-2- له چه‌ندان
چونكه هه‌وڵ و كۆشش بۆ وزه‌ی نه‌ته‌وه‌یی كوردستان و ئه‌زموونی هه‌ڵه و چه‌وتی و تاقیكردنه‌وه و ئینجا بیركردنه‌وه‌ی قوڵ له ماكی رزگاری كوردستان پێش ئه‌م دامه‌زراوانه‌ی ئه‌مرۆ و پێش شۆرش و ئامرازه‌كانی تری خه‌باتی هه‌مه‌لایه‌نه كه‌وتووه.
به‌م مانایه بزووتنه‌وه‌كه ئهسڵەو ئه‌وانی تر لەشۆڕش و له حزب و دامه‌زراوه‌كان لق و پۆپی ترن، ره‌وایه‌تی و جه‌دوای خۆیان له‌مه وه‌رده‌گرن. بزووتنه‌وه‌كه ئه‌سڵه و ئه‌وانیتر داهێنراوی دواتر هاتوون و بێگومان له بزووتنه‌وه قه‌دیمتر خودی كوردستان و خاوه‌ندارێتی گه‌لی كوردستانه له‌و نیشتمانه. مه‌علومه له‌و رۆژه‌وه‌ی گه‌لی كوردستان بیری له رزگاری كوردستانه‌كه‌ی خۆی كردۆته‌وه و ده‌ستی كردووه به جموجۆڵ ئیتر له‌وێوه ده‌توانین بێژین سه‌ره‌تای بزووتنه‌وه‌كه ده‌ست پێده‌كات و كوردستان خاوه‌نی راسته‌قینه‌ی خۆی بۆ په‌یدا ده‌بێت كه ڕایده‌گه‌یه‌نێت داگیركه‌ران له‌ژێر هه‌ر ناونیشان و تایتلێكدا بن داگیركه‌ر و بێگانه‌ن. بزووتنه‌وه‌كه له مه‌نگه‌نه‌ی هه‌راشبوون و كه‌ڵكه‌ڵه‌ی په‌یدابوون سه‌ره‌تا داوای شێوه‌یه‌كی تری په‌یوه‌ندی و شه‌راكه‌ت و داڕشتنه‌وه‌ی خاوه‌ندارێتی و موڵكیه‌تی نیشتمانی كوردستان ده‌كات له‌گه‌ڵ شه‌ریكه داسه‌پێنراوه‌كانی به ناوی جیاجیاوه كوردستانیان قووت داوه ئینجا ئه‌وه ده‌بێته سه‌ره‌تای خۆناساندن و ئه‌ویتر ناسین و ناساندن و ده‌بێته سه‌ره‌تای داخوازی بۆ داڕشتنه‌وه‌یه‌كی تری ره‌وا و عادیلانه‌ی خاوه‌ندارێتی و موڵكیه‌تی ئه‌م خاكه. لێره‌وه ناساندنی مێژووی ئه‌م خاكه و خه‌ڵكه‌كه‌ی و خاوه‌نه‌كانی له مه‌سه‌له‌یه‌كی جوگرافی رووت و هه‌قایه‌تی مێژووییه‌وه ده‌بێته ئامراز و دهسكهلایهكی شه‌ڕكردن له سه‌ر خاوه‌ندارێتی و ههقداری له‌سه‌ر ئه‌و نیشتمانه و به‌ڵگه‌ی كۆنینه‌یی و له‌سه‌ر وه جواب هاتنی خاوهندارییانه.
ده‌ستنیشانكردنی ئه‌م پاش و پێشنینهییه داهێنراوێكی تازه نییه كه هه‌ر (بزخگك) ی پێ بناسرێته‌وه و ئیتر ته‌واو. ئه‌گه‌رچی له‌پێشدا واقیعێكه هه‌یه، بیری لێ ده‌كرێته‌وه و ئه‌و بیره گه‌ڵاڵه ده‌بێ و له مه‌نزومه‌یه‌كی فیكری دا خۆی ده‌رده‌خات، بۆیه سه‌ره‌تا كوردستان هه‌یه ئینجا جوله‌ی بۆ ده‌كرێت و ئینجا ئامراز و دامه‌زراوه‌ی بۆ دابین ده‌كرێت و ئینجا به ته‌كامولی ئه‌و ئامرازانه هیلالی بزووتنه‌وه‌كه رۆشن ده‌بێته‌وه و كارێك ده‌كات وه‌ك ئه‌وه وا بێ كورد و كوردستان له ئاسمان و له‌سه‌ر زه‌وی و نێوانهكهیان خاوه‌نی خاوه‌ندارێتی و مهرجهعیهتێكی دیموكراسیی و ئازادیخوازانه بێت تا له دوا لوتكه‌ی مافی چاره‌نووسی بێ ئهملاوئهلای كوردستان ده‌گیرسێته‌وه.
****
دروستكردنی بیوگرافیایهكی مێژوویی بۆ (بزخگك) هه‌ر ویستێكی ئاشنابوون و ئاشنا كردن به (مێژوو) نییه، به‌قه‌ده‌ر ئه‌وه‌ی هه‌وڵێكه بۆ تێگه‌یشتن له‌و دیارده جیایانه‌ی پاشان له ره‌وتی بزووتنه‌وه‌كه و هه‌ندێك جاریش ته‌نانه‌ت له ره‌وتی به‌سه‌رهاته‌كانی كوردستان و ده‌وروبه‌ری له عیراق و عه‌جه‌م، ئێران و توران روو ده‌ده‌ن و دووباره ده‌بنه‌وه. ڕاسته كوردایه‌تی و بزووتنه‌وه‌كه‌ی خاس و خاسیه‌تی خۆمانه و خه‌رجی و قوربانییه‌كی زۆری بۆ دراوه تا دروست بێ و كامڵ بێت، به‌ڵام له‌و ره‌وته دوورودرێژه‌دا خۆ بزووتنه‌وه‌كه دابڕاو نه‌بووه له كاریگه‌ری و كارتێكردن. باهۆز و شنه‌بای فیكر و سیاسه‌ت و دامه‌زراوه‌ی تری به‌سه‌ردا هاتووه، پێی حهساوهتهوهو بوژاوهته و پێی نه‌خۆش كه‌وتووه و له‌ڕ و لاوازیش بووه. تێكه‌ڵی بژارده سیاسی و گوشاره جیاجیاكان بووه و هه‌وڵی داوه شوێنی خۆی بكاته‌وه و هه‌وڵدراوه ئیحتوا بكرێت. یان كون بكرێت و درزی تێبخرێت و ئه‌ویش هه‌وڵی داوه مه‌ناعه‌تی پێویست بۆ مانه‌وه و گه‌شه‌ی خۆی دابین بكات.
خۆ كورد و نیشتمانه‌كه‌شی، كوردستان، وه‌ك هه‌ر نه‌ته‌وه و نیشتمانێكی تر به‌شێك له‌م كاریگه‌ریانه‌ی پێ خۆش بووه و مامه‌ڵه‌ی له‌گه‌ڵ كردووه، بۆیه لای چه‌سپاوه. به‌شێكی به‌دڵ نه‌بووه، به زه‌بری هێز و ده‌سترۆیشتوویی نه‌یاره‌كانی به‌سه‌ریدا سه‌پاوه. به‌نده بۆ باشتر لێكتێگه‌یشتن ئه‌وی سه‌پاوه ناو ده‌نێم مۆتۆربهكراوه و ئه‌وی چه‌سپاوه ناو ده‌نێم زاخاو دراوه. هیچ نه‌بێ بۆ جیاكردنه‌وه‌ی ئه‌قڵ و ته‌ن له‌وه‌دا چهسپاوێكی به‌دڵبوو له مێشك ده‌چه‌سپێ كه شوێنی كاروباری ئه‌قڵه و سهپاوێكی به‌دڵنه‌بوو تووشبوونێكه ته‌ن ده‌گرێته‌وه. حه‌تا ئه‌گه‌ر زیانی هه‌بێ بۆ خودی كورد و بزووتنه‌وه‌كه‌ی.

پێداچوونه‌وه‌یه‌ك بۆ شرۆڤه‌ی زیاتر
بۆ نموونه له وێستگه‌ی گه‌شه‌ی ره‌وتی چه‌پدا، له كوردستان و عیراق و ناوچه‌كه، بزووتنه‌وه‌كه‌مان به‌رخوردی له‌گه‌ڵ چه‌پ هه‌بووه، چ به ڕه‌تكردنه‌وه، چ به تهفاعولكردن له‌گه‌ڵی و چ به له ئامێزگرتن و دروستبوونی ره‌وتی چه‌پی كوردستانیی. چه‌پی عیراقی و چه‌پی ئینترناسیونال، چه‌پی ناوچه‌یی و هه‌رێمی و چه‌پی سه‌رتاسه‌ری كوردستان. كه به‌داخه‌وه هه‌ندێك جار له بری ره‌چاوكردنی خاڵی هاوبه‌ش، كه ده‌كرا بخرابایه‌ته خزمه‌تی روباره گه‌وره‌كه‌ی بزووتنهوهكهمانهوه، به‌ریه‌ككه‌وتنه فیكرییه‌كان و بژارده سیاسییه‌كان له‌گه‌ڵ یه‌كتری به‌ره‌و توندییان بردووه و نه‌یانتوانیوه رێوشوێنی پێكه‌وه هه‌ڵكردن بدۆزنه‌وه. فرمێسك و ئاره‌قێكی زۆر به هه‌ده‌ر دراوه كه هه‌ر ده‌بێ دڵی خۆ به‌وه بدرێته‌وه سا به‌ڵكو پێشتر ده‌رسێك بۆ فێربوون به‌ده‌ست هاتبێت و ململانێی رابردوویه‌ك رۆیشتبێت و نه‌گه‌رێته‌وه.
له وێستگه‌ی تردا، با دره‌نگیش بێت، ره‌وتی ئیسلامیی و بزاڤی ئیسلامیی سیاسی به‌رخوردی له‌گه‌ڵ كوردایه‌تی و حزبه‌كانی كردووه. له‌پێشدا ئیسلامی خالس و ئینجا تێكه‌ڵه‌یه‌ك له ئیسلامه‌تی و واقیعی داسه‌پاوی عیراق و ئینجا ئیسلامێكی كوردایه‌تی پێ به پێ گه‌ڵاڵه بوون. هه‌وڵێكیش هه‌یه یان بۆ ئیسلامێكی كوردستانی یان هیچ نه‌بێ مۆتۆربهكردنی بزاڤه ئیسلامییه‌كه به بژارده‌ی كوردستانی. لێره بۆیه ده‌ڵێین ره‌وتی دره‌نگ وه‌خته له‌به‌ر ئه‌وه نا كه ره‌چاوی كۆنینهیهكهی ئیخوانی عیراقی، له موسڵ بۆ كه‌ركوك تا هه‌ڵه‌بجه، ناكه‌ین، به‌ڵكو له‌به‌رئه‌وه‌ی ئیسلامییه‌كان خۆشیان وه‌ك ده‌ستپێكی كاریگه‌ر ده‌ورانی پێش كیمیابارانی هه‌ڵه‌بجه و ئاواره‌یی بۆ ئه‌ودیو سنووری باشوری كوردستان به وێستگه‌یه‌كی چۆنایه‌تی تێكه‌ڵبوون له‌گه‌ڵ بزووتنه‌وه‌ی ناسیونالیستی، له‌سه‌رده‌می شۆرشی نوێ، ده‌زانن. له گه‌لی كوردی موسڵمانه‌وه بۆ ناكۆكی و ئینجا سازان له‌گه‌ڵ حزبه‌كانی شۆرش و كوردایه‌تی تا چوارچێوه‌ی روو له گه‌شه‌ی كوردستانێتی، ره‌وتی ئیسلامیی سیاسیی له كوردستان هه‌یه و بۆته واقیعێك كه هه‌م خۆشیان و هه‌م بزووتنه‌وه‌كه‌ش به ره‌نگه نه‌ته‌وه‌ییه موجهرهدهكهی ده‌بێ حسابی بۆ بكه‌ن و چه‌تره‌كه‌ی بۆ هه‌ڵبده‌ن و به‌شدارییان فراوان بكه‌ن له چوارچێوه‌ی (ململانێ و هاوكاری) كه ناكۆكی سه‌ره‌كی و ناكۆكی لاوه‌كی هێزه‌كانی ناو ئه‌و چه‌تره‌یه.
له په‌نا ره‌وته ئایدیۆلۆژییه‌كانی هاتوون و كاریگه‌ریان له‌سه‌ر بزووتنه‌وه‌كه داناوه. هه‌م له‌رووی جوگرافیای كارتێكردن، هه‌م له‌رووی ره‌نگ و سه‌نگی ته‌یفه جیاجیاكاندا، ره‌وتی دیكه‌ش پۆلێنكراون، بۆ نموونه:
-كوردایه‌تی موحافه‌زه‌كار كه جاران وه‌ك تانه پێی ده‌گوترا كۆنه‌په‌رستی، یان عه‌شایه‌ری و بنه‌ماڵه‌یی. ڕاستێكه‌ی زه‌حمه‌ته موحافهزهكاری ته‌نها له ناوهێنانی كۆنه‌په‌رستی و شتی وا دا كورت بكرێته‌وه. موحافهزهكاری بژارده‌یه‌كی سیاسیی و ته‌نانه‌ت فیكریشه كه ده‌شێ له چوارچێوه‌ی بزاوتی كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیی و كه‌لتوری هه‌ر وڵاتێكدا هه‌بێت كه ئه‌وه‌نده‌ی ئاماژه‌یه بۆ ژیری سیاسی و خاوه‌خاوی كردار له كۆمه‌ڵگه‌یه‌كدا له‌ژێر جه‌بری به‌سه‌رهاته‌كانی توانه‌وه و هه‌ڕه‌شه‌ی نه‌یاران و داگیركه‌رانه ئه‌وه‌نده نابێ هه‌ر وه‌كو ترسنۆكی و خۆپارێزی بخوێنرێته‌وه.
-كوردایه‌تی پێشكه‌وتنخواز، ده‌سته‌واژه جوان و جێ دڵخوازه‌كه‌ی مام جه‌لال بۆ دیاریكردنی ره‌وتی یه‌كێتی نیشتمانی كوردستان له‌ناو كوردایه‌تیدا.
ئه‌م ده‌سته‌واژانه و هی دیكه‌ی وه‌ك كوردایه‌تی شۆرشگێر، كوردایه‌تی زاخاو دراو به بیروباوه‌ڕی شۆرشگێرانه كه به‌شێكی ئهدهبیاتهكانی مام جه‌لال و یه‌كێتی بوو له‌سه‌رده‌می رۆمانسی شۆرشی نوێ‌دا به‌ڵگه‌یه‌كی ڕاست و ڕه‌وانه كه ئه‌سڵه‌ن شۆرشی نوێ مه‌به‌ستی نه‌بووه ئه‌وانی تر بسرێته‌وه، به‌ڵكو به‌م ناولێنانه هه‌م په‌یوه‌ستی نێوان جاران و ئه‌و رۆژه‌ی خۆی ده‌رخستووه و هه‌م به‌و خۆجیاكردنهوهیه وتویه‌تی خه‌ڵكی تر و هێزی تریش هه‌ن كه ئه‌وانیش كوردایه‌تی ده‌كه‌ن. با له ئێمه‌ش جیاواز بن یان وه‌كو ئێمه باشی لێ نازانن و باشی ناكه‌ن. خۆزگه ئه‌م ئه‌ده‌بیاته له هه‌ردوو ته‌ره‌فه‌وه ژینگه‌یه‌كی له‌باری بۆ برهخسابایه باشتر بوو خوێن و خوێ تێكه‌ڵ بكرێن.