پاش دوو ساڵ لەئه‌نجامدانی ئه‌و ریفراندۆمه‌ی كه ئامانجی خوازراوی لێ نه‌كه‌وته‌وه، كاتی ئه‌وه هاتووه كه به شێوه‌یه‌كی زانستی، بابه‌تییانه و بێلایه‌نانه هه‌ڵسه‌نگاندنی بۆ بكرێ و په‌ندی پێویستی لێ وه‌ربگیرێ.
سه‌رنجڕاكێشترین خاڵ له‌م رووه‌وه ئه‌وه‌یه كه سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد، له سه‌ره‌تاوه تا كۆتایی، هه‌موو پێشنیاره‌كانی ئه‌نجام نه‌دانی ریفراندۆمی ره‌تكرده‌وه، له‌كاتێكدا كه فشارێكی زۆری ناوخۆیی و ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی بۆ هاندانی سه‌ركردایه‌تیی كورد بۆ نه‌رمی نواندن له‌م بابه‌ته له‌ئارادا بوو.
كه‌ش و هه‌وای رۆژگاری ریفراندۆم زۆر له كه‌ش و هه‌وای رۆژگاری قه‌یرانی كوێت ده‌چوو، كاتێك سه‌ركردایه‌تیی عیراق، تا كۆتایی، پێی له‌سه‌ر نه‌كشانه‌وه له كوێت داگرت و به‌رپه‌رچی هه‌موو فشاره‌كانی دایه‌وه. سه‌ركردایه‌تیی عیراق ده‌یتوانی به كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وته‌وه له كوێت بكشێته‌وه، به‌ڵام له‌به‌ر هۆیه‌ك كه تا ئێستا روون نییه، ئه‌و سه‌ركردایه‌تییه هه‌موو ده‌رفه‌ته‌كانی یه‌ك له‌دوای یه‌ك به‌فیڕۆ دا‌و له كۆتاییدا به‌ده‌ست به‌تاڵی و تێكشكاوی له كوێت كشایه‌وه.
سه‌ره‌ڕای جیاوازیی هه‌لومه‌رج و ئامانجه‌كان، به‌كرده‌وه لێكچوونێكی سه‌رنجڕاكێش له‌نێوان قه‌یرانی ساڵی 1990ی كوێت و قه‌یرانی ساڵی 2017 ی ریفراندۆمی كوردستاندا هه‌یه. كوردستانیش به‌رامبه‌ر به دواخستنی ریفراندۆم كۆمه‌ڵێك ده‌ستكه‌وتی چنگ ده‌كه‌وت، له‌وانه كه گرنگترینیانه، به فیدراسیۆن كردنی په‌یوه‌ندیی نێوان كوردستان و به‌غدا، وه‌ك له نامه‌كه‌ی وه‌زیری ده‌ره‌وه‌ی ئه‌مریكا ریكس تیله‌رسۆن دا هاتبوو كه بژارده‌ی فراوانكردنی فیدراڵیزم و هێنانه‌ئارای سیستمی كۆنفیدراڵ و ته‌نانه‌ت سه‌ربه‌خۆییشی (له‌كاتی به‌ئه‌نجام گه‌یشتنی دانوستان) پێشنیار كردبوو.
لانی كه‌م كوردستان ده‌یتوانی، به‌رامبه‌ر به دواخستن یان ده‌ستهه‌ڵگرتن له ریفراندۆم، مه‌رجه‌كانی خۆی سه‌باره‌ت به ناوچه جێناكۆكه‌كان و قه‌رزه كه‌ڵه‌كه‌بووه‌كانی سه‌ر حكومه‌تی هه‌رێم و مه‌سه‌له‌ی فرۆشتنی نه‌وت به‌بێ هه‌ماهه‌نگی له‌گه‌ڵ به‌غدا، به‌سه‌ر حكومه‌تی فیدراڵ‌دا بسه‌پێنێ.
سه‌ركردایه‌تیی سیاسیی كورد له‌و بڕوایه‌دا بوو كه هیچ كاتێك به‌قه‌د ئه‌و كاته له‌بار نییه بۆ ریفراندۆم، بۆیه زۆر به‌په‌له بوو بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم. به‌ڵام ئاخۆ راسته ئه‌و كاته له‌بارترین كات بوو بۆ ریفراندۆم؟ له‌دیدی سه‌ركردایه‌تیی كورده‌وه، عیراق له شه‌ڕی دژی داعش ته‌واوی هێزی سوپایی خۆی له‌ده‌ستداوه، له‌كاتێكدا عیراق له گه‌رمه‌ی شه‌ڕی داعشدا توانیبووی هێزی خۆی مۆدێرنێزه بكاته‌وه و ده‌ستپێشخه‌ری به‌ده‌ست بهێنێته‌وه. په‌ی نه‌بردن به‌م راستییه، وای له سه‌ركردایه‌تیی كورد كرد بژارده‌ی روودانی شه‌ڕ له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی عیراق، به ته‌واوی له ئه‌جیندای خۆی بسڕێته‌وه. هه‌ر ئه‌مه‌ش بوو كه وای لێ كردبوو باوه‌ڕی ته‌واوی به‌وه هه‌بێ كه عیراق سه‌ركێشیی هێرشكردن ناكات و هیچ ناوچه‌یه‌كی پێ ناگیرێته‌وه.
له‌به‌رامبه‌ردا، هێزی پێشمه‌رگه هێشتا پێداویستییه‌كانی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی چه‌كداری بۆ دابین نه‌كرابوو. هیچ حیسابێك بۆ ئه‌وه نه‌كرابوو كه هێزی پێشمه‌رگه رووبه‌ڕووی هێزێك ده‌بێته‌وه، كه گورزی گورچكبڕی له داعش داوه و هه‌موو ناوچه‌كانی لێ پاك كردۆته‌وه و به وره‌یه‌كی به‌رزه‌وه خۆی بۆ جه‌نگێكی تر ئاماده كردووه.
باوه‌ڕی ته‌واوی سه‌ركردایه‌تیی كورد به تیۆریی ((شه‌ڕ روونه‌دان)) ئه‌نجامی كاره‌ساتباری لێكه‌وته‌وه. به‌هۆی ئه‌م تیۆرییه‌وه، له هیچ به‌ره‌یه‌كی شه‌ڕدا ئه‌گه‌ری شكان و كشانه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه له‌به‌رچاو نه‌گیرا و هیچ پلانێك بۆ كاتی ته‌نگانه دانه‌نرا. هه‌ر به‌هۆی ئه‌مه‌وه به‌ره‌كانی شه‌ڕ له شنگاله‌وه تا خانه‌قین، یه‌ك له‌دوای یه‌ك، به ئاسانی هه‌ره‌سیان هێنا.
له‌ڕووی سیاسیه‌وه، تیۆریی ((قۆستنه‌وه‌ی هه‌ل)) ره‌نگدانه‌وه‌ی زۆری له‌سه‌ر میتۆدی بیركردنه‌وه‌ی سه‌ركردایه‌تیی كورد هه‌بوو. بیری زاڵ ئه‌وه بوو كه عیراقی تازه ده‌رچوو له شه‌ڕی داعش، له‌خۆی رانابینێ خۆی بگلێنێته شه‌ڕێكی دژوارتر به درێژایی هه‌زار كیلۆمه‌تر له‌گه‌ڵ كورد. بۆیه پێویسته هه‌له‌كه بقۆزرێته‌وه و كورد به ده‌ستكه‌وتی ریفراندۆمه‌وه رووبه‌ڕووی عیراقێكی پڕوكاو ببێته‌وه. ئه‌م تێڕوانینه یه‌كێ له سه‌رچاوه سه‌ره‌كییه‌كانی تیۆریی گونجاویی كات بۆ ئه‌نجامدانی ریفراندۆم پێكدێنێ.
پاش دوو ساڵ له ریفراندۆم، ئێستا ده‌زانین كه ریفراندۆمه‌كه هیچ پشتیوانییه‌كی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تیی بۆ دابین نه‌كرابوو، هه‌روه‌ك هیچ به‌رنامه‌یه‌ك بۆ چۆنێتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی ئابڵوقه‌ی ئابووری نه‌بوو. ئێستا ده‌زانین سه‌ركردایه‌تیی كورد پێی وابووه پشتیوانیی ناوچه‌یی و نێوده‌وڵه‌تی هیچ بایه‌خێكی نییه، سنوور داناخرێ و شه‌ڕیش ناقه‌ومێ. پێی وابوو ده‌شێ پشتیوانیی نێوده‌وڵه‌تی دوا بكه‌وێ، به‌ڵام له كۆتاییدا به شێنه‌یی دێته‌دی، ئابڵوقه‌ی ئابووریش هه‌ر هه‌ره‌س دێنێ و سنووریش بۆ هه‌تاهه‌تایه به داخراوی نامێنێته‌وه، به‌ڵام به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئه‌وه به‌هه‌ند وه‌رنه‌گیرابوو كه ستراتیجی عیراق نه له‌سه‌ر داخستنی سنوور دامه‌زرابوو نه له‌سه‌ر ئابڵوقه‌ی ئابووری، به‌ڵكو له‌سه‌ر یه‌كلاكردنه‌وه‌ی عه‌سكه‌ریی ته‌واو دامه‌زرا بوو.
هه‌ر به‌هۆی ئه‌و ستراتیجه‌وه، عیراق هه‌موو ئامانجه‌كانی به‌دیهێنا و ریفراندۆم به هیچ نه‌گه‌یشت.