رێكه‌وتنی ئاگربڕ گمباكووری رۆژهه‌ڵاتی سوریا له‌نێوان ئه‌مریكاو توركیا، ئه‌و ده‌رفه‌ته‌ی بەسه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپ دا، كه خۆی وا نیشان بدا زۆر به‌ته‌نگ راگرتنی شه‌ڕه‌كه‌وه‌یەو كار بۆ چه‌سپاندنی ئاشتی ده‌كا، به‌ڵام ئه‌مه به‌م واتایه نایه‌ت كه ئه‌مریكا به‌رپرس نییه لەهه‌ڵایسانی شه‌ڕه‌كه، چونكه كشانه‌وه‌ی ئاشكرای لەسوریاو هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورد، هه‌ر ئه‌م واتایه‌ی لێ هه‌ڵده‌كڕێندرێ كه تره‌مپ رێی داوه توركیا هێرش بكاته سه‌ر هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا لەشه‌ڕی دژی داعشدا. ئاشكراشه كه تره‌مپ به هێنانه‌كایه‌ی ئاگربڕێكی پێنج رۆژه، ئابڕووی تكاوی سیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكای پێ چاره‌سه‌ر نه‌كراوه. له ته‌رازوودا، لەكه‌یسی ئاگربڕه‌كه‌دا تای ته‌رازووی ئه‌ردۆغان له‌وه‌ی تره‌مپ قورستره.
یه‌كه‌م، له‌به‌رئه‌وه‌ی ئاگربڕه‌كه زۆر كورتەو به‌كرده‌وه هه‌ندێ شوێن ئاگربڕی هه‌ر به خۆیه‌وه نه‌دیوه.
دووه‌م، تره‌مپ به‌ر له‌وه‌ی ره‌زامه‌ندیی ئاگربڕ به‌ده‌ست بێنێ، له میدیاكاندا مه‌رایی بۆ ئه‌ردۆغان كرد، هێرشی كرده سه‌ر په‌كه‌كەو به مه‌ترسیدارتر لەداعش ناساندی. تێترنجاندنی ناوی په‌كه‌كه لەمه‌سه‌له‌یه‌كدا كه لەبنه‌ڕه‌تدا په‌یوه‌ندیی به په‌كه‌كه‌وه نییه، هه‌ر ئه‌وه‌ی لێ هه‌ڵده‌هێنجرێ كه تره‌مپ ویستوویه‌تی هاوسۆزیی خۆی بۆ ئه‌ردۆغان ده‌ربڕێ، ته‌نانه‌ت ئه‌گه‌ر به زێده‌ڕۆییش بێ، چونكه فاكته‌كان بوار ناده‌ن مه‌ترسی په‌كه‌كه له‌سه‌ر توركیا له‌گه‌ڵ مه‌ترسیی داعش له‌سه‌ر جیهان به‌راورد بكرێ.
سێیه‌م، له‌كاتی دانوستانه‌كاندا شاندی ئه‌مریكا به‌ڵێنی داوه ئه‌گه‌ر توركیا به ئاگربڕ رازی بێ، سزا ئابوورییه سه‌پێنراوه‌كانی له‌سه‌ر لاده‌برێ، هه‌ر واش كرا.
چواره‌م، ئاگربڕه‌كه رێخۆشكه‌ر نییه بۆ كشانه‌وه‌ی هێزه‌كانی توركیا لەباكووری سوریا، بۆیه له‌م بواره‌دا توركیا هیچی نه‌دۆڕاندووه، ئه‌مریكاش هیچی قازانج نه‌كردووه.
پێنجه‌م، له دانوستانه‌كاندا شاندی ئه‌مریكا دژی هه‌وڵه‌كانی توركیا بۆ دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام نه‌وه‌ستاوه‌ته‌وه، به‌ڵكو پشتگیریی كردووه، به‌ڵام به‌ڵێنی داوه كه فشار لەهێزه‌كانی سوریای دیموكرات بكات تاكو به‌بێ شه‌ڕ ناوچه‌كانی سه‌ر سنوور چۆڵ بكه‌ن، بۆئه‌وه‌ی توركیا به‌بێ شه‌ڕ ده‌ستیان به‌سه‌ردا بگرێ. ئه‌مه‌ش به‌م واتایه دێت كه هیچ گۆڕانێك به‌سه‌ر پلانه‌كانی توركیادا نه‌هاتووه. به‌ڵام هه‌ردوولا، ئه‌مریكاو توركیا، لەڕێكه‌وتنی ئاگربڕدا ئه‌وه‌یان له‌به‌رچاو نه‌گرتووه كه سنووری توركیا-سوریا وه‌ك چه‌ند رۆژێك له‌مه‌وبه‌ر نه‌ماوه، چونكه لەبه‌شێكی ئه‌و سنووره‌دا هێزه‌كانی رژێمی سوریا، بەڕێكه‌وتن له‌گه‌ڵ كورد، جێگیركراون، كه ئه‌مه‌ش دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام بەدرێژایی سنووری فه‌رمی، به‌و چه‌شنه‌ی توركیا بیری لێ ده‌كاته‌وه، ئاڵۆز ده‌كاو هه‌ندێ ته‌گه‌ره‌ی دێنێته به‌رده‌م.
لەسه‌رێكی تره‌وه، هه‌ڵپه‌ی تره‌مپ بۆ ئاگربڕ، ده‌شێ په‌یوه‌ندی به‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌وه هه‌بێ كه نیاز وایه سبه‌ی سێشه‌ممه له سووچی لەنێوان سه‌رۆكی روسیا پوتین و سه‌رۆكی توركیا ئه‌ردۆغان بكرێ. به‌پێی ئه‌و زانیارییانه‌ی له‌م رووه‌وه له‌به‌ر ده‌ستدان، پوتین خوازیاره له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌دا پێشنیاری رێكه‌وتنی ئاشتی بكا له‌نێوان سوریا‌و توركیا بۆ چاره‌سه‌ركردنی هه‌موو كێشه‌كانی نێوانیان. بەدڵنیاییه‌وه، ئه‌گه‌ر پوتین له‌م هه‌وڵه‌ی سه‌ركه‌وتوو بێ، پێگه‌ی روسیا لەناوچه‌كه‌دا زۆر پته‌وتر ده‌بێ و روسیا وه‌ك دروستكه‌ری ئاشتی و ئه‌مریكا وه‌ك به‌زیو ده‌رده‌كه‌وێ. بۆیه ده‌شێ هه‌ڵپه‌ی تره‌مپ په‌یوه‌ندیی به‌م پرۆژه‌یه‌ی روسیاوه هه‌بێ و ئامانجه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هاندانی ئه‌ردۆغان بێ بۆ په‌له نه‌كردن لەپشتگیریكردنی ئۆفه‌ره‌كه‌ی روسیا.
هه‌رچه‌ند پێناچێ توركیا هێشتا بۆ ئاشتبوونه‌وه‌ی ته‌واو له‌گه‌ڵ سوریا ساز‌و ئاماده بێ، به‌ڵام دەشێ هۆی تریش وا له توركیا بكه‌ن به‌ده‌م پرۆژه‌كه‌ی روسیاوه نه‌چێ، لانی كه‌م له‌و روانگه‌یه‌وه كه پرۆژه‌كه توركیا ناچار ده‌كا ده‌ست لەپشتگیریكردنی هه‌موو گروپه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆنی سوریا هه‌ڵگرێ و كۆتایی به بیردۆزه‌ی عوسمانیزمی نوێ بهێنێ.
لەگه‌ڕانه‌وه‌دا بۆ مه‌سه‌له‌ی په‌كه‌كه، ترس له‌وه هه‌یه كه به‌راورده‌كه‌ی تره‌مپ له‌نێوان په‌كه‌كه و داعش، گڵۆپێكی سه‌وزی تری ئه‌مریكا بێ بۆ توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر بنكه‌كانی په‌كه‌كه لەعیراق، به‌تایبه‌تی لەقه‌ندیل و شنگال و په‌یامه‌كه به‌م جۆره بێ كه پاش دروستكردنی ناوچه‌ی ئارام لەسوریا (هه‌روه‌ها پاش ره‌تكردنه‌وه‌ی پرۆژه‌كه‌ی روسیا سه‌باره‌ت به ئاشتبوونه‌وه له‌گه‌ڵ ئه‌سه‌د)، ئه‌مریكا لاریی نییه لەئۆپه‌راسیۆنێكی فراوان دژی په‌كه‌كه له‌ناو خاكی عیراق. ئه‌م مه‌سه‌له‌یه بەدوور نازانرێ، چونكه ئه‌مریكای سه‌رده‌می تره‌مپ، پاش ده‌ست هه‌ڵگرتنی لەهه‌موو به‌ها جوانه‌كانی، هه‌موو شتێكی لێ ده‌وه‌شێته‌وه.