سەرۆك وه‌زیرانی عیراق عادل عه‌بدولمه‌هدی تا 31ی ئه‌م مانگه مۆڵه‌تی به‌هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبی داوه تا خۆیان بخه‌نه ژێر فه‌رمانی سوپاوه. ئه‌م بڕیاره به‌مانای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی هێزه‌كانی حه‌شد نایه‌ت، به‌ڵام ده‌توانێ جموجوڵ و سه‌ربه‌خۆییان كه‌مبكاته‌وه. ئه‌مه‌ش به‌م واتایه دێت كه بڕیاره‌كه له‌ناوه‌ڕۆكدا گۆڕانێكی زۆر به‌سه‌ر پێگه‌ی حه‌شددا ناهێنێ. له‌م سه‌روبه‌نده‌دا پرسیاره جه‌وهه‌رییه‌كه ئه‌وه‌یه كه ئه‌گه‌ر حه‌شد تا 31 ی مانگ پابه‌ندی فه‌رمانه‌كه نه‌بوو، سەرۆك وه‌زیران چی ده‌كات؟
حه‌شد به‌پێی یاساكانی عیراق به‌شێكی گرنگی سیستمی به‌رگری عیراق پێكدێنێ و هه‌رچه‌ند زۆرینه‌ی هێزه‌كه له‌شیعه پێكدێ، به‌ڵام رێژه‌یه‌كی به‌رچاوی پێكهاته‌كانی تری له‌خۆگرتووه‌و ئه‌سته‌مه عیراق تا چه‌ند ساڵێكی تر به‌بێ حه‌شد بتوانێ به‌رگری له‌خۆی بكات. زۆربه‌ی ناوه‌نده سیاسییه‌كان بڕیاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی به‌سه‌ركێشی ده‌ده‌نه قه‌ڵه‌م، چونكه عه‌بدولمه‌هدی له‌بنه‌ڕه‌تدا سەرۆك وه‌زیرانێكی به‌هێز نییه‌و سه‌رچاوه‌ی به‌رده‌وامبوونی له‌فه‌رمانڕه‌واییدا، زۆرتر بۆ پشتیوانیی فراكسیۆنی فه‌تح ده‌گه‌ڕێته‌وه كه هادی عامری سه‌رۆكایه‌تیی ده‌كات و زۆربه‌ی هێزه‌كانی حه‌شدیش له‌و بنه‌مادا سه‌ر به‌فراكسیۆنه‌كه‌ی هادی عامرین.
مه‌ته‌ڵه‌كه له‌وه‌دایه كه چۆن سەرۆك وه‌زیرانێكی لاواز ده‌توانێ رووبه‌ڕووی یه‌كێ له‌گه‌وره‌ترین فراكسیۆنه‌كانی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران ببێته‌وه؟ هه‌ندێ له‌سه‌رچاوه‌كان باس له‌وه ده‌كه‌ن كه سیستانی چرای سه‌وزی بۆ عه‌بدولمه‌هدی هه‌ڵكردووه بۆ ئه‌وی بكه‌وێته گه‌ڕ بۆ ده‌سته‌مۆكردنی هێزه‌كانی حه‌شد. ئه‌وه‌ی كه پشتیوانی له‌دروستیی ئه‌م هه‌واڵه ده‌كات ئه‌وه‌یه كه ژماره‌یه‌كی زۆری گروپه‌كانی شیعه، له‌وانه موقته‌دا سه‌در، به‌خۆشحاڵییه‌وه پێشوازییان له‌بڕیاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی كردووه‌و نه‌ك هه‌ر دژی نه‌وه‌ستاونه‌ته‌وه، به‌ڵكو ئاماده‌یی ئه‌وه‌شیان ده‌ربڕیوه كه میلیشیاكانی خۆشیان بخه‌نه ژێر فه‌رمانی سوپاوه. لێره‌دا ئه‌و پرسیاره قوت ده‌بێته‌وه كه بۆچی سیستانی خوازیاره ته‌نگ به هێزه‌كانی حه‌شد هه‌ڵچنێ، له‌كاتێكدا ئه‌و هێزانه له‌سه‌ر داوای ئه‌و، بۆ به‌رپه‌رچدانه‌وه‌ی داعش، پێكهێنراون؟ ئه‌گه‌ر عه‌بدولمه‌هدی له‌بڕیاره‌كه‌یدا پشتیوانیی سیستانی به‌ده‌ست نه‌هێنایه، به‌دڵنیاییه‌وه له‌خۆی رانه‌ده‌بینی بڕیارێكی وا ده‌ربكات. به‌ڵام ده‌بێ ئه‌وه له‌به‌رچاو بێ كه له‌هه‌لومه‌رجی عیراقدا‌و سه‌ره‌ڕای تۆكمه‌یی پێگه‌ی سیستانی، مه‌رج نییه هه‌موو بڕیاره‌كانی سیستانی ده‌قاوده‌ق و ده‌م و ده‌ست و به‌تێكڕایی جێبه‌جێ بكرێت.
ره‌نگه هۆی ده‌ركردنی بڕیاره‌كه په‌یوه‌ندیی به‌ململانێی ئه‌مریكا – ئێرانه‌وه هه‌بێ، به تایبه‌تی كه له‌كاتی هه‌ر روبه‌ڕوبوونه‌وه‌یه‌كی چه‌كدار له نێوان ئه‌مریكاو ئێران‌دا، عیراق یه‌كێ له‌گۆڕه‌پانه گه‌رم و گوڕه‌كه‌ی ئه‌و ململانێیه ده‌بێت و هێزه عیراقییه لایه‌نگره‌كانی ئێران ده‌توانن شوێنه دپلۆماتكاری و عه‌سكه‌رییه‌كانی ئه‌مریكا له‌ناو عیراق بكه‌ن به‌ئامانج. ئه‌گه‌ر ئه‌م مه‌سه‌له‌یه به‌هه‌ند وه‌ربگیرێ، ده‌بێ له‌و گۆشه نیگایه‌وه سه‌یری بڕیاره‌كه بكرێ كه هه‌وڵێكه له‌لایه‌ن سیستانییه‌وه یاخود له‌لایه‌ن عه‌بدولمه‌هدییه‌وه بۆ دوورخستنه‌وه‌ی عیراق له ململانێی ئه‌مریكا-ئێران، هه‌رچه‌ند هیچ گه‌ره‌نتییه‌ك نییه كه جێبه‌جێكردنی بڕیاره‌كه بتوانێ عیراق له‌ململانێی ئه‌مریكا-ئێران دووربخاته‌وه.
تائێستا بڕیاره‌كه دوو لێكه‌وته‌ی هه‌یه. یه‌كه‌میان ئه‌وه‌یه كه فراكسیۆنه شیعییه گه‌وره‌كانی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران خه‌ریكی جموجۆڵێكن بۆ لێكنزیكبوونه‌وه‌و تاووتوێكردنی میكانیزمێكی گونجاو بۆ پێكهێنانی فراكسیۆنه گه‌وره‌كه‌ی ناو ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران. ئه‌مه‌ش خۆی له‌خۆیدا ئاماژه‌یه‌كه بۆ پلانێك بۆ لێخستنی عه‌بدولمه‌هدی و دانانی سەرۆك وه‌زیرانێكی تر كه زۆرتر له‌ژێر هه‌ژموونی فراكسیۆنه شیعییه گه‌وره‌كاندا بێت. ئه‌مه‌ش ده‌شێ چاوه‌ڕوانی ئه‌وه‌ی لێ بكرێ كه گۆڕانێك به‌سه‌ر هاوكێشه سیاسییه‌كاندا بێنێ. دووه‌میان ئه‌وه‌یه كه له‌گه‌ڵ ده‌ركردنی بڕیاره‌كه‌ی عه‌بدولمه‌هدی-دا، دژه‌كانی بڕیاره‌كانی له‌كۆششێكدا بۆ تێكه‌ڵكردنی كارته‌كان و شێواندنی دۆخه، بابه‌تی هێزی پێشمه‌رگه‌شیان هێنایه ناو باسه‌كه‌و داوایانكرد هه‌ر به‌و چاوه‌ی كه سه‌یری هێزه‌كانی حه‌شدی پێ كراوه، سه‌یری هێزی پێشمه‌رگه بكرێ. بۆیه ئه‌گه‌ر بڕیاره‌كه به‌سه‌ر هێزه‌كانی حه‌شددا جێبه‌جێكرا، ره‌نگه فشاره‌كان بۆ سه‌ر عه‌بدولمه‌هدی بۆ فراوانكردنی مه‌ودای بڕیاره‌كه په‌ره بسه‌نن، بۆ ئه‌وه‌ی هێزی پێشمه‌رگه‌ش بگرێته‌وه.
عه‌بدولمه‌هدی له دۆخێكی باش‌دا نییه. ململانێی ئه‌مریكا-ئێران كاریگه‌ریی خراپی له‌سه‌ر پێگه‌كه‌ی ده‌بێ، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر سه‌رۆكی ئه‌مریكا هه‌ڕه‌شه‌كه‌ی بباته سه‌رو هه‌موو جۆره مامه‌ڵه‌یه‌ك له‌گه‌ڵ ئێران له‌ده‌وڵه‌تان قه‌ده‌غه بكات كه ئه‌مه زۆرتر عیراق ده‌گرێته‌وه، كه‌ڕێی پێدراوە له‌په‌راوێزێكی دیاریكراودا درێژه به‌مامه‌ڵه‌كانی له‌گه‌ڵ ئێران له‌بواری وزه‌دا بدات، عه‌بدولمه‌هدی له‌نێوان فشاره‌كانی سیستانی، ئێران، ئه‌مریكا، فراكسیۆنی فه‌تح و هێزه‌كانی حه‌شدی شه‌عبیدا له‌ته‌نگژه‌یه‌كی سه‌ختدایه‌و بەدڵنیاییه‌وه هه‌ر هه‌نگاوێك بنێ، هه‌ر ناتوانێ هه‌مووان له‌خۆی رازی بكات.