەو كاتەشدا وزەی سیاسیی نوێكراوەی كوردیش دەتوانێت داكۆكی لەوێستەكانی خۆی و ئەو ماددانە بكات كە بۆ كوردو مانەوەی لەچوارچێوەی فیدراڵیدا زەرورین.
ئەتوانم بڵێم گۆڕانكاری لەعیراقدا سەرەنجام بەقازانجی كوردو كوردستانیش دەشكێتەوە، هەم لەڕووی مەسەلە نەتەوەییەكەو هەم لەڕووی دیموكراتیزەكردن و گەشەكردنیشەوە. كارێكی خراپە نوخبەی سیاسیی كوردستان وای لێبێت كە لەهەموو گۆڕانكارییەك بترسێت، تەنها لەترسی ئەوەی نەوەك ئەو گۆڕانكارییانە خۆشی بگرێتەوە. ئەمە لەگەڵ سروشتی نوێبوونەوەخوازی بزووتنەوەی رزگاریخوازیی گەلی كوردستانیش یەكناگرێتەوە. ئێمە دەتوانین بەئەزموونی كوردەواری گۆڕانی بێ مەزەڕەت و شێنەیی، ئەما دیموكراسیی بكەین.

وتاری زیاتر





ئەو شەوەی شەوی پێشمەرگە بوو‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-08-02 22:00      153 جار بینراوە

شنەی شەماڵ بە فیڕۆی دا‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-06-26 12:10      81 جار بینراوە


رۆژی نامەو نامەی رۆژ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-04-23 18:39      211 جار بینراوە

کورت و پوخت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2022-01-10 20:52      216 جار بینراوە

بۆشایی ئەمنی ‌و بۆشایی تریش ‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-12-04 20:52      142 جار بینراوە

زۆر بڵێی و کەم عەمەلی‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-23 22:08      128 جار بینراوە

بەیانیت باش مام جەلال‬ ستران عەبدوڵڵا
2021-10-03 12:06      166 جار بینراوە














با دوا فه‌رمان بێت ‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-08-03 23:37      301 جار بینراوە


رۆژی دواتر یەک ببینینەوە‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-07-17 18:01      274 جار بینراوە

یان کوردستان یان کوردستان‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-06-28 16:22      289 جار بینراوە

یادی یەكێتی‬ ستران عەبدوڵڵا
2020-05-18 16:14      382 جار بینراوە

نوێترین هەواڵەکان

بیروڕا

سۆشیال میدیا

گەلەری

کەشو هەوا

زۆرترین سەردانکراو