به‌م ناونیشانه‌ی سه‌ره‌وه، رۆژنامه‌ی ((تایمس))ی به‌ریتانی له‌سه‌روتاردا باسی هێرشی ئه‌م دواییه‌ی توركیای كردووه بۆ سه‌ر هێزه‌كانی سوریای دیموكرات لە‌ڕۆژهه‌ڵاتی فورات لەسوریاو سه‌رۆكی ئه‌مریكا دۆناڵد تره‌مپی وا نیشان داوه كه هاوپه‌یمانێكه ناكرێ پشتی پێ ببه‌سترێ. ره‌خنه‌كانی رۆژنامه‌كه لەسه‌رۆكی ئه‌مریكا به‌شێكه له شاڵاوێكی ره‌خنه‌گرتن لەسیاسه‌تی ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكاو بڕیاره شێواو‌و كتوپڕه‌كانی تره‌مپ.
كشانه‌وه‌ی ئه‌مریكا لەسوریا شتێكی چاوه‌ڕوانكراو بوو، به‌ڵام كه‌س پێشبینی ئه‌وه‌ی نه‌ده‌كرد تره‌مپ گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا بۆ هێرشكردنه سه‌ر كورد هه‌ڵكا، به تایبه‌تی كه كوردی سوریا هاوپه‌یمانی ئه‌مریكا بوون لەشه‌ڕی دژی داعش و به‌شێكیش بوون لەجه‌نگی جیهانیی دژ بەتیرۆر. بۆیه مه‌سه‌له‌كه وا كه‌وته‌وه كه ئه‌مریكا هاوپه‌یمانێكه پشتی پێ نابه‌سترێ و زۆر به ئاسانی ده‌ست له هاوپه‌یمانه‌كانی هه‌ڵده‌گرێ.
لەمێژووی مۆدێرنی كورددا، ئه‌مه سێیه‌م جاره ئه‌مریكا ده‌ستبه‌رداری كورد ده‌بێ. لەساڵی 1975 دا ئه‌مریكا پشتگیریی رێكه‌وتننامه‌ی جه‌زایری نێوان شای ئێران و سه‌ددام حسێن-ی كرد، له‌كاتێكدا كه ساڵێك له‌وه‌وبه‌ر، به‌ڵێنی به كورد دابوو كه پشتگیری‌یان ده‌كا. ده‌ستهه‌ڵگرتنی ئه‌مریكا له كورد له ساڵی 1975 بووه هۆی هه‌ره‌سهێنانی شۆڕش. به‌پێی راپۆرتی ئۆتیس پایك كه كۆنگرێس بۆ تاووتوێكردنی هۆكاره‌كانی ده‌ستهه‌ڵگرتن له كورد پێكی هێنابوو، واشنتۆن كوردی وه‌ك ((كارت)) به‌كارهێناوه، نه‌شیویستووه شۆڕشه‌كه‌یان سه‌ركه‌وتن به‌ده‌ست بێنێ، به‌ڵام به‌لایه‌وه گرنگ بووه دژی رژێمی عیراق بجه‌نگن تا ئه‌و كاته‌ی رژێمی عیراق مه‌رجه‌كانی شای ئێران و ئه‌مریكا په‌سه‌ند ده‌كات.
هه‌ر ئه‌و راپۆرته دان به‌وه‌دا ده‌نێ كه ئه‌گه‌ر حكومه‌تی نیكسۆن و وه‌زیری ده‌ره‌وه هێنری كیسنجه‌ر لەساڵی 1974 به‌ڵێنیان به كورد نه‌دایه، كورد له‌گه‌ڵ به‌غدا رێكده‌كه‌وت و به‌بێ خوێن رشتن ئۆتۆنۆمیی به‌ده‌ست ده‌هێنا.
جاری دووه‌م لەساڵی 1996 بوو، كاتێك ئه‌مریكییه‌كان به‌ڵێنیان به تاڵه‌بانی و ئه‌حمه‌د چه‌له‌بی دا كه هه‌ر هێرشێكی هێزه‌كانی سه‌ددام حسێن بۆ سه‌ر هه‌ولێر، رووبه‌ڕووی كاردانه‌وه‌یه‌كی توندی ئه‌مریكا ده‌بێ. به‌ڵام ئه‌مریكییه‌كان به‌ڵێنه‌كه‌یان نه‌برده سه‌رو هه‌ولێریان به‌ته‌نها بۆ چاره‌نووسی خۆی به‌جێهێشت.
لەڕاستیدا ئه‌مریكا، وه‌ك هێزێكی جیهانی، ناتوانێ واز له‌م نه‌ریته بێنێ، به‌تایبه‌تی لەسه‌رده‌می تره‌مپ دا كه دروشمه سه‌ره‌كییه‌كه‌ی هه‌ر لەسه‌ره‌تاوه بریتی بوو له ((ئه‌مریكا پێش هه‌ر شتێكی تر)).
هاوپه‌یمانیی كوردی سوریا له‌گه‌ڵ ئه‌مریكا هه‌ڵه‌یه‌كی ستراتیجی بوو و گوزارشت لەبیركردنه‌وه‌یەكی كورتبین ده‌كات. چوونی هێزه بچووكه‌كان بۆ ناو جیهانی په‌یوه‌ندیی نێوده‌وڵه‌تی هه‌میشه كارێكی مه‌ترسیداره، چونكه هیچ شتێك گه‌ره‌نتیی ئه‌وه ناكات كه بچووكه‌كان وه‌ك ((كارتی فشار)) به‌كار ناهێنرێن، به‌تایبه‌تی كه نه‌ریت وایه له‌م جۆره په‌یوه‌ندییانه‌دا هیچ رێكه‌وتنێكی نووسراو له‌ئارادا نابێ و زۆربه‌ی جاریش ئه‌وه‌ی كه كۆتایی به‌و په‌یوه‌ندییه دێنێ، لایه‌نه لاوازه‌كه نییه.
هه‌ڵكردنی گڵۆپی سه‌وز بۆ توركیا بۆ هێرش كردنه سه‌ر كورد جگه له‌وه‌ی كه بۆ كورد خراپ بوو، بۆ ئیسرائیلیش خراپ بوو، چونكه كشانه‌وه‌ی كتوپڕی ئه‌مریكا له سوریا، جگه له‌وه‌ی كه هه‌موو پلانه‌كانی كوردی تێكدا، ئیسرائیلیشی به‌ته‌نیا له‌به‌رده‌م سوریا‌و حزبوڵڵا و ئێران و توركیا به‌جێهێشت. لەمێژووی ئیسرائیل‌دا هیچ كات به‌قه‌د ئێستا، له میدیاكاندا هێرش ناكرێته سه‌ر ئه‌مریكا. ئیسرائیلییه‌كان هه‌ست ده‌كه‌ن تره‌مپ ناپاكیی له‌گه‌ڵیاندا كردووه. به‌هه‌مان پێودانگ، سعودییه‌كانیش له سیاسه‌تی تره‌مپ نیگه‌رانن، به‌تایبه‌تی كه پاش هێرشه‌كانی سه‌ر دامه‌زراوه نه‌وتییه‌كانی ئارامكۆ، چاوه‌ڕوانی هه‌ڵوێستێكی توندتریان لێ ده‌كرد. به‌پێی ئه‌وه‌ی كه له ناوچه‌كه‌دا ده‌گوزه‌رێ، هه‌موو هاوپه‌یمانه‌كانی ئه‌مریكا، له كوردی سوریاوه تا ئیسرائیل و سعودیه و ئیمارات، سه‌رقاڵی پێداچوونه‌وه‌ن به ستراتیجی به‌رگری و ئاسایشی خۆیان، چونكه بۆ هه‌موویان ده‌ركه‌وتووه كه ئه‌مریكای تره‌مپ ناتوانێ ببێته ئه‌و هاوپه‌یمانه‌ی له كاتی ته‌نگانه‌دا پشتی پێ ده‌به‌سترێ.
كوردی سوریا له‌كاتێكدا كه له ئه‌مریكا ئومێدبڕ بوون، ئێستا ئومێدیان له‌سه‌ر ئه‌وه هه‌ڵچنیوه كه ده‌رفه‌تێكی گونجاویان بۆ بڕه‌خسێ بۆ چوونه پاڵ به‌ره‌ی روسیا‌و سوریا. وتاری مه‌زلوم عه‌بدی فه‌رمانده‌ی گشتیی هێزه‌كانی سوریای دیموكرات، له په‌یمانگه‌ی واشنتۆن بۆ توێژینه‌وه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی نزیك، نیشانی ده‌دا كه مۆسكۆ خوازیاره كوردی سوریا به‌لای خۆیدا رابكێشێ و پشتیوانی لەئاشتكردنه‌وه‌ی كورد‌و دیمه‌شق ده‌كات. پاش ئه‌زموونی تاڵی كورد له‌گه‌ڵ ئه‌مریكییه‌كان، ئاشتبوونه‌وه‌ی كورد‌و دیمه‌شق وه‌ك چاره‌سه‌رێكی په‌سه‌ندكراو خۆی ده‌نوێنێ و له به‌رژه‌وه‌ندیی كورددایه.
له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا هێرشه كتوپڕه‌كه‌ی توركیا هه‌موو كارته‌كانی تێكه‌ڵ كردووە‌و دۆخی سوریای ئاڵۆزتر كردووه. توركه‌كان پێویستیان به سه‌ركه‌وتنێكی خێرایەو ده‌ترسن شه‌ڕه‌كه‌یان لێ ببێ به ته‌ڵه. زۆرتر له‌وه نیگه‌رانن كه رۆژهه‌ڵاتی فورات ببێته یه‌مه‌نێكی تر‌و نه‌توانن به‌ئاسانی لێی ده‌رچن، بۆیه به سه‌ركه‌وتنێكی بچووك رازی ده‌بن. له وتاره‌كه‌یدا له واشنتۆن، مه‌زلوم عه‌بدی وتی كه پلانیان هه‌یه تا یه‌ك ساڵ شه‌ڕ بكه‌ن. ئه‌گه‌ر كوردی سوریا بتوانن ئه‌م پلانه جێبه‌جێ بكه‌ن، توركیا دووچاری شه‌ڕێكی پڕوكێنه‌ر ده‌بێ كه كاریگه‌ریی ئێجگار خراپی له‌سه‌ر ئابوورییه‌كه‌ی ده‌بێ و ده‌ربازبوونیش لێی قورس ده‌بێ.
ئه‌وه‌ی تای ته‌رازووی ئه‌م سیناریۆیه گران ده‌كا، ئه‌وه‌یه كه كه‌س نایه‌وێ توركیا به سه‌ركه‌وتنی گه‌وره لەشه‌ڕه‌كه ده‌رچێ. له‌م هه‌لومه‌رجه‌ی ئێستادا ته‌نانه‌ت مۆسكۆ و دیمه‌شقیش نایانه‌وێ كورد لەیارییه‌كه بێته ده‌رێ. ئه‌مه‌ش رێ بۆ هاتنه ئارای زۆر سیناریۆ خۆش ده‌كا. تاكه لایه‌ن كه له هه‌موو روویه‌كه‌وه زیانمه‌ند ده‌بێ، ئه‌و هێزانه‌ی ئۆپۆزسیۆنی چه‌كداری سوریان كه لەتوركیا مه‌شقیان پێ كراوەو له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی توركیا گه‌ڕاونه‌ته‌وه بۆ رۆژهه‌ڵاتی فورات. سه‌ره‌ڕای هه‌موو شتێك، كوردی سوریا به‌رپه‌رچی هێرشێكی بیانی ده‌ده‌نه‌وه و به‌رگری لەخاكی سوریا ده‌كه‌ن، له‌كاتێكدا كه هێزه چه‌كداره‌كانی ئۆپۆزسیۆن شان به شانی هێزێكی داگیركه‌ر دژی هاووڵاتییانی خۆیان ده‌جه‌نگن، كه ئه‌مه‌ش هیچ مه‌رجێكی نیشتمانپه‌روه‌رییان بۆ ناهێڵێته‌وه. ره‌نگه گونجاوترین سیناریۆ بۆ هه‌موو لایه‌ك ئه‌وه بێ كه نه توركیا سه‌ركه‌وتنی گه‌وره‌ی چنگ كه‌وێ و نه كوردیش رووبه‌ڕووی تێكشكانێكی كه‌مه‌رشكێن ببێ.