هه‌موو جارێك كه باغر ده‌بین و لوتمان ده‌چێته ئاسمان گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ بەبیرمان دێنێته‌وه كه ئێمه هێشتا لەسهرهتاین و پردی سیراتی هه‌ڕه‌شه‌مان تێنه‌په‌ڕاندووه.
به‌و هه‌موو ته‌جره‌به‌ی ههڵەو ڕاست، چه‌وتی و راستكردنه‌وه‌ی بێ هوده‌وه كه ده‌رسی لێوه‌رناگرین هه‌موو جارێك گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ قه‌تماغه‌ی برینه‌كان ههڵدهداتهوەو پێمان ده‌ڵێت هێشتا زامێكتان ساڕێژنهكردووەو ئێوه هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی ئه‌نفال و كیمیابارانن و هه‌ر نه‌ته‌وه‌ی تینووی ئاوی ژیانن، كه‌چی خۆتان لێ بۆته نه‌ته‌وه‌ی نه‌وت فرۆش بەههرزانی و كه‌شتی غرورتان گه‌یشتۆته كه‌شكه‌لانی فه‌له‌ك.
هه‌موو جارێك ههڵەو په‌ڵه‌ی حوكمڕانی، ته‌زویرو تهشهیرو بێ باكی وامان لێده‌كات وا بزانین لەخهم ره‌خسیوین و هه‌موو شتێك ته‌واوو بێ عه‌یبه. كه‌چی له‌ناكاو گۆڕێكی به‌كۆمه‌ڵ له سه‌ماوه-وه هه‌واڵ دێنێ بەفهرشی سورو فه‌رشی كاشانی حوكمرانی نییه، ئێوه هێشتا دوا قسه‌تان له‌سه‌ر رابردووی خۆتان نه‌كردووەو هێشتا ده‌روازه‌ی چوونه مێژووتان بۆ نه‌كراوه‌ته‌وه.
هه‌موو جارێك ئێسك و پروسكی مردووه‌كانمان به بیرمان دێنێته‌وه خۆ به مانشێتی درۆ‌و ستوون نووسی فاڵگره‌وه نییه كه وا لەخۆتان گۆڕاون شه‌ڕتانه له‌سه‌ر كورسی و مه‌قام و مه‌قال. تومه‌ز ئێمه هێشتا نه‌ته‌وه‌یه‌كین له‌سه‌ر كاغه‌زێكی رزیوی مێژوو كه له‌گه‌ڵ سه‌عات ومهمه شووشەو دارهدارای منداڵیمان له‌و سه‌حرای سه‌ماوه‌دا نێژراوه.
ده‌رس و ده‌وری مێژوو چی بكا كه ئێمه هه‌موو جارێك به‌ڵگه‌ی زیندوومان ده‌خه‌نه به‌رده‌ست له‌سه‌ر لوتبه‌رزی و باغربوونمان، له _ملوك تهوائفی _ ی و شه‌ڕه ده‌نووك و شه‌ڕه گه‌ڕه‌كمان هیچ فایده‌ی نییه له‌گه‌ڵمان، بۆیه به به‌ڵگه‌ی مردوویی خۆمان، به به‌ڵگه‌ی گۆڕی به‌كۆمه‌ڵی هیواو ئاواته‌كانمان ده‌خه‌نه‌وه به‌رده‌ست.
نه‌ته‌وه‌یه‌ك له‌ژێر سه‌حرای سه‌ماوه نێژرابێ ده‌ربازی نابێ ئه‌گه‌ر به ته‌گبیری ورد ئێسك و پروسكی خۆی كۆنه‌كاته‌وه و به ته‌گبیری ورد به‌رنامه بۆ ئایندهی خۆی دانه‌نێ.
نه‌ته‌وه‌یه‌ك لەزوڵم ودیكتاتۆری و داگیركاری رزگاری نابێ ئه‌گه‌ر لەزوڵم و سته‌می رۆژهه‌ڵاتی خۆی رانهپسكێنێ.
ده‌رسێ لەئاسمانهوه نایه كه خوا كێ‌و نه‌بینێ به‌فری تێناكا، ده‌رس له سه‌حرای شاراوه‌ی سه‌ماوه‌وه دێت.