بەپێچه‌وانه‌ی هه‌موو ئه‌و هه‌وڵانه‌ی له‌مه‌وبه‌ر بۆ چاره‌سەركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین دراون، ئه‌مجاره هه‌وڵدراوه له‌كه‌ناڵی ئابوورییه‌وه چاره‌سه‌رێكی گونجاو بۆ كێشه‌ی فه‌له‌ستین بدۆزرێته‌وه، ۆرك شۆپه‌كه‌ی هه‌فته‌ی رابردوو كه له‌مه‌نامه‌ی پایته‌ختی به‌حرێن رێكخرا، سه‌رگه‌رمی رێخۆشكردن بوو بۆ كۆتاییهێنان به‌كێشه‌ی فه‌له‌ستین له‌كۆنفره‌نسێكی نێوده‌وڵه‌تیدا كه به‌ۆرك شۆپ ناونراوه، به‌بێ به‌شداریی فه‌له‌ستینییه‌كان. فه‌له‌ستینییه‌كان بایكۆتی ۆرك شۆپه‌كه‌یان كرد‌و له‌گه‌ڵ ئه‌واندا چه‌ند ده‌وڵه‌تێكیش بایكۆتیان كرد، له‌وانه عیراق، كوێت‌و لوبنان.
ئه‌ندازیاری پلانه‌كه راوێژكاری سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (جارید كۆشنه‌ره) كه نزیكه‌ی ساڵێكه باسی پلانێکی ئاشتی بۆ چاره‌سه‌ركردنی ئاڵۆزترین كێشه‌ی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست ده‌كا. به‌ڵام ئه‌وه‌ی كه له مه‌نامه خرایه‌ڕوو، ته‌واوی پلانه‌كه نه‌بوو، به‌ڵكو نیوه‌ی پلانه‌كه بوو. وردتر، نیوه ئابوورییه‌كه‌ی پلانه‌كه خرایه‌ڕوو. نیوه سیاسییه‌كه كه‌س به‌وردی هیچی له‌باره‌یه‌وه نازانێ. ده‌ستپێشخه‌رییه‌كه له‌و روانگه‌یه‌وه هاتووه كه سه‌ره‌تا پلانه‌كه له‌ئابوورییه‌وه ده‌ست پێده‌كاو پاشان رێ بۆ رێگه‌چاره سیاسییه‌كان خۆش بكا.
به‌پێی پلانه‌كه، 176 پڕۆژه بۆ تۆكمه‌كردنی ژێرخانی ئابووری‌و گەشتوگوزارو كشتوكاڵ‌و فێركاری له‌ناوچه فه‌له‌ستینییه‌كان جێبه‌جێ ده‌كرێ‌و كۆنفره‌نسه‌كه لەهه‌وڵی ئه‌وه‌دایه سندوقێكی وه‌به‌رهێنانی 50 ملیار دۆلاری له‌ماوه‌ی 10 ساڵدا دابمه‌زرێنێ. له‌و 50 ملیار دۆلاره، 28ی بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان ده‌بێ، 7,5 بۆ ئوردن، 9 بۆ میسر و 6 بۆ لوبنان.
لاوازترین خاڵی پلانه‌كه له‌وه‌دایه كه ئه‌م وه‌به‌رهێنانه ده‌كه‌وێته پاش رێكه‌وتنی سیاسی. ئه‌مه‌ش به‌م واتایه كه له‌م كێشه ئاڵۆزه‌دا سیاسه‌ت پێش ئابوورییه‌و سه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه به‌نده بەڕێگه‌چاره‌ی سیاسی، به‌تایبه‌تی كه ململانێی فه‌له‌ستینییه‌كان‌و ئیسرائیل ململانێیه‌كی سیاسییه نه‌ك ئابووری. لەكێشه‌یه‌كی وه‌ك كێشه‌ی فه‌له‌ستیندا كه ته‌مه‌نی نزیكه‌ی سه‌د ساڵه، ئابووری لەهه‌ر پلانێكی ئاشتیدا فاكته‌رێكی یاریده‌ده‌ره نه‌ك فاكته‌رێكی یه‌كلاكه‌ره‌وه. بۆیه پێشخستنی ئابووری لەكێشه‌یه‌كی وادا ئومێدی له‌سه‌ر هه‌ڵناچنرێ‌و تاكه چاره‌سه‌ری گونجاو چوونه ناو مه‌سه‌له‌كه‌یه لەده‌رگای سیاسه‌ته‌وه نه‌ك لەده‌رگای ئابوورییه‌وه.
پلانه‌كه زۆر كه‌لێنی تێدایه، تا ئێستا به‌شداربووانی كۆنفره‌نسه‌كه نازانن پلانه‌كه چ هه‌ڵوێستێكی به‌رامبه‌ر بەپێكهێنانی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین هه‌یه‌و هه‌روه‌ها نازانن ئه‌گه‌ر پلانه‌كه پشتیوانی لەدامه‌زراندنی ده‌وڵه‌تی فه‌له‌ستین بكا، ئه‌و ده‌وڵه‌ته چ سنوورێكی ده‌بێ، هه‌روه‌ك نه‌زانراوه چاره‌نووسی جۆلان چی ده‌بێ‌و شاری قودس چی به‌سه‌ر دێ.
له‌ڕاستیدا به‌شداریی شانده عه‌ره‌بییه‌كان لەكۆنفره‌نسه‌كه‌دا زۆر ساردوسڕ بوو. هیچ كام له‌و شاندانه نازانێ چاره‌نووسی ده‌ستپێشخه‌رییه كۆنه‌كه‌ی عه‌ره‌ب سه‌باره‌ت به داننان به ئیسرائیل‌دا به‌رامبه‌ر بەكشانه‌وه‌ی لەناوچه فه‌له‌ستینییه‌كان چی به‌سه‌ر دێ.
لەكۆنفره‌نسه‌كه‌دا كۆشنه‌ر وا بانگه‌شه‌ی بۆ پلانه‌كه كرد كه هه‌لێكی گه‌وره‌یه‌و نابێ له‌ده‌ست بدرێ‌و سه‌رنجی به‌لای ئه‌وه‌دا راكێشا كه پلانه‌كه لێی راده‌بینرێ هه‌لی كار بۆ یه‌ك ملیۆن بێكار بدۆزێته‌وه، له‌كاتێكدا دۆزینه‌وه‌ی هه‌لی كار بۆ یه‌ك ملیۆن فه‌له‌ستینی به‌مانای چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ی فه‌له‌ستین نایه‌ت. نكۆڵی له‌وه ناكرێ كه به‌شێكی گرنگی ململانێی نێوان فه‌له‌ستینییه‌كان‌و ئیسرائیل ململانێیه له‌سه‌ر زه‌وی، به‌ڵام ململانێكه له‌وه قوڵتره كه به‌پلانی ئابووری چاره‌سه‌ر بكرێ، به‌تایبه‌تی كه كێشه‌كه ره‌هه‌ندێكی مێژوویی‌و ئایینیشی هه‌یه‌و ئه‌و چه‌شنه ململانێیانه‌ی كه تێكه‌ڵ بەئایین‌و مێژوو بوون، زۆر ئه‌سته‌مه له‌ڕێی پلانی ئابوورییه‌وه چاره‌سه‌ر بكرێن.
پلانه‌كه رۆڵێكی ناڕۆشنی بۆ هه‌ریه‌ك لەمیسرو ئوردن داناوه‌و تائێستا پلانه‌كه روونی نه‌كردۆته‌وه بۆچی 16,5 ملیار دۆلار بۆ ئه‌م دوو ده‌وڵه‌ته ته‌رخانكراوه، هه‌روه‌ك نه‌زانراوه بۆچی 6 ملیار دۆلار بۆ لوبنان دانراوه. به‌دڵنیاییه‌وه ئه‌م مه‌سه‌له‌یه زۆرتر په‌یوه‌ندی به به‌شه سیاسییه‌كه‌ی پلانه‌كه‌وه هه‌یه. به‌ڵام هێشتنه‌وه‌ی ئه‌م هه‌موو پرسه گرنگانه به ناڕۆشنی، ده‌رفه‌تێكی له‌بار بۆ پێشوازیكردن لەپلانه‌كه ناڕه‌خسێنێ.
پلانه‌كه باس لەكۆكردنه‌وه‌ی 50 ملیار دۆلار ده‌كات، به‌ڵام هیچ میكانیزمێكی بۆ شێوه‌ی كۆكردنه‌وه‌ی ئه‌م بڕه پاره زۆره دیاری نه‌كردووه‌و هیچ دامه‌زراوه‌یه‌كیشی رانه‌سپاردووه بۆ كۆكردنه‌وه‌ی پاره‌كه‌و هیچ كاتێكیشی بۆ ده‌ستپێكردنی پڕۆسه‌كه دیاری نه‌كردووه. له‌هه‌مووشی گرنگتر ئه‌وه‌یه كه پلانه‌كه ئه‌و لایه‌نانه‌ی دیاری نه‌كردووه كه لەماوه‌ی 10 ساڵدا ئه‌م بڕه زۆره‌ی پارە دابین ده‌كه‌ن، هه‌رچه‌ند بیر بۆ ئه‌وه ده‌چێ كه پلانه‌كه وای داناوه كه پاره‌كه له‌كۆتاییدا له سعودیه‌و ئیمارات وه‌رده‌گیرێ.
سه‌ركه‌وتنی پلانه‌كه به‌نده بەڕه‌زامه‌ندیی فه‌له‌ستینییه‌كان. ئه‌گه‌ر فه‌له‌ستینییه‌كان به نیوه ئابوورییه‌كه‌ی پلانه‌كه رازی بن، به‌دڵنیاییه‌وه نیوه سیاسییه‌كه‌شی ره‌تناكه‌نه‌وه. فه‌له‌ستینییه‌كان لەئێستاوه ناوه‌رۆكی پلانه‌كه‌یان ره‌تكردۆته‌وه‌و بایكۆتی كۆنفره‌نسه‌كه‌شیان كردووه. هیچ به‌ڵگه‌یه‌كیش له‌سه‌ر ئه‌وه نییه كه له ئاینده‌دا پلانه‌كه په‌سه‌ند ده‌كه‌ن. به‌كرده‌وه، ئه‌سته‌مه هیچ سه‌ركرده‌یه‌كی فه‌له‌ستینی پشتگیریی پلانه‌كه بكات، به‌تایبه‌تی ئه‌گه‌ر پلانه‌كه قودسی رۆژهه‌ڵات بۆ فه‌له‌ستینییه‌كان نه‌گێڕێته‌وه‌و ده‌وڵه‌تی سه‌ربه‌خۆی فه‌له‌ستین مسۆگه‌ر نه‌كات.
ره‌زامه‌ندبوونی فه‌له‌ستینییه‌كان به پلانه‌كه، ده‌بێته گه‌وره‌ترین سه‌ركه‌وتن بۆ سه‌رۆكی ئه‌مه‌ریكا (دۆناڵد تره‌مپ) كه لەئێستاوه كار بۆ ئه‌وه ده‌كات كه لەهه‌ڵبژاردنی ساڵی ئاینده‌ی سه‌رۆكایه‌تیدا بەسه‌رۆك هه‌ڵببژێردرێته‌وه. ئه‌گه‌ر تره‌مپ سه‌ركه‌وتوو بێ لەڕاكێشانی فه‌له‌ستینییه‌كان به‌لای خۆیدا، بردنه‌وه‌یه‌كی بێ كێشه لەهه‌ڵبژاردنی سه‌رۆكایه‌تیدا بۆ خۆی مسۆگه‌ر ده‌كات. به‌پێچه‌وانه‌وه، ده‌شێ دووچاری ئه‌نجامێكی نه‌خوازراو بێت، پلانه‌كه‌ی كۆشنه‌ر چاره‌نووسی ترەمپی خستۆته به‌ر ده‌ستی فه‌له‌ستینییه‌كان كه زه‌حمه‌ته بتوانن ئه‌وه‌یان له‌بیر بچێته‌وه كه ئه‌وه‌ی باڵیۆزخانه‌ی ئه‌مریكای بۆ قودس گواسته‌وه، تره‌مپ بوو نه‌ك هه‌ر سه‌رۆكێكی تری ئه‌مریكا.